وتار و ڕاپۆرت

ئایا موزیک گرنگە؟

ئایا موزیک گرنگە؟[1] سوپاس بۆ ئێوە و مامۆستا سەڵاح ڕەئوفیش بۆ ئەم باسە. ١. سەبارەت بە ناوی «موزیک» یان «مۆسیقا»: لێکۆڵینەوەیەکی زمانەوانیم نووسیوە، لێرەدا کلیک بکە بۆ بینینی. ٢. سەبارەت بە «تێری و داهێنان»: ئەڵبەت نازانم لە کوێی نووسینەکەتدا باسی تێری و داهێنانت ڕاستەوخۆیانە وروژاندووە، بەڵام هەر لەگەڵ مامۆستا سەڵاحدا هاوڕام: زیندوێتی بەسە بۆ داهێنان. بە بڕوای کۆنکرێتیم بۆ کاری…

Read More »

سی و دوو ساڵ

سی و دوو ساڵ ژیان خۆشە، زۆریش خۆشە. چاوەڕێی زۆر مەکە، هەمیشە چاوەڕێی خراپترین بکە بۆئەوەی باش بێتە ڕێت. من بە سروشت کەسێکی گەشبینم. چونکە هێشتا دڵسۆزترین کەسم ماوە و چالاکە؛ ئەویش خۆمم. پاشان خێزان و هاوڕێ و کەسوکار و تەنانەت ئەوانەشی خۆشیانناوێم. چونکە ئەوان هەمیشە ئەو شوێنانەم دەستنیشاندەکەن کە لەنگن و منیش بەپێی توانا چاکیاندەکەم. تکایە ئەگەر مردم لەسەر…

Read More »

پیتێکی هەڵقورتاو

پیتێکی هەڵقورتاو ماوەیەکە پیتێک لە نووسین و ئاخاوتنی زمانەکەماندا هەڵقورتاوە، نازانم لەکوێوە سەرچاوەیگرتووە، بەڵام دەزانم کە هەڵقورتاوە. ئەویش پیتی (د)ە لەناو کاری بکەرنادیاردا، وەک: بڕدرا، کڕدرا، چێندرا، سڕدرا، دەکڕدرێ، دەبڕدرێ، دەسڕدرێ. یاسای بکەرنادیار لە زمانی کوردیدا بۆ ڕابردوو ئەمەیە: ڕەگی کار+جێناوی بکەرنادیار+ نیشانەی کاتی ڕابردووی بکەرنادیار ڕەگی کار: دەتوانی بەوە بیدۆزیتەوە کە کارەکە بخەیتە ڕانەبردووی بەردەوامەوە، وەک: کڕین> دەکڕم. لە…

Read More »

باش ماوە؟

باش ماوە؟[1] ئایا باش ماوە؟ بەڵێ، باش ماوە: خۆت! گلەیی لە ئاکاری کەسانی دی مەکە، ئاکاری ئەوان بە تۆ دەستەمۆ ناکرێ، بەڵام دەتوانی ئاکاری خۆت دەستەمۆ بکەی. ئاکار و ڕەفتاری کەسانی تر وەک کەشوهەوا ببینە کە هیچ دەسەڵاتێکت بەسەریدا ناشکێتەوە. چاوەڕێی بەرانبەر مەکە تا بۆ ئاکار و کردەوەی باش هانت بدەن، بەڵکو تۆ بۆ ئاکار و کردەوەی باشی بەرانبەرەکەت ببە…

Read More »

ڕۆژی بلووم پیرۆز بێت

ڕۆژی بلووم پیرۆز بێت[1] لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا و لە ساڵی ١٩٠٤دا ڕۆماننووسی بەناوبانگی ئایرلاندی جەیمس جۆیس، نۆرا بارنیکڵی ناسی، پاش ساڵانێک ھاوسەرگیرییان کرد و تا کۆتایی تەمەنیان پێکەوە ژیان. جۆیس بڕیاری دا ئەم ڕۆژە بە نەمری لە وێژەی ئەوروپا و جیھاندا بھێڵێتەوە. بۆیە ڕۆمانی ئولیس دەنووسێت. زۆربەی ڕووداوەکانی ئەم ڕۆمانە لە شاری دەبڵنی پایتەختی ئایرلانددا و لە ڕۆژی ١٦…

Read More »

من و گوستاڤ مالەر

من و گوستاڤ مالەر ساڵی ٢٠٠٩ خاڵۆزاکەم ئایپۆدێکی بچکۆلانەی چوار گێگابایتی لە وڵاتی چینەوە بۆم نارد. ماڵپەڕێکی ڕووسیشم دۆزیبووەوە کە پڕ بوو لە موزیکی کلاسیک بە خۆڕایی، زۆرێک لەو موزیکە کلاسیکییانەم بێسەرەوبەرەییانە دابەزاندە لای خۆم. هەموو فایلەکان بە ڕووسییەکی تێکشکاو نووسرابوون و نەدەخوێنرانەوە. ئەوەندەی ئایپۆدەکەم گرتنی هەندێکم بە هەڕەمەکی تێکرد و بەردەوام گوێم لێیان دەگرت. زۆر تامەزرۆی یەکێک لە موزیکەکان بووم،…

Read More »

دیاکۆ و کیاکسار

دیاکۆ و کیاکسار[1] هەبوو نەبوو، سەردەمی زوو، دیاکۆ و کیاکسار دوو پێشمەرگەی کوردستان بوون، لە شەڕی دژ بە سوپای ئەهریمەندا هاوشانی یەک شەڕیان دەکرد. سوپای ئەهریمەن گەلێ بێبەزەیی و دڵڕەق و خاپوورکەر بوون. لە خەستەی شەڕەکەدا، دیاکۆ دەستی لە شەڕ بەردا، پاشان بە پاساوی ئەوەی کە دەیوت: «ئەمە کەی وڵاتە؟ لە پێناوی چیدا وا بکەم؟» بەرەو هەندەران ڕۆیشت. ئێستا کیاکساری…

Read More »

دەسەڵات و مرۆڤ

دەسەڵات و مرۆڤ[1] هەندێ جار بەیانییان دەچم بۆ ڕاکردن. بۆچی؟ قەرزاری؟ مەبەستم وەرزشە. لەولا ماڵی خۆمانەوە تا گڵەزەردە دەشتاییەکی فراوانە و لەوێ ڕادەکەم. هەندێ جار تووشی بەزمی سەیر دەبم: بەیانییەک زۆر ڕامکرد و کەمێک وەستام و لە ئاسمان ڕامام، مانگ تابان بوو و هێشتا بە ئاسمانەوە مابوو، بە مۆبایلەکەم وێنەیەکی خۆم و مانگم گرت و کەوتمەوە ڕێ. لەو ناوەدا بنکەیەکی…

Read More »

پەتای تەممەڵی

پەتای تەممەڵی[1] بۆ ئەوەی زوو فریای قوتابخانە بکەوی ساڵێک گەورە کرای؛ لە پۆلی یەکەمی سەرەتایی هەموو ڕۆژێک پێت دەوترا: «بخوێنە بۆ ئەوەی بچیتە دوو»؛ لە پۆلی دووەم و قۆناغەکانی تردا هەموو ڕۆژێک پێت دەوترا: «بخوێنە بۆ ئەوەی بچیتە قۆناغی داهاتوو»؛ لە خوێندنگەی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەییشدا هەموو ڕۆژێک پێت دەوترا: «بخوێنە بۆ ئەوەی ببی بە شتێ»؛ بێگومان کەسێتییەکی پەلەکەرت…

Read More »

چۆن تەماتە دەخورێت؟

چۆن تەماتە دەخورێت؟[1] لە کەبابخانەکان تەماتەیەکت بۆ دەهێنن، بە قەد دوو سندی دەبێ، تەنها دوو کەرتیان کردووە. هەرگیزیش چەقۆیەکت بۆ ناهێنن تەماتەکەی پێ قاش بکەی. وەکو نەریتێکی باویش، هەموو کەبابخانەکان و تەنانەت عەرەبانەی سەر جادەکانیش، کوێرانە هەر وا دەکەن. باشە کەس تا ئێستا نەیپرسیوە: «ئەرێ تەماتە چۆن دەخورێ؟ ئایا بە قاڵب دەخورێ؟ بە نیوقاڵب؟ ئایا تەماتەی سەر قاپەکە بۆ دەمت…

Read More »
Back to top button