چیرۆک

مەرگی سیخوڕێکی تیرۆریست

مەرگی سیخوڕێکی تیرۆریست ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، سێشەممە بەیانی زوو بە زەنگی هۆشیارکەرەوەی تەلەفۆنە دەستییەکەم ڕابووم، بەیانییەکی سارد و هێمن و بێدەنگ و ساماڵ، مشتێک ئەلەندی خۆری تازەهەڵهاتووی پرتەقاڵی لە درزێکی پەردەی پەنجەرەکەوە ژوورەکەمی زێڕکەش کردبوو. لەبەر ئەوەی شەو، وەک هەموو شەوێکی تر، نەمتوانی زوو بنووم، چون کێشەی بێخەویم هەیە، ئەگەرچی لە خەو ڕاببووم، بەڵام هێشتا مێشکم لە خەو ڕانەببوو،…

Read More »

هۆنوسیاس: لاقەکردنی دیاس

هۆنوسیاس: لاقەکردنی دیاس[1] وەرە ھەی خەمۆک دەردت چارە کەم، ئاسوودەیی لە دڵت مارە کەم، ڕۆشنی بکەم دەروونی تارت، لەسەرت سووک کەم قورسایی بارت، گومانەکانت بۆ بخنکێنم، چێژی ژیانت پێ بناسێنم، ڕزگارت کەم لە جەللادپەروەران، بتگەیەنم بە گەشیی ناخ و گیان، ھەڵەی گوتاری کۆنخوازان دەرخەم، تا دەرتبێنم لەناو جغزی خەم، ببم بە کەست لە بێکەسیتدا، ئەو دەستە ببڕم کە گورزی لێت…

Read More »

سێ مەردومی جوامێر

سێ مەردومی جوامێر[1] لە پاش تەثنیە و ئیستیعانە بە کاتیبی کوللی ئومور، لە ئیبتیداوە تا ما لا نیهایە، خالیقی زەویی پان و بەرین و پەردەی ئاسمانی ساحەی ڕەجمی شەیاطین، خودای تەبارەک و تەعالا؛ ئینجا، لە پاش ناردنی صەڵات و سەلام لە دیاری خەیری خەلقیللا، هەڵگری ئەحسەنی پەیغام، ئاخیرەن پەیغامی تەعالا، سەروەری کائینات و فەخری عالەم، حەزرەتی موصطەفا، جان بێ بە…

Read More »

یەکەم دیبەیتی هۆنوس

هۆنوسیاد: یەکەم دیبەیتی هۆنوس[1] هۆنوسی ماک، هۆنوسی بپرس، لە ترسی دوژمنانی پرسیار ناوی خوازراوی (نادیار پەیامهێن)ی لە خۆی نا. لە ئێستا بە دواوە هەر کاتێک ناوی نادیار پەیامهێنتان دی، ئەوە هۆنوسە. بیگرن، لەسەر پرسیارەکانی پارچەپارچەی بکەن؛ لە خاچی بدەن؛ بە زیندوویی بیکەن بە قوڵفەی پۆڵادا؛ ژەهر بڕێژنە داڵانی گوێچکەکانییەوە؛ بە زیندوویی پێستەی بکەن و بیخەنە خوێیاوەوە؛ دەستی ڕاست و قاچی…

Read More »

هۆنوسیاس: میهرەبانەکان

هۆنوسیاس: میهرەبانەکان پێشەکیی میهرەبانەکان[1] ئەم ئەڵقەیە پێشکەشە بە هەر کەسێک کە ڕۆژێک لە ڕۆژان کردەوەیەکی بچووکی میهرەبانانەی بەرانبەر کەسێکی نەناس نوواندبێ، بە تایبەتی بەرانبەر مناڵێکی پەڕەوازە. ڕەنگە لای تۆ تەنها کردەوەیەکی سادە بووبێ، بەڵام لای ئەو بۆ تاتایە وێنەی میهرەبانی لە یادگەیدا هەڵدەکۆڵرێ. چونکە لەوانەیە ئەو کەسەی بەرانبەرت تا ئەو چرکەیە نەیزانیبێ میهرەبانی بە کردەوە چییە، کە تۆ پیشانیت دا،…

Read More »

هۆنوسیاس: پزیشکی چێشتەنگاوێک

پێشەکی[1] نەوا موکرجی هۆنوس زۆر جار گێڕەرەوە و کەسێتیی چەقی ئەم چیرۆکانەیە، تا ڕادەیەکی زۆر وێنەی وێژەیی خۆمە. پاشگری -یاد پاشگرێکی گریکیی کۆنە بە واتای داستان، وەک: ئیلیاد، ئەینیاد، ئۆڵۆمپیاد، تیلێماخیاد. زۆربەی ئەم چیرۆکانەم لە کات و ساتی جیاوازدا نووسیوەتەوە و پەیوەندییەکی زۆریان بە یەکەوە نییە، جگە لەوەی چەند کەسێتییەکیان تێدایە و هۆنوس کۆیان دەکاتەوە. زیاتر هەندێ یادداشتی خۆمن و…

Read More »

پێکهاتەی کیمیایی مرۆڤ

پێکهاتەی کیمیایی مرۆڤ[1] نووسینی: فۆلکلۆر وەرگێڕانی: نادیار پەیامهێن ئەو تەنەی پێی دەوترێ: «مرۆڤ» بە گشتی لەسەر هەسارەی زەوی هەیە و بە بەرگی وشکانییەکەیەوە نووساون، تەنها دوو جۆریان هەیە: جۆری یەکەمیان پێی دەوترێ: «ڕووتەوپووتە»، جۆری دووەمیان پێی دەوترێ: «سەنگین». یەکەم: ڕووتەوپووتە (Bm3N2Q1) ڕووتەوپووتە، یان بە زمانی خۆمانەیی هەرکامێک لەمانەی پێ دەوترێ: «خەڵک، عەلەوجەلە، ڕەشوڕووت، چڵیتوپڵیت، هەرچیوپەرچی» و زۆر ناوی تر، کە…

Read More »

بانگی شێوان

بانگی شێوان[1] شۆفێرەکە وتی: «کاکە، بۆ ڕاهی خوا! من بیست و پێنج ساڵە نوێژم نەچووە! چوارەم نوێژ نوێژی شێوانە، پێنجەم نوێژ نوێژی خەوتنانە»، سەرنشینەکە پێی وت: «نەخێر، خەوتنان و شێوان یەک شتن، هاوناون. هەردووکیان مەبەست نوێژی پێنجەمە». شۆفێرەکە پێداگریی کرد و وتی: «نا برام: بەیانیانە، نیوەڕوانە، عەسرە، شێوانە، خەوتنانە»، سەرنشینەکە وتی: «بەیانیانە، نیوەڕوانە، عەسرە، ئێوارەیە، شێوان یان خەوتنانە». شۆفێرەکە یەکسەر…

Read More »

چاوپێکەوتن لەگەڵ ئامادەبووی کۆنسێرتێکدا

چاوپێکەوتن لەگەڵ ئامادەبووی کۆنسێرتێکدا[1] پ/ کەی؟ و/ ٨ی ئێوارەی دوێنێ شەو. پ/ کوێ؟ و/ باڵەخانە بەناوبانگەکەی خانەی ئۆپێرای ڕۆژئاوای سلێمانیی نوێ. پ/ بە ناوی کێوە ناو نراوە؟ و/ قادر دیلان. پەیکەرێکی حەفتا مەتریی قادر دیلانیش لەبەردەمی دەروازە مەزنەکەیدایە، بەخێرهاتنی میوانەکان دەکا. پ/ ئەو باڵەخانەیە بە چی بەناوبانگە؟ و/ بە ئەکوستیک و دیزاینە سەرنجڕاکێشەکەی. پ/ لە کوێیە و ئەکوستیکەکەی چۆنە؟ و/…

Read More »

ئەگەر هیتلەر مابێت

ئەگەر هیتلەر مابێت سەرخێڵ وتی: «دەزانی هیتلەر ماوە و لە ئەرجەنتینە؟» هۆنوس وتی: «ئەگەر مابێ، لام گرنگ نییە لە هەر شوێنێکی سەر زەوی بێ، دەیدۆزمەوە و وێنەیەکی لەگەڵدا دەگرم پێش ئەوەی بمرێ! کوڕی باش ئەگەر مابێ ئێستا ١٢٧ ساڵ تەمەنییەتی! پێنج ساڵە ژمارەی پێوانەیی بەتەمەنترین پیاوی زەویی شکاندووە! هیتلەریش نەبێ ئەوە هەواڵێکی جیهانییە!»

Read More »
Back to top button