وتار و ڕاپۆرت

شێکسپیر و هاثەوەی، ویل و ویست و ڕەگەزدۆزی

شێکسپیر و هاثەوەی، ویل و ویست و ڕەگەزدۆزی نووسینی: نەوا موکرجی شوێنی بڵاوکردنەوە: ماڵپەڕی خۆم: www.nawa.net بۆ داگرتنی ئەم ڕاڤەیە بە پی دی ئێف، لێرەدا کلیک بکە. ئەمەی لێرەدا نووسیومە ڕاڤەی ڕستەیەکی ڕۆمانی ئولیسی جەیمس جۆیسە، کە بەم شێوەیە وەرمگێڕاوە: «ئەگەر ئەوانی تر ویستی خۆیان ھەبێت ئان ڕێیەکی هەیە»؛ ڕستەکە لە دەقە ماکەکەدا (کە ئینگلییە) بەم شێوەیەیە: If others have…

Read More »

پوختەی گرێچنەی هاملێت

ھاملێت کەسێتییەکان ھاملێت – شازادی دانیمارک کلاودیۆس – پاشای نوێی دانیمارک، مامی ھاملێت، برای پاشای پێشووی دانیمارک سەھویر (تاپۆ/تارمایی) – باوکی ھاملێت، پاشای پێشووی دانیمارک گێرترود – دایکی ھاملێت، ھاوژینی ئێستای کلاودیۆس پۆلۆنیۆس – ڕاوێژکاری پاشا و میری چامبەرلین لایەرتیس – کوڕی پۆلۆنیۆس و برای ئۆفیلیا ئۆفیلیا – کچی پۆلۆنیۆس و خوشکی لایەرتیس و گراویی ھاملێت ھۆرەیشۆ – ھاوڕێ، ڕازدار…

Read More »

ئایا سنوور بۆ چێژبینین دادەنرێت؟

ئایا سنوور بۆ چێژبینین دادەنرێت؟[1] ئایا پرسیوتە بۆچی زۆر لە خەڵکی کوردی نابیستیت بڵێت: «بەیانیان دوگمەبەندی باشکۆککراوی یۆهان سێباستیان باخ زۆر خۆشە»، لە کاتێکدا ئەم بەرهەمە، کە لە خوارەوە بەستەری یوتیوبەکەیم داناوە، یەکێکە لە نایابترین کارەکان کە هەرگیزاوهەرگیز لە مێژووی موزیکدا دانرابێت و چەند جار گوێی لێ بگریتەوە هێشتا هەر شتت پێ دەبەخشێت؛ جگە لە پێگەکەشی لە بواری موزیکدا، کە…

Read More »

پرسیار و سەرنجێک لەسەر: «ئای نیشتمانە بۆگەنەکەم، چەندم خۆشدەوێی»

پرسیار و سەرنجێک لەسەر: «ئای نیشتمانە بۆگەنەکەم، چەندم خۆشدەوێی» «ئای نیشتمانە بۆگەنەکەم، چەندم خۆشدەوێی» ناونیشانی هۆنراوەیەکی دڵشاد مەریوانییە، کە تەنها هەشت دێڕە و لە ساڵی ١٩٨٠دا لە نێو نامیلکەی «سەمای نێرگز»دا بڵاوی کردووەتەوە، بەم شێوەیە: جێمس جۆیس، ساوا گاز لە مەمکی دایکی دەگرێ، بەڵام لێی دوور بخەنەوە، بۆی دەگری؛ منداڵ شەق لە تۆپەکەی هەڵدەدا، بەڵام لێی بستێنن، جنێو دەدا؛ من…

Read More »

بەربوورە

بەربوورە ساڵانی ڕابردوو ژانرێکی موزیکم بە پیانۆ دەژەند و تا ئێستاش لێی بەردەوامم، ناوم لێی نا «نەستژەنی» و خۆم وشەکەم بۆی داڕشت، لە نەستژەنیدا تەنها پیانۆم بە کار دەهێنا، بەڵام لە درێژەی ئەم کارەدا چەند کێشەیەکم بە دی کرد، گرنگترینیان ناونان بوو، کە بۆم دەرکەوت خۆبەستنەوەم بە ناونانەوە هەڵە بوو، چونکە کاتێکی ئێجگار زۆریان لێم دەبرد. بۆیە بڕیارم دا دەست…

Read More »

هۆنوسیادم کرد بە هۆنوسیاس

هەندێک چیرۆکم هەن کە لەژێر ناونیشانی گەورەی هۆنوسیاددا دەمنووسین، ئێستا ناوی هۆنوسیادم کرد بە هۆنوسیاس. پاشگری -یاس، کە لە ئینگلیدا بووە بە -یاد پاشگرێکی گریکیی کۆنە بە واتای بەیت، ھۆنراوە دێت، وەک: ئیلیاس، ئەینیاس، ئۆڵۆمپیاس، تیلێماخیاس. پێشتر نەمدەزانی کە -یاس لە -یاد ڕاستترە و دوای گێڕانەوە گشتییە ئینگلییەکە کەوتبووم کە ئینگلییەکان دەڵێن «ئیلیاد» نەک «ئیلیاس» و منیش ئاوھا ئەم بەرھەمەم ناو…

Read More »

وارگێڕی لە بری ڕامیاری و سیاسەت

وارگێڕی لە بری ڕامیاری و سیاسەت[1] لەم ڕۆژانەی ڕابردوودا لەگەڵ کاک ڕێبوار قاسمی هاوڕێمدا قسەمان دەکرد، ئەو پێی وتم کە دەبێت تێڕوانینی کورد بۆ بواری دەوڵەتداری و ئەو کارەی پێی دەوترێت «سیاسەت» یان «ڕامیاری» بگۆڕێت. باسی ڕیشەی دوو وشەکەی کرد (سیاسەتی عەرەبی و ڕامیاریی کوردی) کە سیاسەتی عەرەبی لە ڕیشەکەیەوە بە واتای ڕامکردن و دابینکردن دێت و لە بنەچەدا وشەیەکی…

Read More »

نەستژەنیی ٢٧

نەستژەنیی بیست و حەوتەم: خاد گەدیا و چەند گۆڕاوێک خاد گەدیا و چەند گۆڕاوێک (گۆرانیی کەڵەکەکەر)[1] لە شوێنێکی ئەڵقەی حەوتەمی ئولیس لە نووسینی جەیمس جۆیس (و وەرگێڕانی من)دا، میستەر بلووم لە خەیاڵی خۆیدا دەڵێت: «ئینجا کاریلەکە و پشیلەکە و سەگەکە و شووڵەکە و ئاوەکە و سەربڕەکە. ئینجا فریشتەی مەرگ سەربڕەکە دەکوژێت و ئەویش گاکە دەکوژێت و سەگەکەش پشیلەکە دەکوژێت. کەمێک…

Read More »

نەستژەنیی ٢٥

نەستژەنیی بیست و پێنجەم: ئاوڕدانەوە لە خولیایەکی نەماو پرتەوبۆڵەنامەیەک لە بارەی نەستژەنی و تۆمارەوە[1] هەر لە ژووری نوستنەکەمدا، لەوبەر جێگەی نوستنەکەمەوە، لەسەر پیانۆیەک کە لەبەر پەنجەرەیەکدا دانراوە و پەنجەرەکەش بەسەر دیمەنی زۆربەی سلێمانیدا دەڕوانێت، بە ٤-١٩ خولەک، ئەوەندەی ژەندنەکە پێی بچێت، نەستژەنییەک دەژەنم و تۆماری دەکەم؛ بە چارەکێک بۆ سێ چارەک دەنگەکەی چاک دەکەم و ئامادەی دەکەم بۆ ڤیدیۆ؛ بە…

Read More »

پەتای پیاوچاکی و خۆسەلماندن

پەتای پیاوچاکی و خۆسەلماندن[1] هیچ نوستوویەک هەوڵ نادا بیسەلمێنێ نوستووە، جگە لەو کەسەی نەنوستووە و بە درۆوە خۆی دەکا بە نوستوو، چونکە کارێکی بەو خۆدزینەوە و نمایشە هەیە. ئەگینا ئەوەی نوستووە، ئێستا لە قووڵایی خەوندایە و چێژ لە خەونەکەی دەبینێ و پێویستی بە خۆسەلماندن نییە بۆ هیچ کەسێک! ئەوەی هەوڵ دەدا وای بسەلمێنێ نوستووە، نەنوستووە. گەر بتەوێ بیسەلمێنی مەلە دەکەی،…

Read More »
Back to top button