گرێچنەی ئەڵقەکانی ئولیس
-
٩. سکیلا و کاریڤدیس
ئەڵقەی نۆیەم: سکیلا و کاریڤدیس1 سکیلا و کاریڤدیس سکیلا لە ئۆدیسەدا دەعبایەکی شەشسەرە و مۆتەکەیەکە و نامرێت. لەسەر لوتکەی چیایەکی تیژ دەژیێت. لەگەڵ ھەر ھەڵلووشینێکدا پیاوێک دەکاتە قوربانی. کاریڤدیسیش دەعبایەکی ترە و لە دەریاکەدا دەژی و کە باوێشک دەدات گێژاو دروست دەکات و ھەمووان لە بینینی دەتۆقن. سکیلاکەی ئولیس-ی جەیمز جۆیس ئەریستۆتێلیس و دۆگما و…
-
٨. لێستریگۆنییەکان
ئەڵقەی ھەشتەم: لێستریگۆنییەکان1 لێستریگۆنییەکان لێستریگۆنییەکان لە ئۆدیسەدا خەڵکانێکی مرۆڤخۆرن، ئۆدیسێفس بە ئەستەم دەتوانێت لێیان دەرباز ببێت. لێستریگۆنییەکانی ئولیس-ی جەیمز جۆیس ددانی کۆمەڵێک خەڵکە لە چێشتخانەکاندا. شوێن و کات و کەسێتییەکان شوێن: بلووم بەسەر ڕووباری لیفیدا دەڕوات بۆ چێشتخانەی بۆرتن لە ١٨ی شەقامی دوک (لە دەبلن)، دواتر دەچێت بۆ مەیخانەکەی دەیڤی بەیرن لە ٢١ی شەقامی دوک.…
-
٧. ئیۆلۆس
ئەڵقەی حەوتەم: ئیۆلۆس1 ئیۆلۆس ئیۆلۆس لە ئۆدیسەدا جیھانی پاشا و سەروەری بایە، شای دوورگەی ئیۆلیایە کە ئۆدیسێفس دەچێت بۆ لای. ئیۆلۆسی ئولیس-ی جەیمز جۆیس پیاوێکە بە ناوی مایەڵز کراوفۆرد کە سەرنووسەری ڕۆژنامەی ذە ئیڤنینگ تەلەگرافە. واتە بەڕێوەبەری بلوومە. شوێن و کات و کەسێتییەکان شوێن: نووسینگەکانی ڕۆژنامەی فریمانس جۆرنەڵ و ذە ئیڤنینگ تەلەگراف، بە ناونیشانی ٤-٨ی…
-
٦. ھادیس
ئەڵقەی شەشەم: ھادیس1 ھادیس ھادیس لە ئۆدیسەدا جیھانی ژێرەوەیە، کە جیھانی مردووانە. خودای ئەم جیھانە ھادیس خۆیەتی، کە برای زێفس-ە. ئۆدیسێفس دەچێت بۆ ئەوێ و ڕاوێژ بە تاپۆی تیریسیاس دەکات، کە پێغەمبەرێکی کوێر بووە. لەوێ تاپۆی دایکی و ئەخیلیفسیش دەبینێت. ھادیسی ئولیس-ی جەیمز جۆیس گۆڕستانە. بلووم و ھاوەڵەکانی دەچن بۆ ئەوێ و ھاوڕێیەکیان دەنێژن. شوێن…
-
٥. لۆتۆسخۆران
1ئەڵقەی پێنجەم: لۆتۆسخۆران لۆتۆسخۆران لۆتۆسخۆران لە ئۆدیسەدا خەڵکی وڵاتێکن کە ئۆدیسێفسن و ھاوەڵەکانی ڕێیان دەکەوێتە ئەوێ. ئەم خەڵکە لەسەر گوڵێک دەژین بە ناوی لۆتۆس. گوڵەکە وایان لێ دەکات بۆ ھەمیشە حەز بکەن لەوێ بمێننەوە و لەسەری ئالوودە دەبن. لۆتۆسخۆرانی ئولیس-ی جەیمز جۆیس زۆرن، لەوانە: لێخوڕی ئەسپەکان، ئامادەبووانی کڵێسا، سەربازەکان، خەساوەکان، خۆشۆرەکانی گەرماوەکان، تەماشاکەرانی یاریی کریکێت.…
-
٤. کالیپسۆ
ئەڵقەی چوارەم: کالیپسۆ1 کالیپسۆ کالیپسۆ لە ئۆدیسەدا خواژنێکە و دانیشتووی دوورگەی ئۆگیگیا-یە. ئۆدیسێفس لە گەشتی گەڕانەوەی بۆ زێدی خۆیدا ڕێی کەوتووەتە ئەم دوورگەیە. کالیپسۆ ساڵانێکە ئۆدیسێفسی لەو دوورگەیەدا بە خۆشەویستیی خۆی بەند کردووە. کالیپسۆکەی ئولیس-ی جەیمز جۆیس نیمفێکە کە وێنەکەی بە ژووری نووستنەکەی لیۆپۆڵد بلووم و خاتوو مۆڵیی ژنیدا ھەڵواسراوە. بلووم کەسێتیی سەرەکیی ڕۆمانی ئولیسە.…
-
٣. پرۆتێفس
ئەڵقەی سێیەم: پرۆتێفس1 پرۆتێفس پرۆتێفس (پرۆتیوس، پڕۆتیوس) لە ئۆدیسەدا و بە گوێرەی ئوستوورەی گریکی، جێگری خودای دەریا و زەریایە، کە پۆسیدۆن-ە. پرۆتێفس دەتوانێت شێوە و بیچمی خۆی بە ھی ھەموو ئاژەڵ و ئاو و ئاگر بگۆڕێت. مێنێلاوس دەچێتە لای و ھۆی بەدبەختیی خۆی لێ دەپرسێت، کە بۆچی ناتوانێت بگەڕێتەوە زێدی خۆی، چون ئەویش دوای جەنگی…
-
٢. نێستۆر
ئەڵقەی دووەم: نێستۆر1 نێستۆر نێستۆر لە ئۆدیسەدا پیاوێکی پیری دانای ھاوسەنگەری ئۆدیسێفس بووە. تیلێماخۆس لەسەر ڕاوێژی ئەثینا دەچێت بۆ لای و سۆراخی باوکی لێ دەکات. نێستۆرەکەی ئولیس-ی جەیمز جۆیس پیاوێکی پیری نادانایە، ناوی میستەر گارێت دیسی-یە. شوێن و کات و کەسێتییەکان شوێن: قوتابخانەیەکی تایبەتی کوڕان لە دالکی – دەبلن. کات: پێنجشەممە، ١٦ی حوزەیرانی ١٩٠٤، کاتژمێر…
-
١. تیلێماخۆس
بەشی یەکەم: بەیتی تیلێماخۆس (تیلێماخیاد)1 ئەم بەشەی ئولیس، واتە ئەم سێ ئەڵقەیە، وێنەی ھونەرمەند لە تافی لاویدا دەبەستێتەوە بە ئولیسەوە. لە سێ ئەڵقە پێکھاتووە کە کەسێتیی سەرەکیی ھەر سێ ئەڵقەکە ستیفن دێدالۆس-ە. ئەڵقەی یەکەم: تیلێماخۆس تیلێماخۆس تیلێماخۆس لە ئۆدیسەدا کوڕەکەی ئۆدیسێفس-ە. تیلێماخۆسەکەی ئولیس-ی جەیمز جۆیس کوڕێکە ناوی ستیفن دێدالۆس-ە. ستیفن کەسێتیی سەرەکیی ڕۆمانی پێشتری جۆیس…








