موزیکی ژوور نووسینی: جەیمس جۆیس وەرگێڕانی: نەوا موکرجی نامیلکەیەکی هۆنراوەیە، جەیمس جۆیس لە نێوان ساڵانی ١٩٠١ تا ١٩٠٤ نووسیونی، واتە لە تەمەنی نۆزدە بۆ بیست و دوو ساڵیی جۆیسدا. ئەم ھۆننامەیە لە ٣٦ ھۆنراوە پێکھاتووە و لە ساڵی ١٩٠٧دا پێکەوە لە دووتوێی نامیلکەیەکدا بڵاو کراونەتەوە و ٥٠٧ دانەی لێ چاپ کراوە. لەو نامیلکەیە و چاپەکانی دواتریشدا ھیچ کامێکیان ناونیشانیان نەبووە…
Read More »وەرگێڕان
نۆن سوم کوالیس ئێرام بۆنای سوب ڕێنیۆ سینارایی[1] ئاخ دوێنێ شەو، شەوی پێشوو، سێبەری تۆ کەوتە نێوان لێوانی ئەو و منەوە، ئەی سینارا! هەناسەی تۆ لە نێو شەراب و ماچەکان بەسەر گیانی مندا ڕژا؛ منیش خەستە و دەردەداری ئاواتێکی دێرینم بووم، بەڵێ، منیش دەردەدار بووم، کڕنۆشم بە سەری خۆم برد: من هەردەم بۆت بەئەمەگ بووم، ئەی سینارا! بە شێوەی خۆم.…
Read More »چەمەر ئۆسکار وایڵد (١٨٥٤-١٩٠٠) ئەم هۆنراوەیەی نووسیوە. چەمەر لە زمانی کوردیدا شیوەنێکە بۆ مردوو دەگێڕرێ یان دەنووسرێ. وایڵد ئەم هۆنراوەیەی لە ساڵی ١٨٨١دا بۆ شینی (ئیزۆلا)ی خوشکی خۆی نووسیوە کە لە ٢٣ی شوباتی ١٨٦٧دا لە تەمەنی نۆ ساڵاندا بە هەوبوونی پەردەکانی مێشک مرد، ئەو کاتە وایڵد خۆی دوانزە ساڵان بوو. بەڵام مردنی ئەم خوشکەی بە درێژایی ژیانی زامێکی ساڕێژنەبووی لە…
Read More »گۆرانییەکەی فێرگس[1] داخۆ ئێستا کێ بێ لەگەڵ فێرگس بڕوا تا تارای تاری قووڵایی جەنگەڵ ببڕێ و لەسەر کەنارە تەختەکە[2] سەما بکا؟ هۆ کوڕەکە، ئەو برۆ ئاڵەت هەڵببڕە، تۆش کچەکە، پێڵووی ناسکت بڵند کە، بەسە ترس، بە هیواوە ڕابمێنن. چیتر بەسە دۆشدامان و پیشخواردنەوە بۆ تاڵاوی ڕازی ئەوین، چونکە فێرگس گالیسکەی مس دەئاژووێ و تاریکستانی جەنگەڵ و سینەی سپیی دەریای تار…
Read More »ئوپانیشادەکان دوێنێ دەستم کرد بە خوێندنەوەی ئەم پەڕتووکە، ئەگەرچی چوار بەشە، بەڵام تەنها بەشی یەکەمیم خوێندەوە. لەبەرئەوەی دەقەکانی ئاڵۆز بوون و بە ئاسانی نەمدەتوانی تێیانبگەم، ناچار دەقەکانم دەکرد بە کوردی تا زیاتر لە هەر وشەیەک ڕابمێنم و لە ئەنجامدا لە مەبەستەکە تێبگەم. بۆیە تەنها دەقی هۆنراوەکانم لە ئینگلیزییەوە بۆ کوردی وەرگێڕا نەک ڕاڤەکانیان. ئەمەش ئەنجامەکەیە. لە دەرفەتێکی تردا ڕاڤەکانیشی وەردەگێڕم.…
Read More »سۆنێتی ١٨[1] بەراوردت کەم بە ڕۆژی هاوین؟ تۆ زۆر جوانتر و لەسەرخۆتری: ڕەشەبا چرۆی نازداری ئایار ڕادەتەکێنێ، وەرزی هاوینیش زۆر کورتخایەنە؛ چاوەکەی ئاسمان زۆر جار ئێجگار گەرم هەڵدێ و تاودەدا، تاوتاو ئەو ڕووە زێڕینەی بە هەور کز و ڕەش دادێ؛ جارجارێ جوانیی هەموو جوانەکان ئاوا دەبێت و بە ڕێکەوت بێ یان گۆڕانی سروشت هەموو دەژاکێن؛ بەڵام هاوینە هەمیشەییەکەت کاڵ نابێتەوە،…
Read More »ئەستێرە شەرمنەکە ئەگەرچی ئەم هۆنراوەیەی جەیمس جۆیس ناونیشانێکی دیاریکراوی نییە و تەنها بە (IV) واتە چوارەم، لە پەڕتووکی (موزیکی ژوور)ەکەیدا دەستنیشان کراوە، بەڵام من ئەم ناوەم لێی نا و بۆ کوردیم وەرگێڕا. هیوادارم چێژی لێ ببینن. کە ئەستێرە شەرمنەکە لە ئاسماندا دەردەکەوێ وەکو پاکیزەیەک خەمگین، لەبەردەرگاکەت گوێت لێیە یەکێ گۆرانی دەبێژێ لەناو وەنەوزی خۆرنشین. گۆرانییەکەی لە ئاورنگیش سازگارترە بۆ سەردانی…
Read More »دیمەنێک لە فیلمی گەڕان بە دوای کاسەی پیرۆزی مۆنتی پایثن ئاپۆرایەک پیاوی تووڕە ژنێک پەلکێش دەکەن، بە تووڕەییەوە دەنەڕێنن: – جادووبازە! – جادووباز! – جادووبازێکمان گرت! بە هەموویان بەرەو لای ئەفسەرێک پەلکێشیدەکەن. یەکێکیان لە ئەفسەرەکە دەپرسێ: – جادووبازێکمان گرت، بیسووتێنین؟ خەڵکەکە هەموو هوتاف دەکێشن و دەیکەن بە هەرا. ئەفسەرەکە ئاماژەیان بۆ دەکا بێدەنگ بن. دەپرسێ: – چۆن دەزانن جادووبازە؟ یەکێک…
Read More »دەربارەی کورتیی ژیان[1] نووسینی: لووسیۆس ئەنێیوس سینیکا (٤پ.ز. – ٦٥ز) وەرگێڕانی لە لاتینییەوە بۆ ئینگلیزی: گاریث دی. ولیەمس وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: نەوا موکرجی یەکەم پاولینوس[2]، زۆربەی مرۆڤەکان دژ بە خراپیی سروشت سکاڵا دەکەن. چونکە ڕادەی بۆبڕراوەی ژیانمان زۆر کورتە. یان ئەم کاتەی پێمان دراوە زۆر خێرا دەڕوا، ئەوەندە بەپەلە و ئەوەندە خێرا کە هەندێ کەسی کەمی لێ بەدەر بێ، ئەگینا…
Read More »بەیانییەکەت بە وتنەوەی ئەم وتەیە بۆ خۆت دەست پێ بکە: ڕەنگە ئەمڕۆ لەگەڵ کەسانێکی خۆهەڵقورتێنەر، پێنەزان، لووتبەرز، فێڵباز، ئیرەبەر و خەڵکنەخوازدا مامەڵە بکەم. ئەوان هەموو ئەم تایبەتمەندێتییانەیان لەوەوە تووش بووە کە بە باشە و خراپە نازانن. بەڵام من سروشتی باشەم دیوە کە سروشتێکی جوانە، هیی خراپەشم دیوە کە قێزەونە، هیی ئەو کەسانەشم دیوە کە خراپە دەکەن. تەنانەت ئەگەر ئەو کەسانە…
Read More »