لێکۆڵینەوە

فیدباک (پاشڕا)

فیدباک[1]

وشەی فیدباک feedback لە زمانی ئینگلی(زی)دا زیاتر لە واتایەکی هەیە، سێ واتایان لە بواری ئەلیکترۆنی و میکانیکی دەنگ و زیندەناسییدایە؛ بۆیە باسی ئەمانە ناکەم.

واتا هەرە باوەکەی فیدباک لای کورد ئەوەیە کە دوای بینین، بیستن، بەرکەوتن لەگەڵ بەرهەمێک، یان ئەزموونێک ڕای خۆت دەدەیتەوە بە بەرهەمهێنەکە، یان خاوەنی ئەزموونەکە؛ یان بۆ نموونە چێشتی دەستی کەسێک دەخۆیت و ڕای پێ دەدەیتەوە؛ پێم وایە بۆ ئەم واتایەیان وشەی «پاشڕا» گونجاو بێت. پاشڕا: ڕا، سەرنج، ڕەخنە، یان تێبینییەکە، پاش ئەزموونی خۆت لەگەڵ بەرهەم یان ئەزموونێکدا دەیدەیتەوە بە خاوەنی بەرهەم، یان ڕێکخەری ئەزموونەکە.

ئەم پاشڕایە لەگەڵ دوو «پاشڕا»ی تر جیاوازە، لە موکریانیدا کە دەڵێن پاشڕا، واتە لە پاشەوە، بۆ نموونە مامۆستا هێمن لە وەرگێڕانی مەم و زینی ئۆسکارماندا دەڵێت: «ئێستا ئەگەر سەرم لە پاشڕا ببڕی ناگەڕێمەوە بەدواوە»؛ واتە ئەگەر سەرم لە دواوە ببڕیت؛ یان لە کورمانجیدا بە واتای «پاشان» دێت، بۆ نموونە: «ئەڤ پرسە ھەر کارەک بیت پێشتر بەرنامە و پلان بۆ دھێتە داڕێشتن پاشڕا دھێتە ڕاگەھاندن»، واتە پێشتر بەرنامە و پلان دادەنرێت، پاشان ڕادەگەیێنرێت.


[1] لە ٢١ی شوباتی ٢٠٢٥دا نووسیومە.

Related Articles

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button