شێکسپیر و هاثەوەی، ویل و ویست و ڕەگەزدۆزی نووسینی: نەوا موکرجی شوێنی بڵاوکردنەوە: ماڵپەڕی خۆم: www.nawa.net بۆ داگرتنی ئەم ڕاڤەیە بە پی دی ئێف، لێرەدا کلیک بکە. ئەمەی لێرەدا نووسیومە ڕاڤەی ڕستەیەکی ڕۆمانی ئولیسی جەیمس جۆیسە، کە بەم شێوەیە وەرمگێڕاوە: «ئەگەر ئەوانی تر ویستی خۆیان ھەبێت ئان ڕێیەکی هەیە»؛ ڕستەکە لە دەقە ماکەکەدا (کە ئینگلییە) بەم شێوەیەیە: If others have…
Read More »وتار و ڕاپۆرت
ھاملێت کەسێتییەکان ھاملێت – شازادی دانیمارک کلاودیۆس – پاشای نوێی دانیمارک، مامی ھاملێت، برای پاشای پێشووی دانیمارک سەھویر (تاپۆ/تارمایی) – باوکی ھاملێت، پاشای پێشووی دانیمارک گێرترود – دایکی ھاملێت، ھاوژینی ئێستای کلاودیۆس پۆلۆنیۆس – ڕاوێژکاری پاشا و میری چامبەرلین لایەرتیس – کوڕی پۆلۆنیۆس و برای ئۆفیلیا ئۆفیلیا – کچی پۆلۆنیۆس و خوشکی لایەرتیس و گراویی ھاملێت ھۆرەیشۆ – ھاوڕێ، ڕازدار…
Read More »ئایا سنوور بۆ چێژبینین دادەنرێت؟[1] ئایا پرسیوتە بۆچی زۆر لە خەڵکی کوردی نابیستیت بڵێت: «بەیانیان دوگمەبەندی باشکۆککراوی یۆهان سێباستیان باخ زۆر خۆشە»، لە کاتێکدا ئەم بەرهەمە، کە لە خوارەوە بەستەری یوتیوبەکەیم داناوە، یەکێکە لە نایابترین کارەکان کە هەرگیزاوهەرگیز لە مێژووی موزیکدا دانرابێت و چەند جار گوێی لێ بگریتەوە هێشتا هەر شتت پێ دەبەخشێت؛ جگە لە پێگەکەشی لە بواری موزیکدا، کە…
Read More »پرسیار و سەرنجێک لەسەر: «ئای نیشتمانە بۆگەنەکەم، چەندم خۆشدەوێی» «ئای نیشتمانە بۆگەنەکەم، چەندم خۆشدەوێی» ناونیشانی هۆنراوەیەکی دڵشاد مەریوانییە، کە تەنها هەشت دێڕە و لە ساڵی ١٩٨٠دا لە نێو نامیلکەی «سەمای نێرگز»دا بڵاوی کردووەتەوە، بەم شێوەیە: جێمس جۆیس، ساوا گاز لە مەمکی دایکی دەگرێ، بەڵام لێی دوور بخەنەوە، بۆی دەگری؛ منداڵ شەق لە تۆپەکەی هەڵدەدا، بەڵام لێی بستێنن، جنێو دەدا؛ من…
Read More »نەستژەنیی بیست و حەوتەم: خاد گەدیا و چەند گۆڕاوێک خاد گەدیا و چەند گۆڕاوێک (گۆرانیی کەڵەکەکەر)[1] لە شوێنێکی ئەڵقەی حەوتەمی ئولیس لە نووسینی جەیمس جۆیس (و وەرگێڕانی من)دا، میستەر بلووم لە خەیاڵی خۆیدا دەڵێت: «ئینجا کاریلەکە و پشیلەکە و سەگەکە و شووڵەکە و ئاوەکە و سەربڕەکە. ئینجا فریشتەی مەرگ سەربڕەکە دەکوژێت و ئەویش گاکە دەکوژێت و سەگەکەش پشیلەکە دەکوژێت. کەمێک…
Read More »نەستژەنیی بیست و پێنجەم: ئاوڕدانەوە لە خولیایەکی نەماو پرتەوبۆڵەنامەیەک لە بارەی نەستژەنی و تۆمارەوە[1] هەر لە ژووری نوستنەکەمدا، لەوبەر جێگەی نوستنەکەمەوە، لەسەر پیانۆیەک کە لەبەر پەنجەرەیەکدا دانراوە و پەنجەرەکەش بەسەر دیمەنی زۆربەی سلێمانیدا دەڕوانێت، بە ٤-١٩ خولەک، ئەوەندەی ژەندنەکە پێی بچێت، نەستژەنییەک دەژەنم و تۆماری دەکەم؛ بە چارەکێک بۆ سێ چارەک دەنگەکەی چاک دەکەم و ئامادەی دەکەم بۆ ڤیدیۆ؛ بە…
Read More »شۆکخوازی و شۆکپەرستی[1] هەواڵەکانی هەموو کەناڵە مێدیاییەکان بە موزیکێکی دم دە دەگ پەپەپەپەگ بە پااااااام دەست پێ دەکا و لەگەڵ خوێندنەوەکانیشدا بەردەوامە. زرمەزرمێکە ئەوسەری دیار نەبێ، وەک بڵێی بۆ شەڕ دەچین. ڕاپۆرتێک لەسەر ژیاننامەی کەسێک دەکرێ کە سێ هەزار ساڵە مردووە: موزیکەکە هیی شەڕە؛ ڕاپۆرتێک لەسەر ئاین دەکرێ: موزیکەکە هیی شەڕە؛ ڕاپۆرت لەسەر خۆشەویستی: موزیکەکە هیی شەڕە؛ ڕاپۆرت لەسەر پێکەنین:…
Read More »مەزنێتی لە ڕقدا نییە[1] لەسەر پێخەفەکەم ڕاکشاوم، دەخوێنمەوە، بۆ هەواگۆڕکێ پەنجەرەکەمم کردووەتەوە. ئەگەرچی هەوڵ دەدەم تیشکۆم لەسەر خوێندنەوەکەم بمێنێ، بەڵام هەرچەند دەنگێکی بەرز و ڕەق لە پەنجەرەکەمەوە دەبیستم بە بێدەنگی لە خۆم دەپرسم: «داخۆ فڕۆکەکانی تورکیا سلێمانیشیان بۆمبباران کرد؟ ئەمە کۆتاییەکەیە؟» کاممان داوای ئەوەمان کردبوو بە کوردی یان بە تورکی یان بە نێری یان بە مێیی یان بە ڕەشی یان…
Read More »هونەر و داهێنانی کوردی[1] چۆن وا بکەین هونەری کوردی نەشێوێ؟ چۆن برەوی پێ بدەین؟ باشە شیاوتر نییە پێشتر پرسیارێک بکەین کە خودی هونەر و داهێنانی کوردی کامەن و چین؟ من چواردە ساڵە خەریکی هونەرم. ئەگەرچی خولیای ترم زۆرە و تا ڕادەیەکیش ماخۆلانم هەیە، بەڵام هەمیشە هونەر چەقی خولگەکانم بووە و وەک هەسارەیەک بە دەوریدا سووڕاومەتەوە. ڕەنگە لە زۆربەتان زیاتر بەر…
Read More »گۆکول چاند موکرجی کێ بووە؟ گۆکول-چاند سەنکەر-چاند موکرجی باپیرمە، لە ساڵی ١٨٩٤ لە ناوچەی مانیکگۆنج لە دەککا لە دایک بووە، ئەگەرچی لە ناوچەی ناوبراودا شارۆچکەیەک هەیە هەر بە ناوی (مانیکگۆنج)ەوە، بەڵام ئایا باپیرم لە شارۆچکەی مانیکگۆنج یان ناوچەکە کامیان لە دایک بووە؟ ئەمەیان نازانم. ئەوکات دەککا سەر بە هیندستان بووە و لەژێر دەسەڵاتی بەریتانیادا بووە، ئێستا دەککا پایتەختی بەنگلادیشە. من…
Read More »