
بانێکە و دوو گوواو[1]
زۆرێک لە کورد و جیهان لەسەر یەکەم دەوڵەتی کوردستان:
«ئێستا جیهان پێشکەوتووە، باوی دەوڵەتی نەتەوەیی نەماوە، تەنها مرۆڤ گرنگە، نەتەوە فشەیە، دەبێت مرۆڤایەتی فێر ببێت جیاوازییە نەتەوایەتییەکان پەسەند بکات و هەموو نەتەوەکان پێکەوە لە دەوڵەتێکی جیهانیدا بژین کە مافی مرۆڤ تیایدا سەروەر بێت.»
هەمان ئەو کوردانە و ئەو جیهانە لەسەر بیست و سێیەمین دەوڵەتی عەرەبی بۆ فەڵەستین:
«ئێستا پێویستە دەوڵەتی فەڵەستین بونیاد بنێین، چیتر نابێت ستەم لە فەڵەستینییەکان بکرێت، جیهان ستەمکار و بێئەخلاقن کە نایەن بە دەنگ ئازاری منداڵی فەڵەستینییەوە، دەبێت جیهان دەوڵەتی فەڵەستین بۆ عەرەبەکان پەسەند بکات تا دوور لە چەپۆکی ورووژێنراو و بەردتێگیراوی ئیسرائیل بژین، تا لەو دەوڵەتەدا مافی عەرەبی فەڵەستینی سەروەر بێت.»
ئیتر فەرموون هەڵەکە بە چاوی خۆتان ببینن.
کوردەی نەگبەتی بەنجکراو، خەمێکی نەتەوەی خۆت بخۆ، واز لە جیهانبازی و ئازادکردن و پاککردنەوەی جیهان و ئەم شتە قۆڕانە بهێنە، ژووری نووستنەکەی خۆت کۆ بکەوە، بستێک خاک بخە ژێر هەنگاوەکانتەوە، ئینجا خەمی ژووری نووستن و خاکی ژێر هەنگاوی خەڵکی تر بخۆ. کار بۆ نەتەوەی خۆت بکە با سبەی منداڵەکانی نەتەوەکەت ڕێز لە یادت بگرن.
[1] لە ٩ی شوباتی ٢٠٢٤دا نووسیومە.