گۆرانی

  • موزیک

    ئاوێنەی دولبەری

    ئاوێنەی دولبەری گۆرانییەکی مامۆستا مەزهەر خالقی-یە هۆنراوە: وەفایی ئەم ڤیدیۆیە لە ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣دا تۆمار کراوە — ئەی ئاوێنەی دڵبەری، زارت گوڵ زولفت زەری، با هەناسەم نەتگرێ، ڕووی خۆت بێنە بەم لاوە؛ بەس عومری من بە بادە، ڕووت بێنە زولفت لادە، دڵ بۆیە نامورادە، بەو شەوە ڕۆژ گیراوە؛ لە سەر تاقی دوو ئەبرۆت مەیلی زولفان دەمکێشێ، خۆ وەختە من…

    Read More »
  • گۆرانی

    نایلۆنە

    نایلۆنە گۆرانییەکی مامۆستا محەممەد ماملێیە هۆنراوە: فۆلکلۆر، محەممەد ماملێ ئاواز: مامۆستا ڕەشید فەیزینەژاد ئەم ڤیدیۆیە لە ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٣دا تۆمار کراوە

    Read More »
  • موزیک

    بەربوورە ١٨

    بەربوورەی ١٨

    Read More »
  • موزیک

    نەستژەنیی ٣٥

    نەستژەنیی سی و پێنجەم: ڕ.ب. ١: ئارۆ دیم

    Read More »
  • موزیک

    نەستژەنیی ٣٣

    نەستژەنیی سی و سێیەم: سێبەری گۆرانییەک

    Read More »
  • گۆرانی

    جوانی و ئەزموونی ژیان

    جوانی و ئەزموونی ژیان[1] نۆتەی گۆرانیی جوانی دەقی گۆرانیی جوانیم لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢دا تەواو کردووە، هەر لە سەرەتاشەوە دەمزانی کە ئەم دەقە بۆ گۆرانییە. وردەوردە موزیکەکەش دانرا و پاکنووسێکم لێی تەواو کرد، لە کۆتایی هەمان ساڵدا دابەشم کرد بەسەر باندێکی موزیکدا. ئەوکات تازە میر شەماڵم ناسی، هەر زوو خۆشمویست و میرە هەموو ئەدگارێکی مرۆڤی بللیمەتی تێدا بە دی…

    Read More »
  • گۆرانی

    چاوەڕێتم

    چاوەڕێتم[1] چاوەڕێتم، هەروەکو چۆن نووسین چاوەڕێی پێنووسە، شەپۆل چاوەڕێی هەوایە، پیری چاوەڕێی تەمەنە، بەستن چاوەڕێی سەرمایە. چاوەڕێتم، هەروەکو چۆن خەون چاوەڕێی نوستنە، سەهۆڵ چاوەڕێی بەستنە، چۆن ڕۆیشتن چاوەڕێی پێیە، چۆن بیستن چاوەڕێی گوێیە چاوەڕێتم، چاوەڕێتم. چۆن باران چاوەڕێی هەورە، چۆن تیشک چاوەڕێی خۆرە، چۆن بینین چاوەڕێی چاوە، هەڵم چاوەڕێی هەتاوە، چۆن هەنگوین چاوەڕێی هەنگە، گۆرانی چاوەڕێی دەنگە چاوەڕێتم. چاوەڕێم و…

    Read More »
  • وەرگێڕان

    ئەستێرە شەرمنەکە

    ئەستێرە شەرمنەکە ئەگەرچی ئەم هۆنراوەیەی جەیمس جۆیس ناونیشانێکی دیاریکراوی نییە و تەنها بە (IV) واتە چوارەم، لە پەڕتووکی (موزیکی ژوور)ەکەیدا دەستنیشان کراوە، بەڵام من ئەم ناوەم لێی نا و بۆ کوردیم وەرگێڕا. هیوادارم چێژی لێ ببینن. کە ئەستێرە شەرمنەکە لە ئاسماندا دەردەکەوێ وەکو پاکیزەیەک خەمگین، لەبەردەرگاکەت گوێت لێیە یەکێ گۆرانی دەبێژێ لەناو وەنەوزی خۆرنشین. گۆرانییەکەی لە ئاورنگیش سازگارترە بۆ سەردانی…

    Read More »
  • لێکۆڵینەوە

    ڕیشەی خراپیی هونەری گۆرانیی کوردی و چارەسەر

    ڕیشەی خراپیی هونەری گۆرانیی کوردی و چارەسەر[1] ڕووکەشی ئۆباڵ دە ساڵ پێش ئێستا ئۆباڵی خراپیی گۆرانیی کوردیمان دەخستە ملی عەزیز وەیسی. نەوەدەکان ئۆباڵەکە لە ملی عەلادین حەسەن و ئەمیر حەسەندا بوو، پێشتریش لە ملی برایانی زیزیدا بوو، ئێستا لە ملی هەندێک گەنجدایە. ڕۆژانە خەڵکان دەبینم هێرش دەکەنە سەر ئەو گۆرانیبێژە گەنجانە، گوایە خراپن. کەسانی دیاری بواری موزیک و وێژە دەبینم…

    Read More »
  • گۆرانی

    بنوو

    بنوو[1] هەبوو، نەبوو، هیچ کەس هاودەنگی کەس نەبوو، پیاوێک هەبوو[2]، زۆر زۆر لە ژیانی بێزار بوو، هیچی نەبوو پێی دڵخۆش بێ، تەنها مناڵەکەی نەبێ، هەموو شەوێ بە گۆرانی ئەمەی دەوت: «بنوو، بنوو، کۆرپەم بنوو، لەسەر سنگی بابە بنوو، بنوو، بنوو، کۆرپەم بنوو، لەسەر دڵی بابە بنوو. نەمئەزانی ڕۆژێ دادێ سنگم ئەبێتە جۆلانە، بۆ فریشتەیەکی وەک تۆ شەوان دەبێتە هێلانە، ئەی…

    Read More »
Back to top button