-
وێنە
قەڵەمکێشێکی هونەرمەند قادر دیلان
ئەمڕۆ ویستم نووسینی (چاوپێکەوتن لەگەڵ ئامادەبووی کۆنسێرتێکدا) بڵاوبکەمەوە (کە لە مانگی دووی ئەمساڵدا 2020 لە فەیسبووکە داخراوەکەی خۆم بڵاومکردەوە) بەڵام نەمزانی چ وێنەیەک دابنێم. خۆزگەم خواست وێنەکێشێک وێنەیەکی ئەو باڵەخانە خەیاڵییەی بکێشایە و منیش بمتوانییایە بیکەم بە بەرگی چیرۆک/چاوپێکەوتن/وتارـەکەم. بەڵام وتم خۆ دەتوانم وێنەیەکی قادر دیلان دابنێم. کەچی هەموو ئینتەرنێت گەڕام وێنەیەکی ئەو کەڵەهونەرمەندە بە کوالیتییەکی باش و قەبارەیەکی باش…
Read More » -
ئەزموون
پیانۆی کارەبایی و کێشەی لەدەستدانی هەستیاریی پێدەکانی و چارەسەر
پیانۆی کارەبایی و کێشەی لەدەستدانی هەستیاریی پێدەکانی و چارەسەر[1] من وشەی دوگمەبەند لە بری کیبۆرد keyboard بە کار دەهێنم و خۆم وشەکەم داڕشتووە و پێم وا بێت دەقاودەق واتای ئامێرەکە بە دەستەوە دەدات، هیچ لەگەڵ ئەو وشەیەدا نیم کە دایانڕشتووە و دەڵێن: تەختەکلیل، ئەوە ڕاستەوخۆ وەرگێڕانی وشە ئینگلیزییەکەیە و لە ئینگلیزیدا کی key بە واتای دوگمەش دێت و ئەو کییەی…
Read More » -
موزیک
نەستژەنیی ٣
نەستژەنیی ٣: تاقیکردنەوەی کەشی ژوورە نوێکەم
Read More » -
چیرۆک
بانگی شێوان
بانگی شێوان[1] شۆفێرەکە وتی: «کاکە، بۆ ڕاهی خوا! من بیست و پێنج ساڵە نوێژم نەچووە! چوارەم نوێژ نوێژی شێوانە، پێنجەم نوێژ نوێژی خەوتنانە»، سەرنشینەکە پێی وت: «نەخێر، خەوتنان و شێوان یەک شتن، هاوناون. هەردووکیان مەبەست نوێژی پێنجەمە». شۆفێرەکە پێداگریی کرد و وتی: «نا برام: بەیانیانە، نیوەڕوانە، عەسرە، شێوانە، خەوتنانە»، سەرنشینەکە وتی: «بەیانیانە، نیوەڕوانە، عەسرە، ئێوارەیە، شێوان یان خەوتنانە». شۆفێرەکە یەکسەر…
Read More » -
وەرگێڕان
دیمەنێک: کاسەی پیرۆز
دیمەنێک لە فیلمی گەڕان بە دوای کاسەی پیرۆزی مۆنتی پایثن ئاپۆرایەک پیاوی تووڕە ژنێک پەلکێش دەکەن، بە تووڕەییەوە دەنەڕێنن: – جادووبازە! – جادووباز! – جادووبازێکمان گرت! بە هەموویان بەرەو لای ئەفسەرێک پەلکێشیدەکەن. یەکێکیان لە ئەفسەرەکە دەپرسێ: – جادووبازێکمان گرت، بیسووتێنین؟ خەڵکەکە هەموو هوتاف دەکێشن و دەیکەن بە هەرا. ئەفسەرەکە ئاماژەیان بۆ دەکا بێدەنگ بن. دەپرسێ: – چۆن دەزانن جادووبازە؟ یەکێک…
Read More » -
چیرۆک
چاوپێکەوتن لەگەڵ ئامادەبووی کۆنسێرتێکدا
چاوپێکەوتن لەگەڵ ئامادەبووی کۆنسێرتێکدا[1] پ/ کەی؟ و/ ٨ی ئێوارەی دوێنێ شەو. پ/ کوێ؟ و/ باڵەخانە بەناوبانگەکەی خانەی ئۆپێرای ڕۆژئاوای سلێمانیی نوێ. پ/ بە ناوی کێوە ناو نراوە؟ و/ قادر دیلان. پەیکەرێکی حەفتا مەتریی قادر دیلانیش لەبەردەمی دەروازە مەزنەکەیدایە، بەخێرهاتنی میوانەکان دەکا. پ/ ئەو باڵەخانەیە بە چی بەناوبانگە؟ و/ بە ئەکوستیک و دیزاینە سەرنجڕاکێشەکەی. پ/ لە کوێیە و ئەکوستیکەکەی چۆنە؟ و/…
Read More » -
وتار
جەڵدەی ڕەشبینی و تەنیایی و چارە
جەڵدەی ڕەشبینی و تەنیایی و چارە1 ئەوەندەی بە بیرم دێت هەرگیز حەزم بە قەرەباڵغی نەکردووە، بەڵام لێشی نەترساوم. جاران و ئێستاش جارجار پێم دەڵێن کە ئەمە هەڵەیە و دەبێت لەگەڵ خەڵکدا خۆم ئاشت بکەمەوە، وەک بڵێیت کێشەکە منم! خوازیاریشم، کێشەکە من بم و بووبێتم، چونکە زۆر خۆشە هەست بکەیت و بزانیت بەشێکی کۆمەڵەکەتیت و ئەوانیش بەشێکن لێت و متمانەیان پێ…
Read More » -
وتار
ئایا موزیک گرنگە؟
ئایا موزیک گرنگە؟[1] بەستێنی نووسینی ئەم وتارە (خاتوو شەهێن سابیر لە ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٨دا بابەتێکی نووسیوە بە ناونیشانی ئایا موزیک گرنگە؟ مامۆستا سەڵاح ڕەئوف (وا بزانم) لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩دا وەڵامی داوەتەوە. من لە تشرینی دووەمی ٢٠١٩دا هەردوو بابەتەکەم دی و خوێندمنەوە. حەزم کرد لە گفتوگۆکەدا بە وتارێک بەشدار ببم، بۆیە ئەم وتارەم نووسی.) وتارەکە سوپاس بۆ ئێوە و…
Read More » -
لێکۆڵینەوە
پیتێکی هەڵقورتاو
پیتێکی هەڵقورتاو ماوەیەکە پیتێک لە نووسین و ئاخاوتنی زمانەکەماندا هەڵقورتاوە، نازانم لەکوێوە سەرچاوەیگرتووە، بەڵام دەزانم کە هەڵقورتاوە. ئەویش پیتی (د)ە لەناو کاری بکەرنادیاردا، وەک: بڕدرا، کڕدرا، چێندرا، سڕدرا، دەکڕدرێ، دەبڕدرێ، دەسڕدرێ. یاسای بکەرنادیار لە زمانی کوردیدا بۆ ڕابردوو ئەمەیە: ڕەگی کار+جێناوی بکەرنادیار+ نیشانەی کاتی ڕابردووی بکەرنادیار ڕەگی کار: دەتوانی بەوە بیدۆزیتەوە کە کارەکە بخەیتە ڕانەبردووی بەردەوامەوە، وەک: کڕین> دەکڕم. لە…
Read More » -
وتار
باش ماوە؟
باش ماوە؟1 پرسیار: ئایا باش ماوە؟ وەڵام: بەڵێ، باش ماوە: خۆت! گلەیی لە ئاکاری کەسانی دی مەکە، ئاکاری ئەوان بە تۆ دەستەمۆ ناکرێت، بەڵام دەتوانیت ئاکاری خۆت دەستەمۆ بکەیت. ئاکار و ڕەفتاری کەسانی تر وەک کەشوهەوا ببینە کە هیچ دەسەڵاتێکت بەسەریدا ناشکێتەوە، چاوەڕێی بەرانبەر مەکە تا بۆ ئاکار و کردەوەی باش هانت بدەن، بەڵکو تۆ بۆ ئاکار و کردەوەی باشی…
Read More »