گرێچنەی ئەڵقەکانی ئولیس

٥. لۆتوسخۆران

ئەڵقەی پێنجەم: لۆتوسخۆران شوێن: بلووم لە ماڵی خۆیانەوە لە شەقامی ئێکلس بەرەو لەنگەرگای سێر جۆن ڕۆجەرسن دەڕوات کە لای بەری باشووری ڕووباری لیفیی ناوەڕاستی شاری دەبلنە، بەرەو پۆستەخانەکەی شەقامی وێستلاند ڕۆو دەسووڕێتەوە، پاشان بەرەو گەرماوەکەی شەقامی لەینستەر دەگەڕێتەوە – دەبلن کات: ١٦ی حوزەیرانی ١٩٠٤، کاتژمێر ١٠ی بەیانی میستەر بلووم بە لای لەنگەرگای سێر جۆن ڕۆجەرسندا تێدەپەڕێت کە لەوێ کار ھەیە…

Read More »

٤. کالیپسۆ

ئەڵقەی چوارەم: کالیپسۆ شوێن: ماڵی میستەر بلووم بە ناونیشانی ٧ی شەقامی ئێکلس – دەبلن؛ دواتر بلووم دەردەچێت و لە گۆشتفرۆشێکی نزیک ماڵی خۆیان گورچیلەی بەراز دەکڕێت و دەگەڕێتەوە ماڵەوە. کات: پێنجشەممە، ١٦ی حوزەیرانی ١٩٠٤، کاتژمێر ٨ی بەیانی. لە پاش نزیکەی چل لاپەڕە لە چاپە ئینگلییەکەی ھانس واڵتەر گابڵەر، بۆ یەکەم جار کەسێتییە ھەرە سەرەکییەکەی ڕۆمانی ئولیس دەبینین و دەناسین، کە…

Read More »

٣. پرۆتێفس

ئەڵقەی سێیەم: پرۆتێفس شوێن: گوێئاوی ساندیماونت – دەبلن کات: پێنجشەممە، ١٦ی حوزەیرانی ١٩٠٤، کاتژمێر ١١ی بەیانی بەشی زۆری ئەم ئەڵقەیە لە شەپۆلی هۆشی ستیفن پێکهاتووە، واتە گێڕانەوە دەچێتە ناو مێشکی ستیفنەوە و بیرەکانی دەردەخات. مەڵیگن لە کۆتایی ئەڵقەی یەکەمدا داینا کاتژمێر دوانزە و نیو لە مەیخانەی ذە شیپ لەگەڵ ستیفن یەک ببینن و ستیفن پارەی خواردنەوەیان بۆ بدات، بۆیە لەم…

Read More »

٢. نێستۆر

ئەڵقەی دووەم: نێستۆر شوێن: قوتابخانەیەکی تایبەتی کوڕان لە دالکی – دەبلن کات: پێنجشەممە، ١٦ی حوزەیرانی ١٩٠٤، کاتژمێر ١٠ی بەیانی ستیفن لە قوتابخانە وانەی کلاسیک بە قوتابییەکانی دەڵێتەوە، وانەکە لە بارەی پیرۆس (٣١٨-٢٨٢پ.ز.) و جەنگەکانییەوەیە، لە قوتابییەک دەپرسێتەوە کە ئەو نازانێت پیرۆس تەنانەت چییە، نەک کێیە، پێی وایە پیرۆس لەنگەرگایە! قوتابییەکانی تر پێی پێدەکەنن. ستیفن لەم پێوابوونەی قوتابییەکەیەوە خەیاڵی دەڕوات بۆ…

Read More »

١. تیلێماخۆس

بەشی یەکەم: تیلێماخیاد (بەیتی تیلێماخۆس) ئەم بەشە ڕۆمانی هونەرمەند لە تافی لاویدا دەبەستێتەوە بە ئولیسەوە، لە سێ ئەڵقە پێکهاتووە کە کەسێتیی سەرەکیی هەر سێ ئەڵقەکە ستیفن دێدەلسە. ئەڵقەی یەکەم: تیلێماخۆس شوێن: قەڵای مارتێللۆ لە ساندیکۆڤ – دەبلن کات: پێنجشەممە، ١٦ی حوزەیرانی ١٩٠٤، کاتژمێر ٨ی بەیانی بەک مەڵیگن، کە خوێندکارێکی پزیشکییە و لە ڕاستیدا ناوی «مەلاخی مەڵیگن»ە و کوڕێکی زیرەک و…

Read More »
Back to top button