ڕۆژی بلوومی ٢٠٢٠[1] ئەمڕۆ لای هەوادارانی ڕۆمانی یولیسیسی جەیمس جۆیس بە «ڕۆژی بلووم» ناسراوە. مەبەست لە (بلووم) کەسێتییە سەرەکییەکەی ڕۆمانەکەیە کە ناوی میستەر (لیۆپۆڵد بلووم)ە. بۆ زایاریی زیاتر دەتوانی لێرەدا کلیک بکەی بۆ ئەوەی وتاری ساڵی ڕابردووم ببینی سەبارەت بە جەیمس جۆیس و یولیسیس و ئەم کەسێتییە. ئەم ڕۆمانە بە شاکاری سەدەی بیستەم دەناسرێ و ئێجگار ئاڵۆزە، لە ساڵی ٢٠٠٩-٢٠١٠…
Read More »وتار و ڕاپۆرت
سەد وشە سەبارەت بە ژیان و مردن و دڵخۆشی و خەم و دڵەڕاوکێ[1] ئێستا بژی و سەرقاڵی ژیان بە، پێکی ژیانت تا سەر لێوەکەی بهێنە، چێژی لێ ببینە و بینۆشە، لێبگەڕێ مەرگ خۆی کاری خۆی دەکا و پێویستی بە خەم و دڵەڕاوکێی تۆ و کەسی تر نییە، ملیۆنان ساڵیشە هەر وا بووە و لەسەر خەم و دڵەڕاوکێی کەس پەکی نەکەوتووە…
Read More »جوانکاریی خانمان و کاردانەوەی خەڵک[1] لەوەتەی دونیا دونیایە خانمان خۆیان جوان دەکەن، هەر سەردەمێک و بە تەکنیکی بەردەست، ئێستاش و لەم سەردەمەماندا تەکنیکی باو بۆتۆکس و فیڵلەر و شتی تریشە. سەرنج دەدەم زۆربەی ئەوانەی دژی فیڵلەر و بۆتۆکسن، وەک هەمیشە، پیاون. کەمتر خانمان دەبینم کێشەیان لەگەڵ بۆتۆکس و فیڵلەردا هەبێ و لەسەری بدوێن، ئەمیش لە ڕاستیدا نەریتی بۆماوەی چەند هەزار…
Read More »ئەگەر بیرتان بێ لە ناوەڕاستی 2017دا دەستمکرد بە بڵاوکردنەوەی هەندێ موزیک بۆ ئۆرکێسترا، چوار دانەم لێ بڵاوکردنەوە و لەپڕ وەستام. چیرۆکەکە بەم شێوەیە بوو: من ماخۆلانم هەیە! لە چرکەیەکدا خەریکی سەد شتم. لەبەرئەوەی فایلی کراوەم ئێجگار زۆر بوو و هەمووی موزیکی کورت کورت بوون و هیچیان تەواونەکرابوون. لە 2017دا بەڵێنم بەخۆم دا کە چیتر تەنها پڕۆژە دەستپێکەر نابم و پڕۆژە…
Read More »دانای ڕاستەقینە، دەبێ بە دوایدا بگەڕێیت و بیدۆزیتەوە و بچیتە خزمەتی و داوای لێ بکەی ئامۆژگاریت بکا. چونکە بەهای زانیاری دەزانێ و بێسوود نایهاوێ و بە فیڕۆی نادا. نادان پەنجا کەناڵی تەلەفیزیۆنی و سەدی ڕادیۆیی و ملیۆنێکی تۆڕی کۆمەڵایەتی دروست دەکا و بڵندگۆ لە خۆی دەبەستێ و دەسووڕێتەوە و بە هاتوهاوار و شاتەشات ئامۆژگارییە بێنرخەکانی بەسەر گوێی هەموو کەسێکدا دەردەفیچقێنێ.…
Read More »بۆچی ڕەشوسپی؟[1] زۆر جار وێنە بە ڕەشوسپی بڵاو دەکەمەوە. لە ئێستاشدا گەلێ مێدیا زووزوو پەنا دەبەنە بەر لابردنی ڕەنگ. جیاوازیی من و ئەوان چییە؟ بە تێگەیشتنی من: ئەگەر ڕەنگ لە وێنەیەکدا قورسایی نەبوو، ئەوا پێویست ناکا هەبێ. زۆر جار ڕوناکیی وێنەکە لە ڕەنگەکانی سەرنجڕاکێشترە، ئەوکات ڕەنگە ناسەرنجڕاکێشەکان ڕوناکییە سەرنجڕاکێشەکە دەکوژن. هەر وێنەیەک بە ڕەشوسپی دابنێم لەبەر ئەوەیە ڕەنگەکانی ئێجگار زۆر…
Read More »سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە ئافەرین و دەستخۆشیم لێدەکەن و بە هونەرمەندی مەزنی گەلانی ترم دەچووێنن. تا ئاستی باوەڕی تەواو بێگومانم کە مەبەستیان پەسنکردن و نیازی چاکە. بەڵام دەبێ ڕوونکردنەوەیەک بدەم ئەگەر بە دڵێکی فراوانەوە لێموەربگرن زۆر سوپاسی هەموو لایەک دەکەم. قسەیەک هەیە لە بەرانبەرمدا بووە بە دیاردە. بۆیە دەبێ ڕایەکی خۆمی لەسەر هەبێ: سەرەتا کە دەستمکردبوو بە گۆرانیبێژان؛…
Read More »ئۆپێرای کارمێن[1] پوختە ئۆپێرایەکی جەفەنگی/تراژیدیی فەڕەنسییە، ژۆرژ بیزێ (١٨٣٨-١٨٧٥) موزیکەکەی داناوە، هێنری مایلاک و لودۆڤیک حەلێڤی ئۆپێرانامەکەیان نووسیوە. یەکەم جار لە ساڵی ١٨٧٥دا لە شاری پاریس لە شانۆگای (ئۆپێرا کۆمیک) نمایش کراوە، لەبەر ڕەشۆکیی ناوەرۆکەکەی و زەقیی وێنە ئاڵۆشبازییەکانی، ڕووبەڕووی ڕەخنەی توند بووەتەوە. بیزێ سێ مانگ دوای نمایشکردنەکەی لە تەمەنی ٣٦ ساڵیدا بە جەڵتەی دڵ مردووە، ئۆپێراکەش تا ساڵی ١٨٨٣…
Read More »ئۆپێرا ئۆپێرا درامایەکی نووسراوەیە بە موزیکەوە دەگێڕرێتەوە. بە دەقەکەی دەوترێ ئۆپێرانامە (لیبرێتتۆ – Libretto) و ئەم دەقە نووسراوەیە لە لایەن گۆرانیبێژانەوە یان دەبێژرێن، یان دەپەیڤرێن[1]، یان دەوترێن. موزیک کرۆک و چەقی ئۆپێرایە و لێیجیاناکرێتەوە و تەنها پاشکۆ و ڕێکەوت نییە. ئۆپێرا وەک فۆڕم؛ زۆر جار بهسهر پهردهدا دابهشدەکرێ: ههر پهردهیهك چهند دیمهنێك لهخۆدهگرێ. بهپێی دهقیش ژمارهی پهرده دهگۆڕرێ. ئهمانه نموونهی…
Read More »پەتای ڕەشبینی، جەڵدەی تەنیایی… بەڵام خولیای نوێی ئاراستەکراوی فریادڕەس[1] ئەوەندەی بیرم دێ، هەرگیز حەزم بە قەرەباڵغی نەکردووە، بەڵام لێشی نەترساوم. جاران، هەندێ جار ئێستاش، پێیان دەوتم کە ئەمە هەڵەیە و دەبێ لەگەڵ خەڵکدا خۆم ئاشت بکەمەوە، وەک بڵێی کێشەکە منم! خوازیاریشم، کێشەکە من بم و بووبێتم، چونکە زۆر خۆشە هەست بکەیت و بزانی بەشێکی کۆمەڵەکەتی و ئەوانیش بەشێکن لێت و…
Read More »