دیمانەی خوێنەرێکی نموونەیی ئولیس و ڕاڤەکانی1 سازدانی: نەوا موکرجی خوێنەری نموونەیی: ئاشنا موحەمەد نەوا موکرجی: ڕۆژباش، خاتوو ئاشنا. پێش ئەوەی لە بارەی ئولیسەوە پرسیارت لێ بکەم، ئەرک نەبێت، خۆتمان پێ بناسێنە. ئاشنا موحەمەد: ڕۆژباش. ناوم ئاشنا موحەمەدە. پەرستارم و بەکالۆریۆسم هەیە. دانیشتووی گەرمیانم. نەوا موکرجی: پەیوەندیی خودیی خۆت لەگەڵ باسەکەی ئولیس و ڕاڤەکانیدا چۆن بوو؟ خۆتت لە نێو باسەکاندا دەدۆزییەوە؟…
Read More »ئولیس
خوێنەری نموونەیی1 یەکێک لە گەورەترین بەخشینەکان بە مرۆڤی بەرهەمدار ئەوەیە بەرهەمەکەی بخوێنرێتەوە و بپشکنرێت و لێی بکۆڵرێتەوە. واتە خوێنەر پەیدا بکات. شێکسپیر، میڵتن، جەیمز جۆیس، سیانن لەو کەسانەی کارەکانیان بە چڕی خوێنراونەتەوە و پشکنراون و لێیان کۆڵراوەتەوە. تەنانەت خەڵکانێک هەن پسپۆڕییەکەیان کارەکانی ئەم نووسەرانەیە. تابلۆی جەیمز جۆیس جۆیس لە هەموو جیهاندا خوێنەری دەستپێکەری ئێجگار زۆرە، بەڵام خوێنەری تەواوکەری ئێجگار دەگمەنە.…
Read More »بەرگی دووەمی ئولیس و ڕاڤەکانی: چاپی ژیناکان1 ئەمڕۆ (٢٠ی ئاداری ٢٠٢٥) یەکەم دەرکردەی بەرگی دووەمی ئولیس و ڕاڤەکانیم بێبەرانبەر بە دیاری بۆ هەموو کوردستانییان بڵاو کردەوە. ئەم دەرکردەیە ناوی چاپی ژیناکان-ە و هاوتەریبی چاپی ژیناکانی بەرگی یەکەمە. ئەو دەرکردەیەش نوێترین و باشترین دەرکردەی بەرگی یەکەمە. هەر ئەمڕۆ لەگەڵ ئەم پەڕتووکەدا بڵاوم کردەوە. بەرگی دووەمی ئولیس و ڕاڤەکانی پێک هاتووە لە…
Read More »بەرگی یەکەمی ئولیس و ڕاڤەکانی: چاپی ژیناکان1 نوێترین و باشترین دەرکردەی بەرگی یەکەمی ئولیس و ڕاڤەکانی ئەمڕۆ (٢٠ی ئاداری ٢٠٢٥) دەرکردەیەکی نوێتری بەرگی یەکەمی ئولیس و ڕاڤەکانیم لە هەمان بڵاوگەی پێشووتری ڕۆمانەکە: Ulysses.krd یان www.nawa.netدا بڵاو کردەوە. ئەم دەرکردەیەیان ناوی چاپی ژیناکان-ە (ئەوەی پێشوو ناوی چاپی ژینا بوو). چاپی ژیناکان لەوانەی ٢ی شوباتی ٢٠٢٢ و ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٢ و ٣ی…
Read More »ئەڵقەی نۆیەم: سکیلا و کاریڤدیس1 سکیلا و کاریڤدیس سکیلا لە ئۆدیسەدا دەعبایەکی شەشسەرە و مۆتەکەیەکە و نامرێت. لەسەر لوتکەی چیایەکی تیژ دەژیێت. لەگەڵ ھەر ھەڵلووشینێکدا پیاوێک دەکاتە قوربانی. کاریڤدیسیش دەعبایەکی ترە و لە دەریاکەدا دەژی و کە باوێشک دەدات گێژاو دروست دەکات و ھەمووان لە بینینی دەتۆقن. سکیلاکەی ئولیس-ی جەیمز جۆیس ئەریستۆتێلیس و دۆگما و ستراتفۆرد-ن (شارەکەی شێکسپیر). کاریڤدیس پلاتۆن…
Read More »ئەڵقەی ھەشتەم: لێستریگۆنییەکان1 لێستریگۆنییەکان لێستریگۆنییەکان لە ئۆدیسەدا خەڵکانێکی مرۆڤخۆرن، ئۆدیسێفس بە ئەستەم دەتوانێت لێیان دەرباز ببێت. لێستریگۆنییەکانی ئولیس-ی جەیمز جۆیس ددانی کۆمەڵێک خەڵکە لە چێشتخانەکاندا. شوێن و کات و کەسێتییەکان شوێن: بلووم بەسەر ڕووباری لیفیدا دەڕوات بۆ چێشتخانەی بۆرتن لە ١٨ی شەقامی دوک (لە دەبلن)، دواتر دەچێت بۆ مەیخانەکەی دەیڤی بەیرن لە ٢١ی شەقامی دوک. پاشان دەچێت بۆ پەڕتووکخانەی نیشتمانی،…
Read More »ئەڵقەی حەوتەم: ئیۆلۆس1 ئیۆلۆس ئیۆلۆس لە ئۆدیسەدا جیھانی پاشا و سەروەری بایە، شای دوورگەی ئیۆلیایە کە ئۆدیسێفس دەچێت بۆ لای. ئیۆلۆسی ئولیس-ی جەیمز جۆیس پیاوێکە بە ناوی مایەڵز کراوفۆرد کە سەرنووسەری ڕۆژنامەی ذە ئیڤنینگ تەلەگرافە. واتە بەڕێوەبەری بلوومە. شوێن و کات و کەسێتییەکان شوێن: نووسینگەکانی ڕۆژنامەی فریمانس جۆرنەڵ و ذە ئیڤنینگ تەلەگراف، بە ناونیشانی ٤-٨ی شەقامی پرنسی باکوور لە بەری…
Read More »ئەڵقەی شەشەم: ھادیس1 ھادیس ھادیس لە ئۆدیسەدا جیھانی ژێرەوەیە، کە جیھانی مردووانە. خودای ئەم جیھانە ھادیس خۆیەتی، کە برای زێفس-ە. ئۆدیسێفس دەچێت بۆ ئەوێ و ڕاوێژ بە تاپۆی تیریسیاس دەکات، کە پێغەمبەرێکی کوێر بووە. لەوێ تاپۆی دایکی و ئەخیلیفسیش دەبینێت. ھادیسی ئولیس-ی جەیمز جۆیس گۆڕستانە. بلووم و ھاوەڵەکانی دەچن بۆ ئەوێ و ھاوڕێیەکیان دەنێژن. شوێن و کات و کەسێتییەکان شوێن:…
Read More »شێکسپیر و هاثەوەی، ویل و ویست و ڕەگەزدۆزی1 بۆ داگرتنی ئەم ڕاڤەیە بە پی دی ئێف لێرەدا کلیک بکە. ئەمەی لێرەدا نووسیومە ڕاڤەی ڕستەیەکی ڕۆمانی ئولیسی جەیمز جۆیسە، کە بەم شێوەیە وەرمگێڕاوە: «ئەگەر ئەوانی تر ویستی خۆیان ھەبێت ئان ڕێیەکی هەیە»؛ ڕستەکە لە دەقە ماکەکەدا (کە ئینگلییە) بەم شێوەیەیە: If others have their will Ann2 hath a way. بەستێنەکە3 ئەم…
Read More »1ئەڵقەی پێنجەم: لۆتۆسخۆران لۆتۆسخۆران لۆتۆسخۆران لە ئۆدیسەدا خەڵکی وڵاتێکن کە ئۆدیسێفسن و ھاوەڵەکانی ڕێیان دەکەوێتە ئەوێ. ئەم خەڵکە لەسەر گوڵێک دەژین بە ناوی لۆتۆس. گوڵەکە وایان لێ دەکات بۆ ھەمیشە حەز بکەن لەوێ بمێننەوە و لەسەری ئالوودە دەبن. لۆتۆسخۆرانی ئولیس-ی جەیمز جۆیس زۆرن، لەوانە: لێخوڕی ئەسپەکان، ئامادەبووانی کڵێسا، سەربازەکان، خەساوەکان، خۆشۆرەکانی گەرماوەکان، تەماشاکەرانی یاریی کریکێت. شوێن و کات و کەسێتییەکان…
Read More »