وتار

هونەر و داهێنانی کوردی

هونەر و داهێنانی کوردی1 چۆن وا بکەین هونەری کوردی نەشێوێت؟ چۆن برەوی پێ بدەین؟ باشە شیاوتر نییە پێشتر بپرسین کە خودی هونەری کوردی و داهێنانی کوردی کامەن و چین؟ من چواردە ساڵە خەریکی هونەرم. ئەگەرچی خولیای ترم زۆرە و تا ڕادەیەکیش ماخۆلانم هەیە، بەڵام هەمیشە هونەر چەقی خولگەکانم بووە و وەک هەسارەیەک بە دەوریدا سووڕاومەتەوە. ڕەنگە لە زۆربەتان زیاتر بەر…

Read More »

شیوەن بۆ ئازیزان

شیوەن بۆ ئازیزان1 خەمخواردن و شیوەن بۆ مەرگی ئازیزان هیچ واتایەکی نییە. وەک ئەوە وایە کە لەگەڵ برایەکتدا بۆ ماڵەوە گەڕانەوە، لەناو دەرگاکەدا خەم و شیوەن بۆ ئەو بخۆیت کە یەکەم کەس دەچێتە ژوورەوە! تۆش کەمێکی تر دەچیتە ژوورەوە. خەمی ناوێت. بۆیە ئەو ماوە کەمەی لە بەردەرگاکەیت ژیانی خۆت بژی و چێژ ببینە. لە ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠دا نووسیومە. لە ٢٣ی…

Read More »

سەد وشە سەبارەت بە ژیان و مردن و دڵخۆشی و خەم و دڵەڕاوکێ

سەد وشە سەبارەت بە ژیان و مردن و دڵخۆشی و خەم و دڵەڕاوکێ1 ئێستا بژی و سەرقاڵی ژیان بە. پێکی ژیانت تا سەر لێوەکەی بهێنە، چێژی لێ ببینە و بینۆشە. لێبگەڕێ مەرگ خۆی کاری خۆی دەکات و پێویستی بە خەم و دڵەڕاوکێی تۆ و کەسی تر نییە. ملیۆنان ساڵیشە هەر وا بووە و لەسەر خەم و دڵەڕاوکێی کەس پەکی نەکەوتووە…

Read More »

جوانی و ئەزموونی ژیان

 جوانی و ئەزموونی ژیان1 دەقی گۆرانیی جوانیم لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢دا تەواو کردووە. هەر لە سەرەتاشەوە دەمزانی کە ئەم دەقە بۆ گۆرانییە. وردەوردە موزیکەکەشم دانا و پاکنووسێکم لێی تەواو کرد. لە کۆتایی هەمان ساڵدا بەسەر تیپێکی موزیکدا دابەشم کرد. ئەو کاتە تازە میر شەماڵم ناسی، هەر زوو خۆشم ویست. میرە هەموو تایبەتمەندێتییەکی مرۆڤی بلیمەتی تێدا بە دی دەکرا. داوام…

Read More »

ئامۆژگاریی دانا و نادان

ئامۆژگاریی دانا و نادان[1] دانای ڕاستی دەبێت بە دوایدا بگەڕێیت و بیدۆزیتەوە و بچیتە خزمەتی و داوای لێ بکەیت ئامۆژگارییت بکات، چونکە بەهای دانایی دەزانێت و بێسوود نایانهاوێت و بە فیڕۆیان نادات. نادان پەنجا کەناڵی تەلەفیزیۆنی و سەدی ڕادیۆیی و ملیۆنێکی تۆڕی کۆمەڵایەتی دروست دەکات و بڵندگۆ لە خۆی دەبەستێت و دەسووڕێتەوە و بە هاتوهاوار و شاتەشات ئامۆژگارییە بێنرخەکانی بەسەر…

Read More »

لاسایی کێ دەکەمەوە؟

لاسایی کێ دەکەمەوە؟[1] سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە ئافەرین و دەستخۆشیم لێ دەکەن و بە هونەرمەندی مەزنی گەلانی ترم دەچووێنن، گوایە یان لەوان دەچم، یان لاسایی ئەوان دەکەمەوە. تا ئاستی باوەڕی تەواو بێگومانم کە مەبەستیان پەسنکردن و نیازی چاکە. بەڵام وتەیەک هەیە لە بەرانبەرمدا بووە بە دیاردە، بۆیە دەبێت ڕایەکی خۆمی لەسەر هەبێت: سەرەتا کە دەستم کردبوو بە کاری…

Read More »

جەڵدەی ڕەشبینی و تەنیایی و چارە

جەڵدەی ڕەشبینی و تەنیایی و چارە1 ئەوەندەی بە بیرم دێت هەرگیز حەزم بە قەرەباڵغی نەکردووە، بەڵام لێشی نەترساوم. جاران و ئێستاش جارجار پێم دەڵێن کە ئەمە هەڵەیە و دەبێت لەگەڵ خەڵکدا خۆم ئاشت بکەمەوە، وەک بڵێیت کێشەکە منم! خوازیاریشم، کێشەکە من بم و بووبێتم، چونکە زۆر خۆشە هەست بکەیت و بزانیت بەشێکی کۆمەڵەکەتیت و ئەوانیش بەشێکن لێت و متمانەیان پێ…

Read More »

ئایا موزیک گرنگە؟

ئایا موزیک گرنگە؟[1] بەستێنی نووسینی ئەم وتارە (خاتوو شەهێن سابیر لە ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٨دا بابەتێکی نووسیوە بە ناونیشانی ئایا موزیک گرنگە؟ مامۆستا سەڵاح ڕەئوف (وا بزانم) لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩دا وەڵامی داوەتەوە. من لە تشرینی دووەمی ٢٠١٩دا هەردوو بابەتەکەم دی و خوێندمنەوە. حەزم کرد لە گفتوگۆکەدا بە وتارێک بەشدار ببم، بۆیە ئەم وتارەم نووسی.) وتارەکە سوپاس بۆ ئێوە و…

Read More »

باش ماوە؟

باش ماوە؟1 پرسیار: ئایا باش ماوە؟ وەڵام: بەڵێ، باش ماوە: خۆت! گلەیی لە ئاکاری کەسانی دی مەکە، ئاکاری ئەوان بە تۆ دەستەمۆ ناکرێت، بەڵام دەتوانیت ئاکاری خۆت دەستەمۆ بکەیت. ئاکار و ڕەفتاری کەسانی تر وەک کەشوهەوا ببینە کە هیچ دەسەڵاتێکت بەسەریدا ناشکێتەوە، چاوەڕێی بەرانبەر مەکە تا بۆ ئاکار و کردەوەی باش هانت بدەن، بەڵکو تۆ بۆ ئاکار و کردەوەی باشی…

Read More »

من و گوستاڤ مالەر

من و گوستاڤ مالەر[1] ساڵی ٢٠٠٩ خاڵۆزاکەم ئایپۆدێکی بچکۆلانەی چوار گێگابایتی لە وڵاتی چینەوە بۆم نارد. ماڵپەڕێکی ڕووسیشم دۆزیبووەوە کە پڕ بوو لە موزیکی کلاسیک بە خۆڕایی. زۆرێک لەو موزیکە کلاسیکییانەم بێسەرەوبەرەییانە دابەزاندە لای خۆم، هەموو فایلەکان بە ڕووسییەکی تێکشکاو نووسرابوون و نەدەخوێنرانەوە. ئەوەندەی ئایپۆدەکەم گرتنی هەندێکم بە هەڕەمەکی تێکرد و بەردەوام گوێم لێیان دەگرت. زۆر تامەزرۆی یەکێک لە موزیکەکان بووم،…

Read More »
Back to top button