هۆنراوە

گشتمان یەکسان نین

  گشتمان یەکسان نین هۆنراوە و خوێندنەوەی: نەوا موکرجی کوردی خۆشەویست، وەرە پێت بڵێم دوو وتەی پێویست، کە پێت دەوترێت: «چییە نیشتمان؟ وەک یەک واین گشتمان، هەموومان یەکین، گشتمان یەکسانین، [هیچ] جیاوازیی نییە، هەموو ئینسانین، جیاوازیی نییە کورد بیت، ئەڵمان بیت، عارەب بیت، تورک بیت، گرنگ: ئینسان بیت! کورد و ئەمریکی و فەڕەنسی و ئیسپان گشت نەتەوەکان وەکو یەک وەهان،…

Read More »

نۆن سوم کوالیس ئێرام بۆنای سوب ڕێنیۆ سینارایی

نۆن سوم کوالیس ئێرام بۆنای سوب ڕێنیۆ سینارایی[1] ئاخ دوێنێ شەو، شەوی پێشوو، سێبەری تۆ کەوتە نێوان لێوانی ئەو و منەوە، ئەی سینارا! هەناسەی تۆ لە نێو شەراب و ماچەکان بەسەر گیانی مندا ڕژا؛ منیش خەستە و دەردەداری ئاواتێکی دێرینم بووم، بەڵێ، منیش دەردەدار بووم، کڕنۆشم بە سەری خۆم برد: من هەردەم بۆت بەئەمەگ بووم، ئەی سینارا! بە شێوەی خۆم.…

Read More »

خۆشەویستی هەمیشەیی

خۆشەویستی هەمیشەیی[1] لە هەرزەکاریمدا دەموت: «ئەو خانمانەی ناسیومن هەریەکەیان گوڵێک بوون و لە سەرەتادا ڕوواون، جا چرۆیان دەرکردووە، دواتر گوڵیان دەرکردووە، گەیشتوونەتە ئەوپەڕی جوانی و بۆنخۆشی، باخی ناخمیان ڕەنگاوڕەنگ و ڕازاوە و بۆنخۆش کردووە، منی باخەوانیش هەرگیز لە خزمەت و لە ئاودانیان کەمتەرخەمیم نەکردووە، کەچی پاشان وردەوردە سیس و ژاکاو بوونەتەوە و وشک بوون و هەڵوەریون. بەڵام ئێستا ئەوەی کە…

Read More »

سۆراخ

سۆراخ[1] هەر کەس بەڵێنت دەداتێ گوایە ئایندەت دەداتێ: درۆ دەکا؛ چونکە لە هەبوون دەبەخشرێ نەک لە نەبوون؛ ئەوەی هەیەتی ناتداتێ، کە ئێستایە، کەچی ئایندەت دەداتێ، کە نییەتی و کە ناشیبێ و هەرگیز نایە! ئایندەت لە کوێ بۆ بێنم تا بتدەمێ؟ تاکە کات هەمبێ ئێستایە، ئەو ئێستایەی کۆتاییەکەی بە مردنم نەبێ نایە. وەرە ئێستامت بدەمێ، ئایندە بۆ فڕێدانە؛ تاتایی تراویلکەیە و…

Read More »

چاوەڕێتم

چاوەڕێتم[1] چاوەڕێتم، هەروەکو چۆن نووسین چاوەڕێی پێنووسە، شەپۆل چاوەڕێی هەوایە، پیری چاوەڕێی تەمەنە، بەستن چاوەڕێی سەرمایە. چاوەڕێتم، هەروەکو چۆن خەون چاوەڕێی نوستنە، سەهۆڵ چاوەڕێی بەستنە، چۆن ڕۆیشتن چاوەڕێی پێیە، چۆن بیستن چاوەڕێی گوێیە چاوەڕێتم، چاوەڕێتم. چۆن باران چاوەڕێی هەورە، چۆن تیشک چاوەڕێی خۆرە، چۆن بینین چاوەڕێی چاوە، هەڵم چاوەڕێی هەتاوە، چۆن هەنگوین چاوەڕێی هەنگە، گۆرانی چاوەڕێی دەنگە چاوەڕێتم. چاوەڕێم و…

Read More »

بنوو

بنوو[1] هەبوو، نەبوو، هیچ کەس هاودەنگی کەس نەبوو، پیاوێک هەبوو[2]، زۆر زۆر لە ژیانی بێزار بوو، هیچی نەبوو پێی دڵخۆش بێ، تەنها مناڵەکەی نەبێ، هەموو شەوێ بە گۆرانی ئەمەی دەوت: «بنوو، بنوو، کۆرپەم بنوو، لەسەر سنگی بابە بنوو، بنوو، بنوو، کۆرپەم بنوو، لەسەر دڵی بابە بنوو. نەمئەزانی ڕۆژێ دادێ سنگم ئەبێتە جۆلانە، بۆ فریشتەیەکی وەک تۆ شەوان دەبێتە هێلانە، ئەی…

Read More »

وەرە بۆلام

وەرە بۆ لام[1] وەرە بۆ لام، بە بێ بەڵێن، بە بێ پلان، بێ تووڕەبوون، بە بێ گریان. تۆش وەکو من هەزار دیش زنجیر کراوی، سەدان جار زویر کراوی. لە ناخا نوقمی گریانی، بە ڕوخساریش پاڵەوانی. تۆش وەکو من درۆ ئەکەی کە خۆت سەنگین پیشان ئەدەی. لە پەیکەرێکا ڕووخاوی، نازانی مردووی یان ماوی. وەرە بۆ لام، ئەم تاجە نایلۆنەت لابە. لە…

Read More »
Back to top button