ئوستوورەی کلاسیک

ئۆدیسێفس

ئۆدیسێفس1 ناوە جۆراوجۆرەکانی ئۆدیسێفس و ئولیس ئۆدیسێفس (یان: یولیسێز، یولیسیز، یولیسێس، یولیسیس، یولیکس، یولیکسێس، یولیکسیز، یولیکسیس، ئالیس، ئالیسز، ئولیسێز، ئولیکسێس، ئۆدیسیۆس، ئۆلیتێفس، ئۆلیتێوس، ئۆلیتیۆس، ئۆلیسێفس، ئۆلیسێوس، ئۆلیسیۆس، ئۆدیس، ئۆلیس، ئولیکسیس، ئولیسیس، ئودوسێوس، ئولوسێوس، ئولیکس، ئۆلیکس، ئولیس، ئۆدیسێوس، ئۆدیسێیس)، بە ئینگلی Odysseus، Odyseus، Ulysses، Ulixes. ناوی ئولیس و گۆڕاوە جۆراوجۆرەکانی (یولیسێز، یولیسیز، یولیسێس، یولیسیس، یولیکس…) زیاتر لاتینین، بەڵام ناوی ئۆدیسێفس و…

Read More »

ئادۆنیس

ئادۆنیس1 ئادۆنیس ئادۆنیس (یان: ئەدۆنیس، ئادۆن، ئەدۆن) بە ئینگلی Adonis. کەسێتییەکی نێو ئوستوورەی گریک و ڕۆمییەکانە. ئاپۆلۆدۆرۆس دەڵێت کوڕی کینیراس و مێثارمی بووە. ئیسیۆدۆس دەڵێت کوڕی فینیکس و ئالفێسیڤیا بووە. پانیاسیس-ی ئالیکارناسۆس (هۆنەرێکی سەدەی پێنجەمی پێش زاین بووە) دەڵێت کوڕی ثیاس-ی پاشای ئاشوور و زمیرنا (میرا)ی کچی بووە. هۆمیرۆس هیچ ئاماژەیەکی پێی نەداوە. هۆنەرە گریکییەکانی دواتریش گێڕانەوە هێماییە ماکەکەی ئادۆنیسیان گۆڕیوە…

Read More »

ئەفرۆدیتی

ئەفرۆدیتی1 پەیکەری ئەفرۆدیتی ئەفرۆدیتی (یان ئەفرۆدێت؛ ئەفرۆدیت؛ ئافرۆدیت؛ ئافرۆدێت؛ ئافرۆدیتی؛ ئافرۆدێتی) بە ئینگلی Aphrodite. یەکێکە لە خوا گەورەکانی گریکە دێرینەکان. خواژنی خۆشەویستی و جوانی بووە. ڕۆمییەکان پێی دەڵێن ڤینوس. بنەچەی ئەفرۆدیتی و پەرستنەکەی هۆمیرۆس لە ئیلیاس-دا دەڵێت کچی زێفس (زێوس/زیۆس) و دیۆنی بووە. گێڕانەوەکانی دواتر بە کچی کرۆنۆس و ئێڤرینۆمی، یان کچی ئورانۆس و ئیمێرا دایانناوە. بەڵام هۆنەرەکان زۆربەی جار…

Read More »

ڤینوس

ڤینوس1 پەیکەری ڤینوس بە ڕووتی لە ڕۆما. ڤینوس: (یان: وینوس، وینۆس، ڤینۆس، ڤێنوس، ڤێنۆس) بە ئینگلی Venus. خواژنی خۆشەویستیی ڕۆمییەکان بووە، بە تایبەتی هی خۆشەویستیی ئارەزووبزوێن. سەرەتا یەکێک بووە لە ناگرنگترین خواکانی دینی ڕۆمییەکان. بەڵام دواتر ڕۆمییەکان ڤینوسیان لەگەڵ ئەفرۆدیتی-ی گریکی هاوتا کردووە. ئەوجا بووە بە یەکێک لە گرنگترین خواکانی ڕۆمییەکان. مێژووی پەرستنی ڤینوس لە بارەی مێژووی پەرستنی ڤینوسەوە ڕاجیایی…

Read More »
Back to top button