فینالێ: دەمەوێت ببم بە… لە منداڵییدا تەنها یەک ئاواتم هەبوو، ئەویش ئەوە بوو ببم بە گۆرانیبێژ، پێم وا بوو بۆ ئەوە لە دایک بووم ببم بە گۆرانیبێژ. داخەکەم هیچ تۆمارێکی دەنگی و ڤیدیۆیی ئەو سەردەمەم نەماوە تا لە هۆشی ئێستامەوە لە خۆمی ئەو کاتە بڕوانم و بزانم چەندێک شیاویی ئەوەم تێدا بووە ببم بە گۆرانیبێژ، بەڵام بە گوێرەی هەستی خۆم…
Read More »وتار
سەگی ڕەش و سپی هەر سەگن[1] با پێش هەموو شت بڵێم: پێم ناخۆشە ئاڵای داگیرکەرێکم لەسەر پیرەقەرات دی؛ هەر زۆریشم پێ ناخۆشە و پێم کارێکی خراپ بوو، کە هیچ بەرگرییەکی لێ ناکرێت، جگە لەوەی هەر پێشم پێویست نەبوو. کارەکەی سبەی شەویان تۆزێک باشتر بوو کە ئاڵای کوردستان و داگیرکەرێکی تریشیان بە تەنیشتیدا نمایش کرد، بەڵام هی یەکەم شەویان خراپ بوو…
Read More »لە ڕۆژانی ڕابردوودا دوو کورتەڤیدیۆم بڵاو کردەوە، یەکێکیان داوام دەکرد ئەو وشانەی هەموومان دەیانزانین (وەک دەریا، نرخ، بەها…) وەلا نەنرێن و بە وشەی عەرەبی و فارسی و تورکی جێیان پێ لێژ نەکرێت؛ کورتەڤیدیۆکەی ترم لە دژی موزیکی سوننەتی بوو، جا زۆر کەس لەم بارەیەوە پرسیار و ڕەخنەی دووبارەیان لێم هەبوو، کە وەڵامی هەندێکیانم دابووەوە. بەڕێزێک زۆربەی ئەو پرسیار و ڕەخنانەی…
Read More »لە ستایش و سەرکۆنەی شێرکۆ بێکەسدا[1] نکۆڵی ناکرێت مامۆستا شێرکۆ بێکەس دیاردەیەکی وێژەییە و هەزاران، بگرە دەیان هەزار دێڕی نایابی پێشکەشی چاندی (کلتوور) ئەم نەتەوەیە کردووە. بەڵام ئەو وێژمانەی (دیسکۆرس) پێش کۆتایی هەڵەیەکی کوشندە بوو، کە ئێستا باجەکەی دەدەین. ئەوەی کە دەڵێت: «ئێستا کچێک نیشتمانمە» و نیشتمان و حیزبی تێکەڵاو کردووە و لە بری یەکتر بە کاریان دەهێنێت؛ واتە لە…
Read More »بانێکە و دوو گوواو[1] زۆرێک لە کورد و جیهان لەسەر یەکەم دەوڵەتی کوردستان: «ئێستا جیهان پێشکەوتووە، باوی دەوڵەتی نەتەوەیی نەماوە، تەنها مرۆڤ گرنگە، نەتەوە فشەیە، دەبێت مرۆڤایەتی فێر ببێت جیاوازییە نەتەوایەتییەکان پەسەند بکات و هەموو نەتەوەکان پێکەوە لە دەوڵەتێکی جیهانیدا بژین کە مافی مرۆڤ تیایدا سەروەر بێت.» هەمان ئەو کوردانە و ئەو جیهانە لەسەر بیست و سێیەمین دەوڵەتی عەرەبی بۆ…
Read More »هەموو شتێک، جگە لە کوردی! دروشمی سەرەکیی زۆربەی شوێنکارەکانی کوردستان[1] تێبینی: ئەم مژارە زنجیرەیەک چیرۆکوتار دەبێت، واتە هەم چیرۆکن، هەم وتار و هەڵگری پەیامێکن. هەر خۆم بەم ئەزموونەوە کە لێرەدا باسی دەکەم، هەندێک ئەزموونی ترم لەگەڵ شوێنانی جیاوازی سلێمانیدا هەیە و لەمەودوا ئەم ئەزموونانە بڵاو دەکەمەوە، ئامانجم لە بڵاوکردنەوەیان ئەوەیە هەڵەی کوشندەی هەندێک لە قاوەخانە و چێشتخانە و شوێنکارەکانی سلێمانی…
Read More »بکوژ و کوژراو هەردووکیان قوربانی نین[1] وا ساڵانێکە هەرچەند نەگبەتێک دەکرێتە قوربانیی جیاوازیی بیروڕا، یان دەکرێتە قوربانیی نەریتێکی بۆگەن و قێزەون و ڕزیو و کارێکی تیرۆریستی، کۆمەڵێک خەڵکی سەر بە ڕێباز و قوتابخانەی فەلسەفیی «نەشیشبسووتێونەکەبابیزم» دێن و دەڵێن: «خۆی بکوژ و کوژراو هەردووکیان قوربانین» و ئیتر کوژراو بە تەواوی پشتگوێ دەخەن و دەکەونە شین و شەپۆڕ و قوڕپێوان بۆ بکوژ،…
Read More »تۆ سەروەرمان بە[1] لە مانگی ١١ی ٢٠٠٦ەوە دەستم کرد بە فێربوونی موزیک، ھێشتا دوو سێ ساڵ نەبوو خەریک بووم، کەوتمە سەرکۆنەی موزیککارانی پێش خۆم و گاڵتەم بە ھەموویان دەھات و پێم وا بوو ھیچیان ھیچیان نەزانیوە. ھەر کەموکورتییەکم لە گۆرانی یان موزیکێکی پێش خۆم بدۆزیایەتەوە لەسەریانم دەکرد بە ھەڵڵا و تەنانەت لەسەریشیانم دەنووسی و دەمەویست بە ھەموو خەڵک ڕابگەیەنم کە…
Read More »کوردی بۆ کورد لە ڕوانگەی بێگانەوە[1] هەزار و یەک شەو، نەک هەزار و یەک شەوە لەم ڕۆژانەی ڕابردوودا وەرگێڕانەکەی مامۆستا جەوهەر مەحمود داراغام دی بۆ پەڕتووکی «ألف ليلة وليلة» و ناونیشانە کوردییەکەی «هەزار و یەک شەوە» بوو. دەستی مامۆستا جەوهەر دەگووشم و سوپاسی دەکەم و کەسێکی پڕبەرهەمە و خزمەتێکی گەورەی بە بواری وەرگێڕان کردووە و بەردەوامیش دەیکات. پێشم وا نییە…
Read More »نامەیەکی کراوە بۆ جارانخوازەکان[1] بەڕێز، سلێمانیی جارانت دەوێت؟ سەرچنار و سەردەمە زێڕینەکەی «جاران»یت گەرەکە، کە نازانم کەی بووە؟! زۆر باشە، با قسەیەک لەم «جاران»ە پڕشکۆیە بکەین، بەڵام داخۆ مەبەستت لە جاران کەیە؟ هی سەردەمی داگیرکردنی سلێمانی لە لایەن عوسمانلییەکانی سەردەمی نالی و سالمەوە؟ یان داگیرکردنی سلێمانی لە لایەن ئینگلەکانی سەردەمی شێخ مەحمود و تۆپبارانەکانی ئەو سەردەمەوە؟ یان سەردەمی «نوری سەعید…
Read More »