لە ڕۆژانی ڕابردوودا دوو کورتەڤیدیۆم بڵاو کردەوە، یەکێکیان داوام دەکرد ئەو وشانەی هەموومان دەیانزانین (وەک دەریا، نرخ، بەها…) وەلا نەنرێن و بە وشەی عەرەبی و فارسی و تورکی جێیان پێ لێژ نەکرێت. کورتەڤیدیۆکەی ترم لە دژی موزیکی سوننەتی بوو. جا زۆر کەس لەم بارەیەوە پرسیار و ڕەخنەی دووبارەیان لێم هەبوو، کە وەڵامی هەندێکیانم دابووەوە. بەڕێزێک زۆربەی ئەو پرسیار و ڕەخنانەی…
Read More »وتار
1لە ستایش و سەرکۆنەی شێرکۆ بێکەسدا نکۆڵی ناکرێت مامۆستا شێرکۆ بێکەس دیاردەیەکی وێژەییە. هەزاران، بگرە دەیان هەزار دێڕی نایابی پێشکەشی چاندی (کلتوور) ئەم نەتەوەیە کردووە. بەڵام ئەو وێژمانەی (دیسکۆرس) پێش کۆتایی هەڵەیەکی کوشندە بوو، کە ئێستا باجەکەی دەدەین. ئەوەی کە دەڵێت: «ئێستا کچێک نیشتمانمە» و نیشتمان و حیزبی تێکەڵاو کردووە و لە بری یەکتر بە کاریان دەهێنێت. واتە لە بری…
Read More »بانێکە و دوو گوواو1 زۆرێک لە کورد و جیهان لەسەر یەکەم دەوڵەتی کوردستان دەڵێن: – ئێستا جیهان پێشکەوتووە. باوی دەوڵەتی نەتەوەیی نەماوە. تەنها مرۆڤ گرنگە، نەتەوە فشەیە. دەبێت مرۆڤایەتی فێر ببێت جیاوازییە نەتەوایەتییەکان پەسەند بکات و هەموو نەتەوەکان پێکەوە لە دەوڵەتێکی جیهانیدا بژین کە مافی مرۆڤ تیایدا سەروەر بێت. هەمان ئەو کوردانە و ئەو جیهانە لەسەر بیست و سێیەمین دەوڵەتی…
Read More »هەموو شتێک، جگە لە کوردی! 1دروشمی سەرەکیی زۆربەی شوێنکارەکانی کوردستان تێبینییەک لە بری پێشەکی ئەم مژارە زنجیرەیەک چیرۆکوتار دەبێت، واتە هەم چیرۆکن، هەم وتار و هەڵگری پەیامێکن. هەر خۆم بەم ئەزموونەوە کە لێرەدا باسی دەکەم، هەندێک ئەزموونی ترم لەگەڵ شوێنانی جیاوازی سلێمانیدا هەیە و لەمەودوا ئەم ئەزموونانە بڵاو دەکەمەوە. ئامانجم لە بڵاوکردنەوەیان ئەوەیە هەڵەی کوشندەی هەندێک لە قاوەخانە و چێشتخانە…
Read More »گەمژەیی کەتواری زنجیرەی لیستی ڕەش1 ناڵێم دونیای چەپی نوێی لیبراڵ دونیایەکی زۆر گەمژانەیە و خەیاڵێکی لەڕەگهەڵکێشراو و شێواوە، چون دڵنیام ئێستا چەپێکی «هەموومان مرۆڤینیست»م لێ قوت دەبێتەوە و دەیکاتە گەنگەشەی شیوعیەت و سەرمایەداری. منیش حەوسەڵەی شیوعییەت و قەمسەڵەی سەرما-یەداریم نییە. بەڵام چۆن ئەمەم بۆ شی دەکەنەوە: ئەم چەند حەفتەیەی ڕابردوو کەمێک نەخۆش بووم و لە ماڵەوە سەیری ئەڵقەکانی زنجیرەی لیستی…
Read More »1بکوژ و کوژراو هەردووکیان قوربانی نین ئەم وتارە پێشکەشە بە یادی خوداناس وریا گلی وا ساڵانێکە هەرچەند نەگبەتێک دەکرێتە قوربانیی جیاوازیی بیروڕا، یان دەکرێتە قوربانیی نەریتێکی بۆگەن و قێزەون و ڕزیو و کارێکی تیرۆریستی، کۆمەڵێک خەڵکی سەر بە ڕێباز و قوتابخانەی فەلسەفیی نەشیشبسووتێونەکەبابیزم دێن و دەڵێن: – خۆی بکوژ و کوژراو هەردووکیان قوربانین. ئیتر کوژراو بە تەواوی پشتگوێ دەخەن و…
Read More »ئایا سنوور بۆ چێژبینین دادەنرێت؟[1] ئایا پرسیوتە بۆچی زۆر لە خەڵکی کوردی نابیستیت بڵێت: «بەیانیان دوگمەبەندی باشکۆککراوی یۆهان سێباستیان باخ زۆر خۆشە»؟ لە کاتێکدا ئەم بەرهەمە (کە لە خوارەوە بەستەری یوتیوبەکەیم داناوە) یەکێکە لە نایابترین کارەکان کە هەرگیزاوهەرگیز لە مێژووی موزیکدا دانرابێت. چەند جار گوێی لێ بگریتەوە هێشتا هەر شتت پێ دەبەخشێت. جگە لە پێگەکەشی لە بواری موزیکدا کە بە…
Read More »بەربوورە1 ساڵانی ڕابردوو ژانرێکی موزیکم بە پیانۆ دەژەند و تا ئێستاش لێی بەردەوامم، ناوم لێی نا نەستژەنی. خۆم وشەکەم بۆی داڕشت. لە نەستژەنیدا تەنها پیانۆم بە کار دەهێنا. بەڵام لە درێژەی ئەم کارەدا چەند کێشەیەکم بە دی کرد، گرنگترینیان ناونان بوو. بۆم دەرکەوت خۆبەستنەوەم بە ناونانەوە هەڵە بوو، چونکە کاتێکی ئێجگار زۆری لێم دەبرد. بۆیە بڕیارم دا دەست بکەم بە…
Read More »تۆ سەروەرمان بە1 لە مانگی ١١ی ٢٠٠٦ەوە دەستم کرد بە فێربوونی موزیک و هونەر. ھێشتا دوو سێ ساڵ نەبوو خەریک بووم، کەوتمە سەرکۆنەی موزیککارانی پێش خۆم و گاڵتەم بە ھەموویان دەھات و پێم وا بوو ھیچیان ھیچیان نەزانیوە. ھەر کەموکورتییەکم لە گۆرانی یان موزیکێکی پێش خۆم بدۆزیایەتەوە لەسەریانم دەکرد بە ھەڵڵا و تەنانەت لەسەریشیانم دەنووسی. دەمەویست بە ھەموو خەڵک ڕابگەیەنم…
Read More »کوردی بۆ کورد لە ڕوانگەی بێگانەوە[1] هەزار و یەک شەو، نەک هەزار و یەک شەوە لەم ڕۆژانەی ڕابردوودا وەرگێڕانەکەی مامۆستا جەوهەر مەحمود داراغام دی بۆ پەڕتووکی «ألف ليلة وليلة» و ناونیشانە کوردییەکەی «هەزار و یەک شەوە» بوو. دەستی مامۆستا جەوهەر دەگووشم و سوپاسی دەکەم و کەسێکی پڕبەرهەمە و خزمەتێکی گەورەی بە بواری وەرگێڕان کردووە و بەردەوامیش دەیکات. پێم وا نییە…
Read More »








