
سی و دوو ساڵ
ژیان خۆشە، زۆریش خۆشە. چاوەڕێی زۆر مەکە، هەمیشە چاوەڕێی خراپترین بکە بۆئەوەی باش بێتە ڕێت. من بە سروشت کەسێکی گەشبینم. چونکە هێشتا دڵسۆزترین کەسم ماوە و چالاکە؛ ئەویش خۆمم. پاشان خێزان و هاوڕێ و کەسوکار و تەنانەت ئەوانەشی خۆشیانناوێم. چونکە ئەوان هەمیشە ئەو شوێنانەم دەستنیشاندەکەن کە لەنگن و منیش بەپێی توانا چاکیاندەکەم.
تکایە ئەگەر مردم لەسەر لا مەمنێژن، لەسەر سۆڵ بمنێژن، موزیکی کلاسیکم زۆر بۆ بهێنن. وەک ماهلەر.
تێبینی: ئەگەر بۆ هەر گوێگرتنێک پارەم بەم موزیکە بدایە قڕانێکم پێنەدەبوو. سوپاس بۆ هەموو ئەوانەی لە دروستبوونی کەسێتیمدا دەستیان هەبووە.
یەک جیهان خۆشەویستی بۆ ئێوەی جوان. سوپاس بۆ هەمووتان. سوپاس بۆ هەبوونتان. خۆشمدەوێن.
نەوا.