وتار و ڕاپۆرت

دیاکۆ و کیاکسار

دیاکۆ و کیاکسار[1] هەبوو نەبوو، سەردەمی زوو، دیاکۆ و کیاکسار دوو پێشمەرگەی کوردستان بوون، لە شەڕی دژ بە سوپای ئەهریمەندا هاوشانی یەک شەڕیان دەکرد. سوپای ئەهریمەن گەلێ بێبەزەیی و دڵڕەق و خاپوورکەر بوون. لە خەستەی شەڕەکەدا، دیاکۆ دەستی لە شەڕ بەردا، پاشان بە پاساوی ئەوەی کە دەیوت: «ئەمە کەی وڵاتە؟ لە پێناوی چیدا وا بکەم؟» بەرەو هەندەران ڕۆیشت. ئێستا کیاکساری…

Read More »

دەسەڵات و مرۆڤ

دەسەڵات و مرۆڤ[1] هەندێ جار بەیانییان دەچم بۆ ڕاکردن. بۆچی؟ قەرزاری؟ مەبەستم وەرزشە. لەولا ماڵی خۆمانەوە تا گڵەزەردە دەشتاییەکی فراوانە و لەوێ ڕادەکەم. هەندێ جار تووشی بەزمی سەیر دەبم: بەیانییەک زۆر ڕامکرد و کەمێک وەستام و لە ئاسمان ڕامام، مانگ تابان بوو و هێشتا بە ئاسمانەوە مابوو، بە مۆبایلەکەم وێنەیەکی خۆم و مانگم گرت و کەوتمەوە ڕێ. لەو ناوەدا بنکەیەکی…

Read More »

پەتای تەممەڵی

پەتای تەممەڵی[1] بۆ ئەوەی زوو فریای قوتابخانە بکەوی ساڵێک گەورە کرای؛ لە پۆلی یەکەمی سەرەتایی هەموو ڕۆژێک پێت دەوترا: «بخوێنە بۆ ئەوەی بچیتە دوو»؛ لە پۆلی دووەم و قۆناغەکانی تردا هەموو ڕۆژێک پێت دەوترا: «بخوێنە بۆ ئەوەی بچیتە قۆناغی داهاتوو»؛ لە خوێندنگەی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەییشدا هەموو ڕۆژێک پێت دەوترا: «بخوێنە بۆ ئەوەی ببی بە شتێ»؛ بێگومان کەسێتییەکی پەلەکەرت…

Read More »

چۆن تەماتە دەخورێت؟

چۆن تەماتە دەخورێت؟[1] لە کەبابخانەکان تەماتەیەکت بۆ دەهێنن، بە قەد دوو سندی دەبێ، تەنها دوو کەرتیان کردووە. هەرگیزیش چەقۆیەکت بۆ ناهێنن تەماتەکەی پێ قاش بکەی. وەکو نەریتێکی باویش، هەموو کەبابخانەکان و تەنانەت عەرەبانەی سەر جادەکانیش، کوێرانە هەر وا دەکەن. باشە کەس تا ئێستا نەیپرسیوە: «ئەرێ تەماتە چۆن دەخورێ؟ ئایا بە قاڵب دەخورێ؟ بە نیوقاڵب؟ ئایا تەماتەی سەر قاپەکە بۆ دەمت…

Read More »

بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی ئاهەنگ نایاساییە

بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی ئاهەنگ نایاساییە[1] ئەگەر داوای وێنەیەک لە خانمێک بکەی، تەواو کۆتایی بە دونیا دێ، پێت دەڵێن: «چۆن شتی وا دەبێ؟ حەرامە! جوان نییە! خەڵک چیمان پێ دەڵێ؟ بڵاو دەبێتەوە! باوکم دەمکوژێ! ئامۆزاکانم دێنە سەرم. بۆ تۆ من بە کێ تێگەیشتووی؟ تۆ دەزانی من کچی کێم؟» ئەو وەڵامانە تا ڕادەیەکی زۆر ڕاستن، بەڵام لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا پڕهۆڵێک ژن بە تەنوورەی…

Read More »

دیدی هونەریی موزیکیم بۆ باری ڕامیاریی کوردی

دیدی هونەریی موزیکیم بۆ باری ڕامیاریی کوردی[1] من خۆم بە هونەرمەند دەزانم، نەک ڕامیار، لە هەر جێیەکی ئەم گەردوونە و گەردوونەکانی تریشدا تۆزقاڵێک ڕێز لە هونەر بگیرێ، ئەو شوێنە بە ماڵ و وڵات و خاکی خۆمی دەزانم، هەر کەسێک دژی هونەر بێت دژی منیشە. ڕەنگە هەر یەکێک لە حیزبە ڕامیارییەکان کەموزۆر شتی باش و خراپیان کردبێ. من زۆربەی کات دژی…

Read More »

بوولێڵی خوداکان

بوولێڵی خوداکان ئۆپێرای چوارەم و کۆتاییە لە زنجیرە ئۆپێرای موستیلەکەی نیبێلونگەکانی ڕیچارد ڤاگنەر. بە ڕای هەندێ لە توێژەران، ئەمە ئۆپێرای سێیەمی زنجیرەکەیە. ڤاگنەر ئەم ئۆپێرایەی لە پێشەکییەک و سێ پەردەدا داڕشتووە. ئەم ئۆپێرایە نزیکەی ٢٨٠ خولەکە. بوولێڵ وشەیەکی کوردییە، واتە ئەو دەمەی ئاسمان نیلییە، پێش خۆرهەڵهاتن، یان دوای خۆرئاوابوون. لێرەدا و لە ناوی ئەم ئۆپێرایەدا بە تایبەت مەبەستی لە دوای…

Read More »

زیگفرید

زیگفرید ئۆپێرای سێیەمە لە زنجیرە ئۆپێرای موستیلەکەی نیبێلونگەکانی ڕیچارد ڤاگنەر. بە ڕای هەندێ لە توێژەران، ئەمە ئۆپێرای دووەمی زنجیرەکەیە. ڤاگنەر ئەم ئۆپێرایەی لە سێ پەردەدا داڕشتووە. ئەم ئۆپێرایە نزیکەی ٢٥٠ خولەکە. پەردەی یەكەم میمێ لە ئەشكەوتەكەی خۆیدا، كە نزیكی دارستانەكەی نیبێلونگەكانە، خەریكی دروستكردنی شمشێرێكە. ساڵانێكە زیگفرید پەروەردە و بە خێو دەكا، بەڵام مەبەستی ئەو لەم بەخێوكردنە ئەوەیە كە پاڵەوانێكی لێ…

Read More »

ڤاڵكیرییه‌كه‌

ڤاڵكیرییەكە ئۆپێرای دووەمە لە زنجیرە ئۆپێرای موستیلەکەی نیبێلونگەکانی ڕیچارد ڤاگنەر. بە ڕای هەندێ لە توێژەران، ئەمە ئۆپێرای یەکەمی زنجیرەکەیە. ڤاگنەر ئەم ئۆپێرایەی لە سێ پەردەدا داڕشتووە. ئەم ئۆپێرایە نزیکەی ٢٤٥ خولەکە. پەردەی یەكەم ڕەشەبا و زریانێكی بەهێزه، زیگموند بە شەكەتی خۆی دەكا بە ماڵی هوندینگدا كە سەرۆکی هۆزی نیدینگەكانه، خۆی لەوێ نییه، بەڵام زیگلیندەی ژنی پێشوازیی لێ دەکا. زیگموند پێی…

Read More »

زێڕەکەی ڕاین

زێڕەکەی ڕاین ئۆپێرای یەکەمە لە زنجیرە ئۆپێرای موستیلەکەی نیبێلونگەکانی ڕیچارد ڤاگنەر، یان ئەوەیە کە پێی دەڵێن: «پێشباس»ی سێ ئۆپێراکەی تر. ڤاگنەر پەردەی بۆ ئەم ئۆپێرایە دانەناوە، بەڵکو تەنها چوار دیمەنە. هەر لەبەر ئەمەیە کە هەندێ لە توێژەران دەڵێن: «زنجیرە ئۆپێرای موستیلەکەی نیبێلونگەکان لە ڕاستیدا سێ ئۆپێرای سەرەکی و پێشباسێکە، پێشباسەکە زێڕەکەی ڕاینە. بە بڕوای من هیچ جیاوازییەک نییە، ئەو ناونانەش…

Read More »
Back to top button