ئەڵقەی چوارەم: کالیپسۆ1 کالیپسۆ کالیپسۆ لە ئۆدیسەدا خواژنێکە و دانیشتووی دوورگەی ئۆگیگیا-یە. ئۆدیسێفس لە گەشتی گەڕانەوەی بۆ زێدی خۆیدا ڕێی کەوتووەتە ئەم دوورگەیە. کالیپسۆ ساڵانێکە ئۆدیسێفسی لەو دوورگەیەدا بە خۆشەویستیی خۆی بەند کردووە. کالیپسۆکەی ئولیس-ی جەیمز جۆیس نیمفێکە کە وێنەکەی بە ژووری نووستنەکەی لیۆپۆڵد بلووم و خاتوو مۆڵیی ژنیدا ھەڵواسراوە. بلووم کەسێتیی سەرەکیی ڕۆمانی ئولیسە. شوێن و کات و کەسێتییەکان…
Read More »ئولیس
ئەڵقەی سێیەم: پرۆتێفس1 پرۆتێفس پرۆتێفس (پرۆتیوس، پڕۆتیوس) لە ئۆدیسەدا و بە گوێرەی ئوستوورەی گریکی، جێگری خودای دەریا و زەریایە، کە پۆسیدۆن-ە. پرۆتێفس دەتوانێت شێوە و بیچمی خۆی بە ھی ھەموو ئاژەڵ و ئاو و ئاگر بگۆڕێت. مێنێلاوس دەچێتە لای و ھۆی بەدبەختیی خۆی لێ دەپرسێت، کە بۆچی ناتوانێت بگەڕێتەوە زێدی خۆی، چون ئەویش دوای جەنگی ترۆیا لە میسر گیری خواردووە.…
Read More »ئەڵقەی دووەم: نێستۆر1 نێستۆر نێستۆر لە ئۆدیسەدا پیاوێکی پیری دانای ھاوسەنگەری ئۆدیسێفس بووە. تیلێماخۆس لەسەر ڕاوێژی ئەثینا دەچێت بۆ لای و سۆراخی باوکی لێ دەکات. نێستۆرەکەی ئولیس-ی جەیمز جۆیس پیاوێکی پیری نادانایە، ناوی میستەر گارێت دیسی-یە. شوێن و کات و کەسێتییەکان شوێن: قوتابخانەیەکی تایبەتی کوڕان لە دالکی – دەبلن. کات: پێنجشەممە، ١٦ی حوزەیرانی ١٩٠٤، کاتژمێر ١٠ی بەیانی. کەسێتییە سەرەکییەکان: ستیفن…
Read More »بەشی یەکەم: بەیتی تیلێماخۆس (تیلێماخیاد)1 ئەم بەشەی ئولیس، واتە ئەم سێ ئەڵقەیە، وێنەی ھونەرمەند لە تافی لاویدا دەبەستێتەوە بە ئولیسەوە. لە سێ ئەڵقە پێکھاتووە کە کەسێتیی سەرەکیی ھەر سێ ئەڵقەکە ستیفن دێدالۆس-ە. ئەڵقەی یەکەم: تیلێماخۆس تیلێماخۆس تیلێماخۆس لە ئۆدیسەدا کوڕەکەی ئۆدیسێفس-ە. تیلێماخۆسەکەی ئولیس-ی جەیمز جۆیس کوڕێکە ناوی ستیفن دێدالۆس-ە. ستیفن کەسێتیی سەرەکیی ڕۆمانی پێشتری جۆیس بووە، ئەو ڕۆمانە ناوی وێنەی…
Read More »بەرگی یەکەمی ئولیس: چاپی ژینا1 ئەمڕۆ (٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢) بە بۆنەی تەواوبوونی سی و پێنجەمین گۆرانیی تەمەنم و دەستپێکردنی سی و شەشەمین گۆرانی، دەرکردەیەکی نوێتری بەرگی یەکەمی ئولیسم لە هەمان بڵاوگەی پێشووتری ڕۆمانەکە: Ulysses.krd یان www.nawa.netدا بڵاو کردەوە. ئەم دەرکردەیەیان، کە بە «چاپی ژینا» ناوزەدم کردووە، لەوانەی ٢ی شوبات و ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٢ زۆر باشتر و بەپێزترە. واتە هەر…
Read More »ئولیس: چاپی یەکەمی تەواوکراو1 لە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٢دا ئەم پەڕتووکەم بە پی دی ئێف بڵاو کردەوە، ناوم نا چاپی یەکەمی تەواوکراو. پێک هاتووە لە شەش ئەڵقەی ١ تا ٦ی ڕۆمانی ئولیس-ی جەیمز جۆیس، لەگەڵ ڕاڤەکانی گیفرد و سایدمان و ڤیڤیەن ئیگۆ لەسەر ئەو شەش ئەڵقەیە. پێش ئەم پی دی ئێفە لە ٢ی شوباتدا پی دی ئێفێکی تری ئەم پەڕتووکەم بە…
Read More »یولیسیس یان ئولیس؟1 بەڕێزان، یەکەم ڕاڤەی ئەڵقەی یەکەمی ڕۆمانەکەم بۆ ئەو باسە تەرخان کردبوو کە ئایا یولیسیس یان ئولیس کامیان ڕاستە؟ ئێوەی بەڕێزیش لە بەردەستتاندایە و لە لاپەڕە ٣٠ و ٣١ی ئولیس و ڕاڤەکانیدایە، بفەرمن بیخوێننەوە. لام وا بوو ئەو ڕاڤەیە بەس بێت بۆ تێگەیشتن. بەڵام لە دووی شوباتی ٢٠٢٢ەوە دەیان… نازانم ناوی بنێم ڕەخنە یان نا، چونکە ئەوە زیاتر…
Read More »ئولیس بڵاو کرایەوە ئولیس ڕۆمانێکە،جەیمس جۆیس بە حەوت ساڵ نووسیویەتی، لە ٢ی شوباتی ١٩٢٢دا بڵاوکراوەتەوە، لە ١٢ی تەممووزی ٢٠١٨ەوە خەریکی وەرگێڕانی خۆی و ڕاڤەکانیم بۆ زمانی کوردی، کۆتا بەرهەمەکە بە پێنج بەرگ دەردەچێ، ئەمڕۆ و لە یادی سەد ساڵەی بڵاوکردنەوەی ڕۆمانەکە، کە هاوکاتە لەگەڵ یادی لەدایکبوونی سەد و چل ساڵەی لەدایکبوونی جەیمس جۆیس خۆیدا، بە دیاری و بە پی دی…
Read More »ئولیس: چاپی یەکەمی تەواونەکراو1 لە ٢ی شوباتی ٢٠٢٢دا ئەم پەڕتووکەم بە پی دی ئێف بڵاو کردەوە، ناوم نا چاپی یەکەمی تەواونەکراو. پێک هاتووە لە پێنج ئەڵقەی ١ تا ٥ی ڕۆمانی ئولیس-ی جەیمز جۆیس، لەگەڵ ڕاڤەکانی گیفرد و سایدمان و ڤیڤیەن ئیگۆ لەسەر ئەو پێنج ئەڵقەیە. لەبەر ئەوەی دەمانویست لە یادی سەد ساڵەی بڵاوکردنەوەی پەڕتووکەکە لە ٢ی شوباتی ٢٠٢٢ بۆنەیەک ساز…
Read More »تێبینییەک پێش وتارەکە: ئولیس ڕۆمانێکە جەیمز جۆیس بە حەوت ساڵ نووسیویەتی، لە ٢ی شوباتی ١٩٢٢دا بڵاوکراوەتەوە. لە ١٢ی تەممووزی ٢٠١٨ەوە خەریکی وەرگێڕانی خۆی و ڕاڤەکانیم بۆ زمانی کوردی. کۆتا بەرھەمەکە بە پێنج بەرگ دەردەچێت، ئەمڕۆ و لە یادی سەد ساڵەی بڵاوکردنەوەی ڕۆمانەکە، کە ھاوکاتە لەگەڵ یادی لەدایکبوونی سەد و چل ساڵەی لەدایکبوونی جەیمز جۆیس خۆیدا، بەرگی یەکەمی وەرگێڕاوە کوردییەکەم بە…
Read More »