وتار

نامەیەکی کراوە بۆ جارانخوازەکان

نامەیەکی کراوە بۆ جارانخوازەکان1 بەڕێز، سلێمانیی جارانت دەوێت؟ سەرچنار و سەردەمە زێڕینەکەی «جاران»یت گەرەکە، کە نازانم کەی بووە؟! زۆر باشە، با قسەیەک لەم «جاران»ە پڕشکۆیە بکەین. بەڵام داخۆ مەبەستت لە جاران کەیە؟ هی سەردەمی داگیرکردنی سلێمانی لە لایەن عوسمانلییەکانی سەردەمی نالی و سالمەوە؟ یان داگیرکردنی سلێمانی لە لایەن ئینگلەکانی سەردەمی شێخ مەحمود و تۆپبارانەکانی ئەو سەردەمەوە؟ یان سەردەمی «نوری سەعید…

Read More »

لایکی برەودان

1لایکی برەودان بەڕێز، کە پۆستی کەسێک لایک دەکەیت کە ئەو کەسە ناکەسە سووکایەتی بە کەسێک دەکات، باش بزانە لایکەکەت واتای هەیە. واتاکەش ئەوەیە تۆ برەو بەو جۆرە گوتارە دەدەیت. ئەو کەسە هان دەدەیت زیاتر لەو جۆرە کارە بکات. هەروەها بەرەیەک دەگریت و دەستت لە تاوانی تیرۆری کەسێتییەکدا هەیە! ڕەوشتگەرا بێڕەوشتەکان ئێستانان جەللادە بێڕەوشتەکانی پاسەوانی ڕەوشتی کۆمەڵگا کەوتوونەتە هێرشی یەکبینە و…

Read More »

کلکەگاگەل

کلکەگاگەل1 کلکەگاگەل: کەسێکە خەڵک وەک کۆمپیوتەر و ژمێرەری خۆیان دەنگی پێ دەدەن تا ببێت بە ڕابەریان و پێشیان بکەوێت و ئایندەیەکی ڕووناک بۆ نەتەوەیەکی ستەملێکراو دەستەبەر بکات، ڕێگری لەو گەندەباوەڕانە بکات کە پایەی خەیاڵیی ڕێخۆشکەرن بۆ دروستبوونی سەرکوتکەر و دز و جەردە و کەنیزەکخواز، ڕێگری لەو گەندەباوەڕانە بکات کە کۆڵەکەی مەستبوونی خەڵکن بە ژەهری چاندی هاوردەکراو و دژەکورد. کەچی کلکەگاگەل،…

Read More »

بێواتاترین پەسنی سەردەم

بێواتاترین پەسنی سەردەم1 یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان حیزبێکی زۆر تایبەتە. دوێنێ شانۆگەرییەکم دی زۆر تایبەت بوو. موزیکەکانی یۆهان سێباستیان باخ زۆر تایبەتن. فیلمێکم دی زۆر تایبەت بوو، بە تایبەت دیمەنێکیم دی، هەر زۆر تایبەت بوو. منداڵێکم دی زۆر تایبەت و جوان بوو. زمانی فەڕەنسی زمانێکی زۆر تایبەتە. کوڕێک دەناسم زۆر تایبەتە، کچێکیش دەناسم ئەویش هەر زۆر تایبەتە. دەنگی حەسەن زیرەک زۆر…

Read More »

بۆڵەبۆڵێک لە بارەی نەستژەنی و تۆمارەوە

بۆڵەبۆڵێک لە بارەی نەستژەنی و تۆمارەوە1 پیانۆکەم لەبەر پەنجەرەی ژووری نووستنەکەمدا داناوە، ڕێک بەرانبەر پێخەفەکەم. لە پەنجەرەکەشمەوە چاوئەندازی سلێمانی خۆی دەکات بە بینینمدا. هەر لەسەر ئەو پیانۆیە بە ٤-١٩ خولەک، ئەوەندەی ژەندنەکە پێی بچێت، نەستژەنییەک دەژەنم و تۆمار دەکەم. بە چارەکێک بۆ سێ چارەک دەنگەکەی چاک دەکەم و ئامادەی دەکەم بۆ ڤیدیۆ. بە نیو کاژێر تا چوار کاژێر ناونیشانێکی بۆ…

Read More »

باش و خراپیی خستنەڕووی بەرهەم

باش و خراپیی خستنەڕووی بەرهەم1 خۆم ئالوودەی بەرهەمهێنانم من خۆم بە کەسێکی بەرهەمدار دەزانم. نەک تەنها ئەوە، بەڵکو ئەوەندەی بتوانم بە یادم بێتەوە، لە منداڵییمەوە تووشی جۆرە ئالوودەییەک بووم بە بەرهەمدارییەوە. لە ٢٠٠٦یشەوە ئەم ئالوودەییەم خەستتر بووەتەوە. گرنگ ئەوەیە لە ڕۆژێکمدا، لە ڕابوونمەوە بۆ نووستم، هیچ نەبێت بەرهەمێکم هەبێت. ئیتر ئەگەر پێنج دێڕ نووسینیش بێت هەر ئاسوودەم دەکات و وەک…

Read More »

کرێکارەکانی جیهان دۆنم بگرن

کرێکارەکانی جیهان دۆنم بگرن1 کرێکارەکانی جیهان، ئەی خاوەنەکانی لانیکەم سێ ئایفۆنی سێزدە و دوو پەرەی لانیکەم سەد هەزار شوێنکەوتەیی. ئەی ئەوانەی کۆمێنتی بێ جنێو و جڕتتان نییە. ئەی ئەوانەی پازدە دۆنمی دەرەوەی شار و دوو خانووی سیلەی ناوشارتان هەیە و لانیکەم سێ دوکان و دوو خانوو و سێ شوقەتان لە کرێدایە و لاند کرووزەرێک و دەبڵ کابینەیەکتان هەیە و لە…

Read More »

پەتای پیاوچاکی و خۆسەلماندن

پەتای پیاوچاکی و خۆسەلماندن1 هیچ نووستووێک هەوڵ نادات بیسەلمێنێت نووستووە، جگە لەو کەسەی نەنووستووە و بە درۆوە خۆی دەکات بە نووستوو. چونکە کارێکی بەو خۆدزینەوە و نمایشە هەیە. ئەگینا ئەوەی نووستووە، ئێستا لە قووڵایی خەوندایە و چێژ لە خەونەکەی دەبینێت و پێویستی بە خۆسەلماندن نییە بۆ هیچ کەسێک! ئەوەی هەوڵ دەدات وای بسەلمێنێت نووستووە، نەنووستووە. ڕاوی ددانپێدانانی ئەوانی تر مەکە…

Read More »

شۆکخوازی و شۆکپەرستی

شۆکخوازی و شۆکپەرستی1 هەواڵ و ڕاپۆرتی هەموو کەناڵە مێدیاییەکان بە موزیکێکی دم دە دەگ پەپەپەپەگ بە پااااااام دەست پێ دەکات. لەگەڵ خوێندنەوەکانیشدا بەردەوامە و هەوڵ دەدات شۆک بیت. ڕاپۆرت لەسەر ژیننامەی کەسێک دەکرێت کە سێ هەزار ساڵە مردووە: موزیکەکە هی جەنگە. ڕاپۆرت لەسەر دین دەکرێت: موزیکەکە هی جەنگە. ڕاپۆرت لەسەر خۆشەویستی: موزیکەکە هی جەنگە. ڕاپۆرت لەسەر پێکەنین: موزیک هی جەنگە.…

Read More »

نەستژەنی

نەستژەنی1 خۆم وشەی نەستژەنیم داڕشتووە. نەستژەنی لە نەست و ژەن و پاشگری –ی پێک دێن. موزیکێکە ڕاستەوخۆ لەو چرکەیەدا لە نەستی ژەنیارەکەوە بژەنرێت. بە گریمانەی خۆم بەرانبەر improvisationی ئینگلی و اِرتجالی عەرەبییە. ئەگەرچی ڕەنگە پێشتر موزیککارەکان وشەی خۆژەنی و زۆر وشەی تریشیان بە کار هێنابێت، بەڵام من ئەم وشەیە دەدەم بەم جۆرە کارانەم و پێم وایە دەقاودەق پێناسەی موزیکەکەم دەکات،…

Read More »
Back to top button