ئامۆژگاریی دانا و نادان[1] دانای ڕاستی دەبێت بە دوایدا بگەڕێیت و بیدۆزیتەوە و بچیتە خزمەتی و داوای لێ بکەیت ئامۆژگارییت بکات، چونکە بەهای دانایی دەزانێت و بێسوود نایانهاوێت و بە فیڕۆیان نادات. نادان پەنجا کەناڵی تەلەفیزیۆنی و سەدی ڕادیۆیی و ملیۆنێکی تۆڕی کۆمەڵایەتی دروست دەکات و بڵندگۆ لە خۆی دەبەستێت و دەسووڕێتەوە و بە هاتوهاوار و شاتەشات ئامۆژگارییە بێنرخەکانی بەسەر…
Read More »وتار
لاسایی کێ دەکەمەوە؟[1] سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە ئافەرین و دەستخۆشیم لێ دەکەن و بە هونەرمەندی مەزنی گەلانی ترم دەچووێنن، گوایە یان لەوان دەچم، یان لاسایی ئەوان دەکەمەوە. تا ئاستی باوەڕی تەواو بێگومانم کە مەبەستیان پەسنکردن و نیازی چاکە. بەڵام وتەیەک هەیە لە بەرانبەرمدا بووە بە دیاردە، بۆیە دەبێت ڕایەکی خۆمی لەسەر هەبێت: سەرەتا کە دەستم کردبوو بە کاری…
Read More »جەڵدەی ڕەشبینی و تەنیایی و چارە1 ئەوەندەی بە بیرم دێت هەرگیز حەزم بە قەرەباڵغی نەکردووە، بەڵام لێشی نەترساوم. جاران و ئێستاش جارجار پێم دەڵێن کە ئەمە هەڵەیە و دەبێت لەگەڵ خەڵکدا خۆم ئاشت بکەمەوە، وەک بڵێیت کێشەکە منم! خوازیاریشم، کێشەکە من بم و بووبێتم، چونکە زۆر خۆشە هەست بکەیت و بزانیت بەشێکی کۆمەڵەکەتیت و ئەوانیش بەشێکن لێت و متمانەیان پێ…
Read More »ئایا موزیک گرنگە؟[1] بەستێنی نووسینی ئەم وتارە (خاتوو شەهێن سابیر لە ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٨دا بابەتێکی نووسیوە بە ناونیشانی ئایا موزیک گرنگە؟ مامۆستا سەڵاح ڕەئوف (وا بزانم) لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩دا وەڵامی داوەتەوە. من لە تشرینی دووەمی ٢٠١٩دا هەردوو بابەتەکەم دی و خوێندمنەوە. حەزم کرد لە گفتوگۆکەدا بە وتارێک بەشدار ببم، بۆیە ئەم وتارەم نووسی.) وتارەکە سوپاس بۆ ئێوە و…
Read More »باش ماوە؟1 پرسیار: ئایا باش ماوە؟ وەڵام: بەڵێ، باش ماوە: خۆت! گلەیی لە ئاکاری کەسانی دی مەکە، ئاکاری ئەوان بە تۆ دەستەمۆ ناکرێت، بەڵام دەتوانیت ئاکاری خۆت دەستەمۆ بکەیت. ئاکار و ڕەفتاری کەسانی تر وەک کەشوهەوا ببینە کە هیچ دەسەڵاتێکت بەسەریدا ناشکێتەوە، چاوەڕێی بەرانبەر مەکە تا بۆ ئاکار و کردەوەی باش هانت بدەن، بەڵکو تۆ بۆ ئاکار و کردەوەی باشی…
Read More »من و گوستاڤ مالەر[1] ساڵی ٢٠٠٩ خاڵۆزاکەم ئایپۆدێکی بچکۆلانەی چوار گێگابایتی لە وڵاتی چینەوە بۆم نارد. ماڵپەڕێکی ڕووسیشم دۆزیبووەوە کە پڕ بوو لە موزیکی کلاسیک بە خۆڕایی. زۆرێک لەو موزیکە کلاسیکییانەم بێسەرەوبەرەییانە دابەزاندە لای خۆم، هەموو فایلەکان بە ڕووسییەکی تێکشکاو نووسرابوون و نەدەخوێنرانەوە. ئەوەندەی ئایپۆدەکەم گرتنی هەندێکم بە هەڕەمەکی تێکرد و بەردەوام گوێم لێیان دەگرت. زۆر تامەزرۆی یەکێک لە موزیکەکان بووم،…
Read More »دیاکۆ و کیاکسار1 هەبوو نەبوو، سەردەمی زوو، دیاکۆ و کیاکسار دوو پێشمەرگەی کوردستان بوون. لە جەنگی دژ بە سوپای ئەهریمەندا هاوشانی یەک دەجەنگان. سوپای ئەهریمەن گەلێک بێبەزەیی و دڵڕەق و خاپوورکەر بوون. لە خەستەی جەنگەکەدا دیاکۆ دەستی لە جەنگ بەردا. دەیوت: «ئەمە کەی وڵاتە؟ لە پێناوی چیدا وا بکەم؟» و بەم پاساوە بەرەو هەندەران ڕۆیشت. ئێستا کیاکساری تەنیاباڵ تا ئێستاش…
Read More »1وێنەسازی وێنەسازی: بە ئینگلی پێی دەڵێن ئیدیتEdit . وەک هەموو جۆرێکی تری هونەرە و کارامەیی و لێزانینی دەوێت. بەڵام هەندێک زانیاریی ناڕاست لە بارەیەوە بڵاو بوونەتەوە کە دەبێت ڕاست بکرێنەوە. مەرج نییە وێنەسازی هەموو کاتێک خراپ بێت. وێنەساز دەیەوێت دوای لابردنی هەندێک نەنگیی ناو وێنەیەک، ئەو وێنە و دیمەنە لەگەڵ تۆدا بەش بکات. بینایی چاوی مرۆڤ و چاوی کامێرا جیاوازن.…
Read More »دەسەڵات و مرۆڤ1 سەربردەی ڕاکردنی بەیانییەک هەندێک جار بەیانییان دەچم بۆ ڕاکردن. بۆچی؟ قەرزاریت؟ مەبەستم وەرزشە. لەولا ماڵی خۆمانەوە تا گڵەزەردە دەشتاییەکی فراوانە و لەوێ ڕادەکەم. هەندێک جار تووشی بەزمی سەیر دەبم. بەیانییەک زۆر ڕامکرد و کەمێک وەستام و لە ئاسمان ڕامام. مانگ چواردە بوو و هێشتا بە ئاسمانەوە مابوو، بە دەستییەکەم وێنەیەکی خۆم و مانگم گرت و کەوتمەوە ڕێ.…
Read More »1پەتای تەمبەڵی گەشتی خوێندنت بۆ ئەوەی زوو فریای قوتابخانە بکەویت ساڵێک گەورە کرایت. لە پۆلی یەکەمی سەرەتایی هەموو ڕۆژێک پێت دەوترا: «بخوێنە بۆ ئەوەی بچیتە دوو». لە پۆلی دووەم و قۆناغەکانی تردا هەموو ڕۆژێک پێت دەوترا: «بخوێنە بۆ ئەوەی بچیتە قۆناغی داهاتوو». لە خوێندنگەی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەییشدا هەموو ڕۆژێک پێت دەوترا: «بخوێنە بۆ ئەوەی ببی بە شتێک». گەشتی…
Read More »