• موزیک

    پاڤان

    پاڤان پاڤان: پارچەموزیکێکە، گابرێل فۆرێ، کە موزیکدانەرێکی فەڕەنسی بوو، لە ساڵی ١٨٨٧دا دایناوە. موزیکەکە بۆ ئۆرکێسرایە و دەکرێ بەپێی ویست، کۆرسیش تیایدا بەشدار ببێ، ئەم موزیکە یەکەم جار لە ساڵی ١٨٨٨دا لە پاریس نمایشکراوە[1]. پاڤان، یان پاڤانا، یان پاڤین: جۆرە سەمایەکە و بنەچەیەکی ئیتاڵیی هەیە، لە سەدەکانی شانزە و حەڤدەدا باو بووە، بە ناوەکەشیدا، کە هەندێ جار بە پادۆڤانا دەردەکەوێ،…

    Read More »
  • چیرۆک

    هۆنوسیاس: میهرەبانەکان

    هۆنوسیاس: میهرەبانەکان پێشەکیی میهرەبانەکان[1] ئەم ئەڵقەیە پێشکەشە بە هەر کەسێک کە ڕۆژێک لە ڕۆژان کردەوەیەکی بچووکی میهرەبانانەی بەرانبەر کەسێکی نەناس نوواندبێ، بە تایبەتی بەرانبەر مناڵێکی پەڕەوازە. ڕەنگە لای تۆ تەنها کردەوەیەکی سادە بووبێ، بەڵام لای ئەو بۆ تاتایە وێنەی میهرەبانی لە یادگەیدا هەڵدەکۆڵرێ. چونکە لەوانەیە ئەو کەسەی بەرانبەرت تا ئەو چرکەیە نەیزانیبێ میهرەبانی بە کردەوە چییە، کە تۆ پیشانیت دا،…

    Read More »
  • وتارلاسایی کێ دەکەمەوە

    لاسایی کێ دەکەمەوە؟

    لاسایی کێ دەکەمەوە؟[1] سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە ئافەرین و دەستخۆشیم لێ دەکەن و بە هونەرمەندی مەزنی گەلانی ترم دەچووێنن، گوایە یان لەوان دەچم، یان لاسایی ئەوان دەکەمەوە. تا ئاستی باوەڕی تەواو بێگومانم کە مەبەستیان پەسنکردن و نیازی چاکە. بەڵام وتەیەک هەیە لە بەرانبەرمدا بووە بە دیاردە، بۆیە دەبێت ڕایەکی خۆمی لەسەر هەبێت: سەرەتا کە دەستم کردبوو بە کاری…

    Read More »
  • موزیکچاوەڕێتم

    چاوەڕێتم

    چاوەڕێتم[1] چاوەڕێتم، هەروەکو چۆن نووسین چاوەڕێی پێنووسە، شەپۆل چاوەڕێی هەوایە، پیری چاوەڕێی تەمەنە، بەستن چاوەڕێی سەرمایە. چاوەڕێتم، هەروەکو چۆن خەون چاوەڕێی نوستنە، سەهۆڵ چاوەڕێی بەستنە، چۆن ڕۆیشتن چاوەڕێی پێیە، چۆن بیستن چاوەڕێی گوێیە چاوەڕێتم، چاوەڕێتم. چۆن باران چاوەڕێی هەورە، چۆن تیشک چاوەڕێی خۆرە، چۆن بینین چاوەڕێی چاوە، هەڵم چاوەڕێی هەتاوە، چۆن هەنگوین چاوەڕێی هەنگە، گۆرانی چاوەڕێی دەنگە چاوەڕێتم. چاوەڕێم و…

    Read More »
  • ئۆپێرا

    کارمێن

    کارمێن1 پوختە کارمێن: Carmen ئۆپێرایەکی جەفەنگی/تراژیدیی فەڕەنسییە. ژۆرژ بیزێ (١٨٣٨-١٨٧٥) موزیکەکەی داناوە. هێنری مایلاک و لودۆڤیک حەلێڤی ئۆپێرانامەکەیان داڕشتووەتەوە. سەرچاوەی ئۆپێرانامەکە ڕۆمانی کارمێن-ی پڕۆسپێر مێریمێ (١٨٠٣-١٨٧٠)یە. ئۆپێراکە یەکەم جار لە ساڵی ١٨٧٥ لە شاری پاریس لە شانۆگای ئۆپێرا کۆمیک نمایش کراوە. موزیکی ئۆپێرای کارمێن شاکارێکی هونەری موزیکە. بەڵام لەبەر ڕەشۆکیێتیی ناوەرۆکەکەی و زەقیی وێنە ئاڵۆشییەکانی ڕووبەڕووی سەرکۆنەی توند بووەتەوە. بیزێ…

    Read More »
  • وەرگێڕان

    ئەستێرە شەرمنەکە

    ئەستێرە شەرمنەکە ئەگەرچی ئەم هۆنراوەیەی جەیمس جۆیس ناونیشانێکی دیاریکراوی نییە و تەنها بە (IV) واتە چوارەم، لە پەڕتووکی (موزیکی ژوور)ەکەیدا دەستنیشان کراوە، بەڵام من ئەم ناوەم لێی نا و بۆ کوردیم وەرگێڕا. هیوادارم چێژی لێ ببینن. کە ئەستێرە شەرمنەکە لە ئاسماندا دەردەکەوێ وەکو پاکیزەیەک خەمگین، لەبەردەرگاکەت گوێت لێیە یەکێ گۆرانی دەبێژێ لەناو وەنەوزی خۆرنشین. گۆرانییەکەی لە ئاورنگیش سازگارترە بۆ سەردانی…

    Read More »
  • چیرۆک

    هۆنوسیاس: پزیشکی چێشتەنگاوێک

    پێشەکی[1] نەوا موکرجی هۆنوس زۆر جار گێڕەرەوە و کەسێتیی چەقی ئەم چیرۆکانەیە، تا ڕادەیەکی زۆر وێنەی وێژەیی خۆمە. پاشگری -یاد پاشگرێکی گریکیی کۆنە بە واتای داستان، وەک: ئیلیاد، ئەینیاد، ئۆڵۆمپیاد، تیلێماخیاد. زۆربەی ئەم چیرۆکانەم لە کات و ساتی جیاوازدا نووسیوەتەوە و پەیوەندییەکی زۆریان بە یەکەوە نییە، جگە لەوەی چەند کەسێتییەکیان تێدایە و هۆنوس کۆیان دەکاتەوە. زیاتر هەندێ یادداشتی خۆمن و…

    Read More »
  • دیمانەشەبەنگی نەوا موکرجی

    دیمانەی نەوا موکرجی ٢٠١٩

    دیمانەی نەوا موکرجی ٢٠١٩ سەبارەت بە ئارەزووەکانی نەوا موکرجی نەوا موکرجی حەزی لە چ ڕەنگێکە؟ نەوا موکرجی منم؟ گاڵتە دەکەم، هەر بڵێ تۆ و کێشەم نییە. من هەمیشە یەکەم جار سەیری هونەرمەندێتییەکە دەکەم، نەک ئەو کەرەستەیەی هونەرەکەی پێ کراوە. واتە ڕەنگەکان بەهای سەرەکییان نییە لام. تێکەڵکردنی ڕەنگەکان بەهایان هەیە. کەواتە هەموو ڕەنگەکانم لا جوانە بە مەرجێک بزانرێت تێکەڵ بکرێن. کە…

    Read More »
  • ڕاپۆرت

    ئۆپێرا چییە؟

    ئۆپێرا چییە؟1 ئۆپێرا درامایەکی نووسراوەیە، بە موزیک و گۆرانییەوە پێشکەش دەکرێت. بە دەقەکەی دەوترێت ئۆپێرانامە (لیبرێتتۆ، لیبرێتۆ libretto). موزیک لە ئۆپێرادا کرۆک و چەقی بابەتە و لێی جیا ناکرێتەوە. واتە موزیک لە ئۆپێرادا تەنها پاشکۆ و ڕێکەوت نییە. خودی وشەی ئۆپێرا لە ڕیشەدا وشەیەکی ئیتالی و لاتینییە، بە واتای کار دێت. بەڵام بەرەبەرە لە جیهاندا بووەتە زاراوەیەکی موزیکی (زاراوە: وشەی…

    Read More »
  • وێنەقەڵەمکێشی قادر دیلان

    قەڵەمکێشێکی هونەرمەند قادر دیلان

    ئەمڕۆ ویستم نووسینی (چاوپێکەوتن لەگەڵ ئامادەبووی کۆنسێرتێکدا) بڵاوبکەمەوە (کە لە مانگی دووی ئەمساڵدا 2020 لە فەیسبووکە داخراوەکەی خۆم بڵاومکردەوە) بەڵام نەمزانی چ وێنەیەک دابنێم. خۆزگەم خواست وێنەکێشێک وێنەیەکی ئەو باڵەخانە خەیاڵییەی بکێشایە و منیش بمتوانییایە بیکەم بە بەرگی چیرۆک/چاوپێکەوتن/وتارـەکەم. بەڵام وتم خۆ دەتوانم وێنەیەکی قادر دیلان دابنێم. کەچی هەموو ئینتەرنێت گەڕام وێنەیەکی ئەو کەڵەهونەرمەندە بە کوالیتییەکی باش و قەبارەیەکی باش…

    Read More »
Back to top button