جەیمس جۆیس
-
u
٤. کالیپسۆ
ئەڵقەی چوارەم: کالیپسۆ شوێن: ماڵی میستەر بلووم بە ناونیشانی ٧ی شەقامی ئێکلس – دەبلن؛ دواتر بلووم دەردەچێت و لە گۆشتفرۆشێکی نزیک ماڵی خۆیان گورچیلەی بەراز دەکڕێت و دەگەڕێتەوە ماڵەوە. کات: پێنجشەممە، ١٦ی حوزەیرانی ١٩٠٤، کاتژمێر ٨ی بەیانی. لە پاش نزیکەی چل لاپەڕە لە چاپە ئینگلییەکەی ھانس واڵتەر گابڵەر، بۆ یەکەم جار کەسێتییە ھەرە سەرەکییەکەی ڕۆمانی ئولیس دەبینین و دەناسین، کە…
Read More » -
u
٣. پرۆتێفس
ئەڵقەی سێیەم: پرۆتێفس شوێن: گوێئاوی ساندیماونت – دەبلن کات: پێنجشەممە، ١٦ی حوزەیرانی ١٩٠٤، کاتژمێر ١١ی بەیانی بەشی زۆری ئەم ئەڵقەیە لە شەپۆلی هۆشی ستیفن پێکهاتووە، واتە گێڕانەوە دەچێتە ناو مێشکی ستیفنەوە و بیرەکانی دەردەخات. مەڵیگن لە کۆتایی ئەڵقەی یەکەمدا داینا کاتژمێر دوانزە و نیو لە مەیخانەی ذە شیپ لەگەڵ ستیفن یەک ببینن و ستیفن پارەی خواردنەوەیان بۆ بدات، بۆیە لەم…
Read More » -
u
بەرگی یەکەمی تەواوکراوی ئولیس
بەرگی یەکەمی تەواوکراوی ئولیس بڵاو کرایەوە کاتژمێر ٩ی ئەمڕۆ، ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٢ هەر لەم ماڵپەڕە (www.nawa.net) و بە دیاری و خۆڕایی و بێبەرانبەر بەرگی یەکەمی تەواوکراوی ئولیسم لە دووتوێی پەڕتووکێکی پی دی ئێفی ٦٥٧ لاپەڕەییدا بە زمانی شیرینی کوردی بڵاو کردەوە. لێرەدا کلیک بکە بۆ دابەزاندنی ئەم پی دی ئێفە. ئەم چاپەم ناو ناوە «بەرگی یەکەمی تەواوکراو» چونکە پێش ئەمە…
Read More » -
u
ئولیس
ئولیس بڵاو کرایەوە ئولیس ڕۆمانێکە،جەیمس جۆیس بە حەوت ساڵ نووسیویەتی، لە ٢ی شوباتی ١٩٢٢دا بڵاوکراوەتەوە، لە ١٢ی تەممووزی ٢٠١٨ەوە خەریکی وەرگێڕانی خۆی و ڕاڤەکانیم بۆ زمانی کوردی، کۆتا بەرهەمەکە بە پێنج بەرگ دەردەچێ، ئەمڕۆ و لە یادی سەد ساڵەی بڵاوکردنەوەی ڕۆمانەکە، کە هاوکاتە لەگەڵ یادی لەدایکبوونی سەد و چل ساڵەی لەدایکبوونی جەیمس جۆیس خۆیدا، بە دیاری و بە پی دی…
Read More » -
u
ئولیس بە کوردی
ئولیس ڕۆمانێکە،جەیمس جۆیس بە حەوت ساڵ نووسیویەتی، لە ٢ی شوباتی ١٩٢٢دا بڵاوکراوەتەوە، لە ١٢ی تەممووزی ٢٠١٨ەوە خەریکی وەرگێڕانی خۆی و ڕاڤەکانیم بۆ زمانی کوردی، کۆتا بەرهەمەکە بە پێنج بەرگ دەردەچێ، ئەمڕۆ و لە یادی سەد ساڵەی بڵاوکردنەوەی ڕۆمانەکە، کە هاوکاتە لەگەڵ یادی لەدایکبوونی سەد و چل ساڵەی لەدایکبوونی جەیمس جۆیس خۆیدا، بە دیاری و بە پی دی ئێف و ئی-پەب…
Read More » -
موزیک
نەستژەنیی ١٨
نەستژەنیی هەژدەیەم: لۆتوسخۆران لۆتوس، بە ئینگلی (Lotus): لە فەرهەنگی کۆڵینزەوە: «جۆرێکە لە گوڵی شلێری ئاوی، کە لە ئەفەریقا و ئاسیا دەڕوێ»؛ ئەم گوڵە لە شاکاری دووەمی هۆمەر (هۆمیرۆس)دا، کە ئۆدیسەیە، باس کراوە، بەڵام ئەم جۆرە گوڵەیان وا دیارە هێشتا دەستنیشان نەکراوە چ جۆرێکە بە دیاریکراوی، چونکە هەندێ ئەدگاری تایبەتی هەیە، بۆیە تا ئێستاش لە وێژەدا دەوترێ کە: «لۆتوس گوڵێکی ئەفسانەییە». لۆتوس-خۆران،…
Read More » -
وەرگێڕان
گۆرانییەکەی فێرگس
گۆرانییەکەی فێرگس[1] داخۆ ئێستا کێ بێ لەگەڵ فێرگس بڕوا تا تارای تاری قووڵایی جەنگەڵ ببڕێ و لەسەر کەنارە تەختەکە[2] سەما بکا؟ هۆ کوڕەکە، ئەو برۆ ئاڵەت هەڵببڕە، تۆش کچەکە، پێڵووی ناسکت بڵند کە، بەسە ترس، بە هیواوە ڕابمێنن. چیتر بەسە دۆشدامان و پیشخواردنەوە بۆ تاڵاوی ڕازی ئەوین، چونکە فێرگس گالیسکەی مس دەئاژووێ و تاریکستانی جەنگەڵ و سینەی سپیی دەریای تار…
Read More » -
وتار و ڕاپۆرت
ڕۆژی بلووم ٢٠٢٠
ڕۆژی بلوومی ٢٠٢٠[1] ئەمڕۆ لای هەوادارانی ڕۆمانی یولیسیسی جەیمس جۆیس بە «ڕۆژی بلووم» ناسراوە. مەبەست لە (بلووم) کەسێتییە سەرەکییەکەی ڕۆمانەکەیە کە ناوی میستەر (لیۆپۆڵد بلووم)ە. بۆ زایاریی زیاتر دەتوانی لێرەدا کلیک بکەی بۆ ئەوەی وتاری ساڵی ڕابردووم ببینی سەبارەت بە جەیمس جۆیس و یولیسیس و ئەم کەسێتییە. ئەم ڕۆمانە بە شاکاری سەدەی بیستەم دەناسرێ و ئێجگار ئاڵۆزە، لە ساڵی ٢٠٠٩-٢٠١٠…
Read More » -
وەرگێڕان
ئەستێرە شەرمنەکە
ئەستێرە شەرمنەکە ئەگەرچی ئەم هۆنراوەیەی جەیمس جۆیس ناونیشانێکی دیاریکراوی نییە و تەنها بە (IV) واتە چوارەم، لە پەڕتووکی (موزیکی ژوور)ەکەیدا دەستنیشان کراوە، بەڵام من ئەم ناوەم لێی نا و بۆ کوردیم وەرگێڕا. هیوادارم چێژی لێ ببینن. کە ئەستێرە شەرمنەکە لە ئاسماندا دەردەکەوێ وەکو پاکیزەیەک خەمگین، لەبەردەرگاکەت گوێت لێیە یەکێ گۆرانی دەبێژێ لەناو وەنەوزی خۆرنشین. گۆرانییەکەی لە ئاورنگیش سازگارترە بۆ سەردانی…
Read More » -
وتار و ڕاپۆرت
ڕۆژی بلووم پیرۆز بێت
ڕۆژی بلووم پیرۆز بێت[1] لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا و لە ساڵی ١٩٠٤دا ڕۆماننووسی بەناوبانگی ئایرلاندی جەیمس جۆیس، نۆرا بارنیکڵی ناسی، پاش ساڵانێک ھاوسەرگیرییان کرد و تا کۆتایی تەمەنیان پێکەوە ژیان. جۆیس بڕیاری دا ئەم ڕۆژە بە نەمری لە وێژەی ئەوروپا و جیھاندا بھێڵێتەوە. بۆیە ڕۆمانی ئولیس دەنووسێت. زۆربەی ڕووداوەکانی ئەم ڕۆمانە لە شاری دەبڵنی پایتەختی ئایرلانددا و لە ڕۆژی ١٦…
Read More »