دیاکۆ و کیاکسار1 هەبوو نەبوو، سەردەمی زوو، دیاکۆ و کیاکسار دوو پێشمەرگەی کوردستان بوون. لە جەنگی دژ بە سوپای ئەهریمەندا هاوشانی یەک دەجەنگان. سوپای ئەهریمەن گەلێک بێبەزەیی و دڵڕەق و خاپوورکەر بوون. لە خەستەی جەنگەکەدا دیاکۆ دەستی لە جەنگ بەردا. دەیوت: «ئەمە کەی وڵاتە؟ لە پێناوی چیدا وا بکەم؟» و بەم پاساوە بەرەو هەندەران ڕۆیشت. ئێستا کیاکساری تەنیاباڵ تا ئێستاش…
Read More »وتار
1وێنەسازی وێنەسازی: بە ئینگلی پێی دەڵێن ئیدیتEdit . وەک هەموو جۆرێکی تری هونەرە و کارامەیی و لێزانینی دەوێت. بەڵام هەندێک زانیاریی ناڕاست لە بارەیەوە بڵاو بوونەتەوە کە دەبێت ڕاست بکرێنەوە. مەرج نییە وێنەسازی هەموو کاتێک خراپ بێت. وێنەساز دەیەوێت دوای لابردنی هەندێک نەنگیی ناو وێنەیەک، ئەو وێنە و دیمەنە لەگەڵ تۆدا بەش بکات. بینایی چاوی مرۆڤ و چاوی کامێرا جیاوازن.…
Read More »دەسەڵات و مرۆڤ1 سەربردەی ڕاکردنی بەیانییەک هەندێک جار بەیانییان دەچم بۆ ڕاکردن. بۆچی؟ قەرزاریت؟ مەبەستم وەرزشە. لەولا ماڵی خۆمانەوە تا گڵەزەردە دەشتاییەکی فراوانە و لەوێ ڕادەکەم. هەندێک جار تووشی بەزمی سەیر دەبم. بەیانییەک زۆر ڕامکرد و کەمێک وەستام و لە ئاسمان ڕامام. مانگ چواردە بوو و هێشتا بە ئاسمانەوە مابوو، بە دەستییەکەم وێنەیەکی خۆم و مانگم گرت و کەوتمەوە ڕێ.…
Read More »1پەتای تەمبەڵی گەشتی خوێندنت بۆ ئەوەی زوو فریای قوتابخانە بکەویت ساڵێک گەورە کرایت. لە پۆلی یەکەمی سەرەتایی هەموو ڕۆژێک پێت دەوترا: «بخوێنە بۆ ئەوەی بچیتە دوو». لە پۆلی دووەم و قۆناغەکانی تردا هەموو ڕۆژێک پێت دەوترا: «بخوێنە بۆ ئەوەی بچیتە قۆناغی داهاتوو». لە خوێندنگەی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەییشدا هەموو ڕۆژێک پێت دەوترا: «بخوێنە بۆ ئەوەی ببی بە شتێک». گەشتی…
Read More »چۆن تەماتە دەخورێت؟1 لە کەبابخانەکان تەماتەیەکت بۆ دەهێنن بە قەد دوو سندی دەبێت، تەنها دوو کەرتیان کردووە. هەرگیزیش چەقۆیەکت بۆ ناهێنن تەماتەکەی پێ قاش بکەیت. وەکو نەریتێکی باویش هەموو کەبابخانەکان و تەنانەت عەرەبانەی سەر جادەکانیش کوێرانە هەر وا دەکەن. باشە کەس تا ئێستا نەیپرسیوە: «ئەرێ تەماتە چۆن دەخورێت؟ ئایا بە قاڵب دەخورێت؟ بە نیوقاڵب؟ ئایا تەماتەی سەر قاپەکە بۆ دەمت…
Read More »بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی ئاهەنگ نایاساییە1 ئەگەر داوای وێنەیەک لە خانمێک بکەیت تەواو کۆتایی بە دونیا دێت. پێت دەڵێت: – چۆن شتی وا دەبێت؟ حەرامە! جوان نییە! خەڵک چیمان پێ دەڵێت؟ بڵاو دەبێتەوە! باوکم دەمکوژێت! ئامۆزاکانم دێنە سەرم. بۆ تۆ من بە کێ تێگەیشتوویت؟ تۆ دەزانیت من کچی کێم؟ ئەو وەڵامانە تا ڕادەیەکی زۆر ڕاستن. بەڵام لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا پڕهۆڵێک ژن بە…
Read More »دیدی هونەریی موزیکیم بۆ باری ڕامیاریی کوردی[1] من خۆم بە هونەرمەند دەزانم، نەک ڕامیار، لە هەر جێیەکی ئەم گەردوونە و گەردوونەکانی تریشدا تۆزقاڵێک ڕێز لە هونەر بگیرێ، ئەو شوێنە بە ماڵ و وڵات و خاکی خۆمی دەزانم، هەر کەسێک دژی هونەر بێت دژی منیشە. ڕەنگە هەر یەکێک لە حیزبە ڕامیارییەکان کەموزۆر شتی باش و خراپیان کردبێ. من زۆربەی کات دژی…
Read More »