وتار و ڕاپۆرت

شۆکخوازی و شۆکپەرستی

شۆکخوازی و شۆکپەرستی[1] هەواڵەکانی هەموو کەناڵە مێدیاییەکان بە موزیکێکی دم دە دەگ پەپەپەپەگ بە پااااااام دەست پێ دەکا و لەگەڵ خوێندنەوەکانیشدا بەردەوامە. زرمەزرمێکە ئەوسەری دیار نەبێ، وەک بڵێی بۆ شەڕ دەچین. ڕاپۆرتێک لەسەر ژیاننامەی کەسێک دەکرێ کە سێ هەزار ساڵە مردووە: موزیکەکە هیی شەڕە؛ ڕاپۆرتێک لەسەر ئاین دەکرێ: موزیکەکە هیی شەڕە؛ ڕاپۆرت لەسەر خۆشەویستی: موزیکەکە هیی شەڕە؛ ڕاپۆرت لەسەر پێکەنین:…

Read More »

نەستژەنی

نەستژەنی[1] خۆم وشەی «نەستژەنی»م داڕشتووە، لە نەست و ژەن و پاشگری –ی پێکدێن. نەستژەنی موزیکێکە کە ڕاستەوخۆ لەو چرکەیەدا لە نەستی ژەنیارەکەوە بژەنرێت. بە گریمانەی خۆم بەرانبەر improvisationی ئینگلی و اِرتجالی عەرەبییە. ئەگەرچی ڕەنگە پێشتر موزیککارەکان وشەی «خۆژەنی» و زۆر وشەی تریشیان بە کار هێنابێت، بەڵام من ئەم وشەیە دەدەم بەم جۆرە کارانەم و پێم وایە دەقاودەق پێناسەی موزیکەکەم دەکات،…

Read More »

مەزنێتی لە ڕقدا نییە

مەزنێتی لە ڕقدا نییە[1] لەسەر پێخەفەکەم ڕاکشاوم، دەخوێنمەوە، بۆ هەواگۆڕکێ پەنجەرەکەمم کردووەتەوە. ئەگەرچی هەوڵ دەدەم تیشکۆم لەسەر خوێندنەوەکەم بمێنێ، بەڵام هەرچەند دەنگێکی بەرز و ڕەق لە پەنجەرەکەمەوە دەبیستم بە بێدەنگی لە خۆم دەپرسم: «داخۆ فڕۆکەکانی تورکیا سلێمانیشیان بۆمبباران کرد؟ ئەمە کۆتاییەکەیە؟» کاممان داوای ئەوەمان کردبوو بە کوردی یان بە تورکی یان بە نێری یان بە مێیی یان بە ڕەشی یان…

Read More »

هونەر و داهێنانی کوردی

هونەر و داهێنانی کوردی[1] چۆن وا بکەین هونەری کوردی نەشێوێ؟ چۆن برەوی پێ بدەین؟ باشە شیاوتر نییە پێشتر پرسیارێک بکەین کە خودی هونەر و داهێنانی کوردی کامەن و چین؟ من چواردە ساڵە خەریکی هونەرم. ئەگەرچی خولیای ترم زۆرە و تا ڕادەیەکیش ماخۆلانم هەیە، بەڵام هەمیشە هونەر چەقی خولگەکانم بووە و وەک هەسارەیەک بە دەوریدا سووڕاومەتەوە. ڕەنگە لە زۆربەتان زیاتر بەر…

Read More »

گۆکول چاند موکرجی

گۆکول چاند موکرجی کێ بووە؟ گۆکول-چاند سەنکەر-چاند موکرجی باپیرمە، لە ساڵی ١٨٩٤ لە ناوچەی مانیکگۆنج لە دەککا لە دایک بووە، ئەگەرچی لە ناوچەی ناوبراودا شارۆچکەیەک هەیە هەر بە ناوی (مانیکگۆنج)ەوە، بەڵام ئایا باپیرم لە شارۆچکەی مانیکگۆنج یان ناوچەکە کامیان لە دایک بووە؟ ئەمەیان نازانم. ئەوکات دەککا سەر بە هیندستان بووە و لەژێر دەسەڵاتی بەریتانیادا بووە، ئێستا دەککا پایتەختی بەنگلادیشە. من…

Read More »

شیوەن بۆ ئازیزان

شیوەن بۆ ئازیزان[1] خەمخواردن و شیوەن بۆ مەرگی ئازیزان هیچ واتایەکی نییە، وەک ئەوە وایە کە لەگەڵ برایەکتدا بۆ ماڵەوە گەڕانەوە، لەناو دەرگاکەدا خەم و شیوەن بۆ ئەو بخۆی کە یەکەم کەس دەچێتە ژوورەوە! تۆش کەمێکی تر دەچیتە ژوورەوە، خەمی ناوێ. بۆیە ئەو ماوە کەمەی لە بەردەرگاکەی، ژیانی خۆت بژی و چێژ ببینە. [1] لە ڕێکەوتی ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠دا نووسراوە،…

Read More »

ڕۆژی بلووم ٢٠٢٠

ڕۆژی بلوومی ٢٠٢٠[1] ئەمڕۆ لای هەوادارانی ڕۆمانی یولیسیسی جەیمس جۆیس بە «ڕۆژی بلووم» ناسراوە. مەبەست لە (بلووم) کەسێتییە سەرەکییەکەی ڕۆمانەکەیە کە ناوی میستەر (لیۆپۆڵد بلووم)ە. بۆ زایاریی زیاتر دەتوانی لێرەدا کلیک بکەی بۆ ئەوەی وتاری ساڵی ڕابردووم ببینی سەبارەت بە جەیمس جۆیس و یولیسیس و ئەم کەسێتییە. ئەم ڕۆمانە بە شاکاری سەدەی بیستەم دەناسرێ و ئێجگار ئاڵۆزە، لە ساڵی ٢٠٠٩-٢٠١٠…

Read More »

سەد وشە سەبارەت بە ژیان و مردن و دڵخۆشی و خەم و دڵەڕاوکێ

سەد وشە سەبارەت بە ژیان و مردن و دڵخۆشی و خەم و دڵەڕاوکێ[1] ئێستا بژی و سەرقاڵی ژیان بە، پێکی ژیانت تا سەر لێوەکەی بهێنە، چێژی لێ ببینە و بینۆشە، لێبگەڕێ مەرگ خۆی کاری خۆی دەکا و پێویستی بە خەم و دڵەڕاوکێی تۆ و کەسی تر نییە، ملیۆنان ساڵیشە هەر وا بووە و لەسەر خەم و دڵەڕاوکێی کەس پەکی نەکەوتووە…

Read More »

جوانکاریی خانمان و کاردانەوەی خەڵک

جوانکاریی خانمان و کاردانەوەی خەڵک[1] لەوەتەی دونیا دونیایە خانمان خۆیان جوان دەکەن، هەر سەردەمێک و بە تەکنیکی بەردەست، ئێستاش و لەم سەردەمەماندا تەکنیکی باو بۆتۆکس و فیڵلەر و شتی تریشە. سەرنج دەدەم زۆربەی ئەوانەی دژی فیڵلەر و بۆتۆکسن، وەک هەمیشە، پیاون. کەمتر خانمان دەبینم کێشەیان لەگەڵ بۆتۆکس و فیڵلەردا هەبێ و لەسەری بدوێن، ئەمیش لە ڕاستیدا نەریتی بۆماوەی چەند هەزار…

Read More »

شاشایاد

ئەگەر بیرتان بێ لە ناوەڕاستی 2017دا دەستمکرد بە بڵاوکردنەوەی هەندێ موزیک بۆ ئۆرکێسترا، چوار دانەم لێ بڵاوکردنەوە و لەپڕ وەستام. چیرۆکەکە بەم شێوەیە بوو: من ماخۆلانم هەیە! لە چرکەیەکدا خەریکی سەد شتم. لەبەرئەوەی فایلی کراوەم ئێجگار زۆر بوو و هەمووی موزیکی کورت کورت بوون و هیچیان تەواونەکرابوون. لە 2017دا بەڵێنم بەخۆم دا کە چیتر تەنها پڕۆژە دەستپێکەر نابم و پڕۆژە…

Read More »
Back to top button