وتار و ڕاپۆرت

ئامۆژگاریی دانا و نادان

دانای ڕاستەقینە، دەبێ بە دوایدا بگەڕێیت و بیدۆزیتەوە و بچیتە خزمەتی و داوای لێ بکەی ئامۆژگاریت بکا. چونکە بەهای زانیاری دەزانێ و بێسوود نایهاوێ و بە فیڕۆی نادا. نادان پەنجا کەناڵی تەلەفیزیۆنی و سەدی ڕادیۆیی و ملیۆنێکی تۆڕی کۆمەڵایەتی دروست دەکا و بڵندگۆ لە خۆی دەبەستێ و دەسووڕێتەوە و بە هاتوهاوار و شاتەشات ئامۆژگارییە بێنرخەکانی بەسەر گوێی هەموو کەسێکدا دەردەفیچقێنێ.…

Read More »

بۆچی ڕەشوسپی؟

بۆچی ڕەشوسپی؟[1] زۆر جار وێنە بە ڕەشوسپی بڵاو دەکەمەوە. لە ئێستاشدا گەلێ مێدیا زووزوو پەنا دەبەنە بەر لابردنی ڕەنگ. جیاوازیی من و ئەوان چییە؟ بە تێگەیشتنی من: ئەگەر ڕەنگ لە وێنەیەکدا قورسایی نەبوو، ئەوا پێویست ناکا هەبێ. زۆر جار ڕوناکیی وێنەکە لە ڕەنگەکانی سەرنجڕاکێشترە، ئەوکات ڕەنگە ناسەرنجڕاکێشەکان ڕوناکییە سەرنجڕاکێشەکە دەکوژن. هەر وێنەیەک بە ڕەشوسپی دابنێم لەبەر ئەوەیە ڕەنگەکانی ئێجگار زۆر…

Read More »

لاسایی کێ دەکەمەوە؟

سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە ئافەرین و دەستخۆشیم لێدەکەن و بە هونەرمەندی مەزنی گەلانی ترم دەچووێنن. تا ئاستی باوەڕی تەواو بێگومانم کە مەبەستیان پەسنکردن و نیازی چاکە. بەڵام دەبێ ڕوونکردنەوەیەک بدەم ئەگەر بە دڵێکی فراوانەوە لێموەربگرن زۆر سوپاسی هەموو لایەک دەکەم. قسەیەک هەیە لە بەرانبەرمدا بووە بە دیاردە. بۆیە دەبێ ڕایەکی خۆمی لەسەر هەبێ: سەرەتا کە دەستمکردبوو بە گۆرانیبێژان؛…

Read More »

پەتای ڕەشبینی، جەڵدەی تەنیایی… بەڵام خولیای نوێی ئاراستەکراوی فریادڕەس

پەتای ڕەشبینی، جەڵدەی تەنیایی… بەڵام خولیای نوێی ئاراستەکراوی فریادڕەس[1] ئەوەندەی بیرم دێ، هەرگیز حەزم بە قەرەباڵغی نەکردووە، بەڵام لێشی نەترساوم. جاران، هەندێ جار ئێستاش، پێیان دەوتم کە ئەمە هەڵەیە و دەبێ لەگەڵ خەڵکدا خۆم ئاشت بکەمەوە، وەک بڵێی کێشەکە منم! خوازیاریشم، کێشەکە من بم و بووبێتم، چونکە زۆر خۆشە هەست بکەیت و بزانی بەشێکی کۆمەڵەکەتی و ئەوانیش بەشێکن لێت و…

Read More »

ئایا موزیک گرنگە؟

ئایا موزیک گرنگە؟[1] سوپاس بۆ ئێوە و مامۆستا سەڵاح ڕەئوفیش بۆ ئەم باسە. ١. سەبارەت بە ناوی «موزیک» یان «مۆسیقا»: لێکۆڵینەوەیەکی زمانەوانیم نووسیوە، لێرەدا کلیک بکە بۆ بینینی. ٢. سەبارەت بە «تێری و داهێنان»: ئەڵبەت نازانم لە کوێی نووسینەکەتدا باسی تێری و داهێنانت ڕاستەوخۆیانە وروژاندووە، بەڵام هەر لەگەڵ مامۆستا سەڵاحدا هاوڕام: زیندوێتی بەسە بۆ داهێنان. بە بڕوای کۆنکرێتیم بۆ کاری…

Read More »

سی و دوو ساڵ

سی و دوو ساڵ ژیان خۆشە، زۆریش خۆشە. چاوەڕێی زۆر مەکە، هەمیشە چاوەڕێی خراپترین بکە بۆئەوەی باش بێتە ڕێت. من بە سروشت کەسێکی گەشبینم. چونکە هێشتا دڵسۆزترین کەسم ماوە و چالاکە؛ ئەویش خۆمم. پاشان خێزان و هاوڕێ و کەسوکار و تەنانەت ئەوانەشی خۆشیانناوێم. چونکە ئەوان هەمیشە ئەو شوێنانەم دەستنیشاندەکەن کە لەنگن و منیش بەپێی توانا چاکیاندەکەم. تکایە ئەگەر مردم لەسەر…

Read More »

پیتێکی هەڵقورتاو

پیتێکی هەڵقورتاو ماوەیەکە پیتێک لە نووسین و ئاخاوتنی زمانەکەماندا هەڵقورتاوە، نازانم لەکوێوە سەرچاوەیگرتووە، بەڵام دەزانم کە هەڵقورتاوە. ئەویش پیتی (د)ە لەناو کاری بکەرنادیاردا، وەک: بڕدرا، کڕدرا، چێندرا، سڕدرا، دەکڕدرێ، دەبڕدرێ، دەسڕدرێ. یاسای بکەرنادیار لە زمانی کوردیدا بۆ ڕابردوو ئەمەیە: ڕەگی کار+جێناوی بکەرنادیار+ نیشانەی کاتی ڕابردووی بکەرنادیار ڕەگی کار: دەتوانی بەوە بیدۆزیتەوە کە کارەکە بخەیتە ڕانەبردووی بەردەوامەوە، وەک: کڕین> دەکڕم. لە…

Read More »

باش ماوە؟

باش ماوە؟[1] ئایا باش ماوە؟ بەڵێ، باش ماوە: خۆت! گلەیی لە ئاکاری کەسانی دی مەکە، ئاکاری ئەوان بە تۆ دەستەمۆ ناکرێ، بەڵام دەتوانی ئاکاری خۆت دەستەمۆ بکەی. ئاکار و ڕەفتاری کەسانی تر وەک کەشوهەوا ببینە کە هیچ دەسەڵاتێکت بەسەریدا ناشکێتەوە. چاوەڕێی بەرانبەر مەکە تا بۆ ئاکار و کردەوەی باش هانت بدەن، بەڵکو تۆ بۆ ئاکار و کردەوەی باشی بەرانبەرەکەت ببە…

Read More »

ڕۆژی بلووم پیرۆز بێت

ڕۆژی بلووم پیرۆز بێت[1] لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا و لە ساڵی ١٩٠٤دا ڕۆماننووسی بەناوبانگی ئایرلاندی جەیمس جۆیس، نۆرا بارنیکڵی ناسی، پاش ساڵانێک ھاوسەرگیرییان کرد و تا کۆتایی تەمەنیان پێکەوە ژیان. جۆیس بڕیاری دا ئەم ڕۆژە بە نەمری لە وێژەی ئەوروپا و جیھاندا بھێڵێتەوە. بۆیە ڕۆمانی ئولیس دەنووسێت. زۆربەی ڕووداوەکانی ئەم ڕۆمانە لە شاری دەبڵنی پایتەختی ئایرلانددا و لە ڕۆژی ١٦…

Read More »

من و گوستاڤ مالەر

من و گوستاڤ مالەر ساڵی ٢٠٠٩ خاڵۆزاکەم ئایپۆدێکی بچکۆلانەی چوار گێگابایتی لە وڵاتی چینەوە بۆم نارد. ماڵپەڕێکی ڕووسیشم دۆزیبووەوە کە پڕ بوو لە موزیکی کلاسیک بە خۆڕایی، زۆرێک لەو موزیکە کلاسیکییانەم بێسەرەوبەرەییانە دابەزاندە لای خۆم. هەموو فایلەکان بە ڕووسییەکی تێکشکاو نووسرابوون و نەدەخوێنرانەوە. ئەوەندەی ئایپۆدەکەم گرتنی هەندێکم بە هەڕەمەکی تێکرد و بەردەوام گوێم لێیان دەگرت. زۆر تامەزرۆی یەکێک لە موزیکەکان بووم،…

Read More »
Back to top button