• لێکۆڵینەوە

    ڕیشەی خراپیی هونەری گۆرانیی کوردی و چارەسەر

    ڕیشەی خراپیی هونەری گۆرانیی کوردی و چارەسەر[1] ڕووکەشی ئۆباڵ دە ساڵ پێش ئێستا ئۆباڵی خراپیی گۆرانیی کوردیمان دەخستە ملی عەزیز وەیسی. نەوەدەکان ئۆباڵەکە لە ملی عەلادین حەسەن و ئەمیر حەسەندا بوو، پێشتریش لە ملی برایانی زیزیدا بوو، ئێستا لە ملی هەندێک گەنجدایە. ڕۆژانە خەڵکان دەبینم هێرش دەکەنە سەر ئەو گۆرانیبێژە گەنجانە، گوایە خراپن. کەسانی دیاری بواری موزیک و وێژە دەبینم…

    Read More »
  • هۆنراوەلایلایە

    بنوو

    بنوو[1] هەبوو، نەبوو، هیچ کەس هاودەنگی کەس نەبوو، پیاوێک هەبوو[2]، زۆر زۆر لە ژیانی بێزار بوو، هیچی نەبوو پێی دڵخۆش بێ، تەنها مناڵەکەی نەبێ، هەموو شەوێ بە گۆرانی ئەمەی دەوت: «بنوو، بنوو، کۆرپەم بنوو، لەسەر سنگی بابە بنوو، بنوو، بنوو، کۆرپەم بنوو، لەسەر دڵی بابە بنوو. نەمئەزانی ڕۆژێ دادێ سنگم ئەبێتە جۆلانە، بۆ فریشتەیەکی وەک تۆ شەوان دەبێتە هێلانە، ئەی…

    Read More »
  • لێکۆڵینەوە

    موزیک یان مۆسیقا؟

    ئایا (موزیک)ە یان (مۆسیقا)یە؟ بۆچی؟[1] ئایا هەرگیز سەرنجت داوە کە ئەو وشەیەی چەمکی کۆی ئاواز و گۆرانی و بەستە و ئەوانە دەگەیەنێ لە زۆربەی زمانەکانی جیهاندا، بە تایبەتی زمانەکانی ڕۆژئاوا نەک ڕۆژهەڵات، لە یەکەوە نزیکن؟ بۆ نموونە بە ئینگلیزی «میوزیک»ە؛ بە فەڕەنسی «موزیک»ە؛ بە ئیتالی «موزیکا»یە؛ بە ئیسپانی «موسیکا»یە؛ بە ئەڵەمانی «موزیک»ە؛ بە ڕووسی «موزکا»یە؛ بە گریکی «موسیکی»یە؛ بە عەرەبی…

    Read More »
  • هۆنراوە

    وەرە بۆلام

    وەرە بۆ لام[1] وەرە بۆ لام، بە بێ بەڵێن، بە بێ پلان، بێ تووڕەبوون، بە بێ گریان. تۆش وەکو من هەزار دیش زنجیر کراوی، سەدان جار زویر کراوی. لە ناخا نوقمی گریانی، بە ڕوخساریش پاڵەوانی. تۆش وەکو من درۆ ئەکەی کە خۆت سەنگین پیشان ئەدەی. لە پەیکەرێکا ڕووخاوی، نازانی مردووی یان ماوی. وەرە بۆ لام، ئەم تاجە نایلۆنەت لابە. لە…

    Read More »
  • خۆم دەربارەی ئولیس

    ڕۆژی بلووم ٢٠١٩

    ڕۆژی بلووم ٢٠١٩1 لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا و لە ساڵی ١٩٠٤دا ڕۆماننووسی بەناوبانگی ئایر جەیمز جۆیس خاتوو نۆرا بارنیکڵی ناسی. پاش ساڵانێک ھاوسەرگیرییان کرد و تا کۆتایی تەمەنیان پێکەوە ژیان. جۆیس بڕیاری دا ڕۆژی یەکناسینەکەیان لە وێژەی ئەوروپا و جیھاندا بە نەمری بھێڵێتەوە، بۆیە کردی بە ڕۆژی ڕووداوەکانی ڕۆمانی ئولیس. زۆربەی ڕووداوەکانی ڕۆمانی ئولیس لە شاری دەبلنی پایتەختی ئایرلاند و…

    Read More »
  • وەرگێڕان

    دەربارەی کورتیی ژیان

    دەربارەی کورتیی ژیان[1] نووسینی: لووسیۆس ئەنێیوس سینیکا (٤پ.ز. – ٦٥ز) وەرگێڕانی لە لاتینییەوە بۆ ئینگلیزی: گاریث دی. ولیەمس وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: نەوا موکرجی یەکەم پاولینوس[2]، زۆربەی مرۆڤەکان دژ بە خراپیی سروشت سکاڵا دەکەن. چونکە ڕادەی بۆبڕراوەی ژیانمان زۆر کورتە. یان ئەم کاتەی پێمان دراوە زۆر خێرا دەڕوا، ئەوەندە بەپەلە و ئەوەندە خێرا کە هەندێ کەسی کەمی لێ بەدەر بێ، ئەگینا…

    Read More »
  • وەرگێڕان

    وتەکانی ماڕکۆس ئۆریلیۆس

    بەیانییەکەت بە وتنەوەی ئەم وتەیە بۆ خۆت دەست پێ بکە: ڕەنگە ئەمڕۆ لەگەڵ کەسانێکی خۆهەڵقورتێنەر، پێنەزان، لووتبەرز، فێڵباز، ئیرەبەر و خەڵکنەخوازدا مامەڵە بکەم. ئەوان هەموو ئەم تایبەتمەندێتییانەیان لەوەوە تووش بووە کە بە باشە و خراپە نازانن. بەڵام من سروشتی باشەم دیوە کە سروشتێکی جوانە، هیی خراپەشم دیوە کە قێزەونە، هیی ئەو کەسانەشم دیوە کە خراپە دەکەن. تەنانەت ئەگەر ئەو کەسانە…

    Read More »
  • وتارگوستاڤ ماهلەر

    من و گوستاڤ مالەر

    من و گوستاڤ مالەر[1] ساڵی ٢٠٠٩ خاڵۆزاکەم ئایپۆدێکی بچکۆلانەی چوار گێگابایتی لە وڵاتی چینەوە بۆم نارد. ماڵپەڕێکی ڕووسیشم دۆزیبووەوە کە پڕ بوو لە موزیکی کلاسیک بە خۆڕایی. زۆرێک لەو موزیکە کلاسیکییانەم بێسەرەوبەرەییانە دابەزاندە لای خۆم، هەموو فایلەکان بە ڕووسییەکی تێکشکاو نووسرابوون و نەدەخوێنرانەوە. ئەوەندەی ئایپۆدەکەم گرتنی هەندێکم بە هەڕەمەکی تێکرد و بەردەوام گوێم لێیان دەگرت. زۆر تامەزرۆی یەکێک لە موزیکەکان بووم،…

    Read More »
  • وتاردیاکۆ و کیاکسار

    دیاکۆ و کیاکسار

    دیاکۆ و کیاکسار1 هەبوو نەبوو، سەردەمی زوو، دیاکۆ و کیاکسار دوو پێشمەرگەی کوردستان بوون. لە جەنگی دژ بە سوپای ئەهریمەندا هاوشانی یەک دەجەنگان. سوپای ئەهریمەن گەلێک بێبەزەیی و دڵڕەق و خاپوورکەر بوون. لە خەستەی جەنگەکەدا دیاکۆ دەستی لە جەنگ بەردا. دەیوت: «ئەمە کەی وڵاتە؟ لە پێناوی چیدا وا بکەم؟» و بەم پاساوە بەرەو هەندەران ڕۆیشت. ئێستا کیاکساری تەنیاباڵ تا ئێستاش…

    Read More »
  • ١٠٠ فیلمی دڵخوازم

    [table id=3 /]

    Read More »
Back to top button