ئولیس

ئولیس
نووسینی: جەیمس جۆیس
وەرگێڕانی: نەوا موکرجی
بەرگی یەکەم (لە پێنج بەرگ)
ئەم پەڕتووکە ئەلیکترۆنییە دیاریی خۆڕایی وەرگێڕەکەیەتی بۆ هەر کەسێک لە گەردووندا کە بتوانێ لانیکەم یەک وشەی کوردی بخوێنێتەوە. لە ماڵپەڕی (www.nawa.net)دا بێبەرانبەر بە پی دی ئێف بڵاوم کردووەتەوە، ئەگەر بۆ خۆت و بە ئامێری پرنتەری ماڵەوە دەیخەیتە سەر کاغەز و دەیخوێنیتەوە، هیچ لارییەکم نییە، بەڵام تکایە چاپی مەکە و بڵاوی بکەیتەوە و ڕێگەش مەدە کەسانی چواردەورت بێباکانە پارە بەم دیارییەی من پەیدا بکەن، لە کەسیشی مەکڕە، چونکە ئەگەرچی ئەم دانەیە دیارییە بۆ تۆ، بەڵام بە شایستەی ئەوەم بزانە مافی خاوەندارێتییەکەی و مافی بڵاوکردنەوەکەیم بۆ مابێتەوە. وا دامناوە کە جارجار هەڵە و کەموکورتیم تیایدا چاک کرد لە هەمان پێگە چاپی نوێتریشی لێ بڵاو بکەمەوە، بۆیە خراپ نییە ئەگەر جارجار سەردانێکی ئەم ماڵپەڕە بکەیتەوە کە ئاماژەم پێی داوە، چونکە لەوانەیە چاپێکی نوێتری تێدا بێ کە لەمە پوختەکراوتر بێ. لە ژێرەوە ڕێکەوتی چاپەکەم داناوە، تا بزانی کامەیان هەرە نوێترەکەیە.
چاپی ژینا: چاپی ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ (نوێترین و باشترین)
لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢دا و لە ڕۆژی تەواوبوونی سی و پێنجەمین گۆرانیی تەمەنم و دەستپێکردنی سی و شەشەمین گۆرانی، دەرکردەیەکی نوێتری بەرگی یەکەمی ئولیس لێرە و لەم پەڕەیەدا بڵاو دەکرێتەوە، ئەم دەرکردەیەیان، کە بە «چاپی ژینا» ناوزەدم کردووە، لەوانەی ٢ی شوبات و ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٢ زۆر باشتر و بەپێزتر دەبێت. هەندێک لە جیاوازییەکانی ئەم دەرکردە نوێترە ئەمانەن:
- هەموو ڕاڤەکان ژمارەی چەسپاویان بۆ دانراوە و ئێستا بەستەریشیان بۆ دانراوە، کرتەیەک دەکەیت و دەچیتە سەر ڕاڤەی دەقەکە و کرتەیەک دەکەیت دەگەڕێیتەوە سەر دەقەکە.
- هەندێک ڕاڤەی نوێتر و زیاتر لە خۆ دەگرێت.
- سەرلەنوێ هەر شەش ئەڵقەکە وەرگێڕراونەتەوە بۆ کوردی و باشتر کراون.
- زۆر هەڵەی ڕێنووس چاک کراونەتەوە.
- درێژەی جیاوازییەکان لە سەرەتای پی دی ئێفە نوێترەکەدا دەبینن.
ئولیس و ئازادی دوو ئەوینداری سەرسەختی یەکترن.
لێرەدا کلیک بکە بکە بۆ داگرتنی چاپی ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ی ئولیس بە پی دی ئێف (نوێترین و باشترین)
چاپی ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٢ (بەرگی یەکەمی تەواوکراو):
لێرەدا کلیک بکە بۆ داگرتنی چاپی ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٢ی ئولیس بە پی دی ئێف
چاپی ٢ی شوباتی ٢٠٢٢ (بەرگی یەکەمی تەواونەکراو – بێ ئەڵقەی شەشەم):
لێرەدا کلیک بکە بۆ داگرتنی چاپی ٢ی شوباتی ٢٠٢٢ی ئولیس بە پی دی ئێف