وێنە

وێنەی نەوا موکرجی

من یەکێکم لەو کەسە دەگمەنانەی نەوەی خۆم کە لە تەمەنی پێنج ڕۆژییەوە وێنەم هەیە تا ئێستا. بەڵام لە منداڵییدا هەستم نەدەکرد وێنەم زۆر بێت، بۆیە هەمیشە حەزم دەکرد وێنەی زیاترم هەبێت. کەسیش فێری نەکردبووم کە بوونی وێنە زۆر گرنگە. ئێستا خۆم پێشنیار دەکەمدایکان و باوکان بەردەوام وێنەی منداڵیان بگرن و لە هەموو بارودۆخێکدا دۆسێی ژیانیان بکەن. بەڵام لە نەوەدەکاندا ئەم ئاگاییە لە نێو گەورەکانی ئێمەدا زۆر باو نەبوو.

وێنە چەند زۆریش بێت هەر کەمە!

داخەکەم لە زۆر کاتی گرنگی ژیانمدا وێنەم نییە. بۆ نموونە لە ڕۆژی منداڵانی جیهاندا، کە وا بزانم یان ١٩٩٧ بوو یان ١٩٩٨ و لە وتاری فینالێ: دەمەوێت ببم بە… دا ئاماژەم پێی داوە، لەو کاتەدا وێنەم نییە.

بەهەرحاڵ، لە پەڕەیەکی تردا بۆ هەر ساڵێک و وێنەیەکم داناوە. هەر لە ١٩٨٧ەوە کە لە دایک بووم تا ٢٠٢٤. بەڵام تەنها ساڵی ١٩٩١ و ١٩٩٧ و ٢٠٠٤دا وێنەم نییە. دەتوانیت لێردا کلیک بکەیت بۆ ئەوەی ئەو وێنەنامەیە ببینیت.

وێنەکان

Back to top button