ڕاپۆرت

کوارتۆ و فۆلیۆ

کوارتۆ و فۆلیۆ کە کەسێک لە بارەی کارەکانی شێکسپیرەوە دەخوێنێتەوە، زووزوو چاوی بە وشەکانی «کوارتۆ» و «فۆلیۆ» دەکەوێت. خۆیشم لە ڕاڤەکانی ڤینوس و ئادۆنیسدا زووزوو ئاماژە بە کوارتۆ و فۆلیۆ دەدەم. وەک: «کوارتۆی یەکەم»، «کوارتۆی دووەم» و تا دوایی. کوارتۆ کوارتۆ: بە ئینگلی quarto. وشەیەکی لاتینیی نوێیە، واتە چارەک. چارەک ئاماژەیە بە تەکنیکێکی چاپکردنی پەڕتووک. بە گوێرەی ئەم تەکنیکە پەڕەیەک…

Read More »

ڤینوس و ئادۆنیس چییە؟

ڤینوس و ئادۆنیس چییە؟ تابلۆی ڤینوس و ئادۆنیس (١٥٥٤). تیتزیانۆ ڤێچێلیۆ (تیشن/تیتیان) کێشاویەتی. ئەوەیانە کە لە مۆزەخانەی پرادۆ-ی مەدریدە.بە گوێرەی دەقی ڤینوس و ئادۆنیس-ی شێکسپیر بێت (کە دوای ئەم تابلۆیە نووسراوە)، دەبوو ئادۆنیس هەم منداڵتر دەرکەوتبا، هەم کڵاوێکی لە جۆری بۆنێت-ی لە سەردا بووایە، هەم تانجییەکانیشی پێ نەبووایە. ڤینوس و ئادۆنیس ناونیشانی هۆنراوەیەکی درێژی ویلیەم شێکسپیر-ە. لە ١١٩٤ دێڕ پێک…

Read More »

لیستی فیلمە دڵخوازەکانم (یەکەم)

ئەم لیستەم لە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠١٧دا تەواو کردووە. ئێستا هزر و تێڕوانینم زۆر گۆڕاوە و ئەگەر ئێستا لیستێک دابنێم بێگومان لەمە جیاواز دەبێت. بەڵام لەگەڵ کاک کوردۆ شاباندا داماننا لە ئینستاگرام پەخشێکی ڕاستەوخۆ پێشکەش بکەین و تیایدا باسی فیلمە دڵخوازەکانمان بکەین. من ئەم لیستەم هێنایەوە بەر مەیدان و تیایدا چەند فیلمێکم دیاری کرد کە ئامادەم دووبارە سەیریان بکەمەوە. ئەگەر دەتەوێت…

Read More »

تەنهاوسەر

تەنهاوسەر1 پێشەکییەکەی تەنهاوسەر. لەسەر موزیکی کۆتایی ئۆپێراکە دانراوە. تەنهاوسەر: (یان تانهاوسەر، تانهاوزەر، تەنهاوزەر)، بە ئەڵمانی Tannhäuser، ئۆپێرایەکە ساڵی ١٨٤٥ بڵاو کراوەتەوە. ڕیچارد ڤاگنەر (١٨١٣-١٨٨٣) موزیکەکەی داناوە. گرێچنەی تەنهاوسەر کات و شوێنی چیرۆکەکە ئەڵمانیای سەدەکانی ناوەڕاستە. کەسێتییە سەرەکییەکە سترانبێژێکە بە ناوی تەنهاوسەر. پەردەی یەکەم دیمەنی یەکەم  ساڵێکە تەنھاوسەر لە ژێرزەویی جادوویی ڤینوسی خواژنی ئەویندا دەژی. ئەم جێیە ناوی ڤینوسبورگ-ە. ڤینوسبورگ واتە…

Read More »

پوختەی گرێچنەی هاملێت

ھاملێت کەسێتییەکان ھاملێت – شازادی دانیمارک کلاودیۆس – پاشای نوێی دانیمارک، مامی ھاملێت، برای پاشای پێشووی دانیمارک سەھویر (تاپۆ/تارمایی) – باوکی ھاملێت، پاشای پێشووی دانیمارک گێرترود – دایکی ھاملێت، ھاوژینی ئێستای کلاودیۆس پۆلۆنیۆس – ڕاوێژکاری پاشا و میری چامبەرلین لایەرتیس – کوڕی پۆلۆنیۆس و برای ئۆفیلیا ئۆفیلیا – کچی پۆلۆنیۆس و خوشکی لایەرتیس و گراویی ھاملێت ھۆرەیشۆ – ھاوڕێ، ڕازدار…

Read More »

گۆکول چاند موکرجی

گۆکول چاند موکرجی1 گۆکول چاند موکرجی گۆکول-چاند سەنکەر-چاند موکرجی، باپیرمە، واتە باوکی باوکمە. ساڵی ١٨٩٤ لە ناوچەی مانیکگۆنج لە دەککا لە دایک بووە. ئەگەرچی لە ناوچەی ناوبراودا شارۆچکەیەک هەیە هەر بە ناوی مانیکگۆنج، بەڵام ئایا باپیرم لە شارۆچکەی مانیکگۆنج یان ناوچەکە کامیان لە دایک بووە؟ ئەمەیان نازانم. ئەو سەردەمە دەککا سەر بە هیندستان بووە و لە ژێر دەسەڵاتی بەریتانیادا بووە.…

Read More »

کارمێن

کارمێن1 پوختە کارمێن: Carmen ئۆپێرایەکی جەفەنگی/تراژیدیی فەڕەنسییە. ژۆرژ بیزێ (١٨٣٨-١٨٧٥) موزیکەکەی داناوە. هێنری مایلاک و لودۆڤیک حەلێڤی ئۆپێرانامەکەیان داڕشتووەتەوە. سەرچاوەی ئۆپێرانامەکە ڕۆمانی کارمێن-ی پڕۆسپێر مێریمێ (١٨٠٣-١٨٧٠)یە. ئۆپێراکە یەکەم جار لە ساڵی ١٨٧٥ لە شاری پاریس لە شانۆگای ئۆپێرا کۆمیک نمایش کراوە. موزیکی ئۆپێرای کارمێن شاکارێکی هونەری موزیکە. بەڵام لەبەر ڕەشۆکیێتیی ناوەرۆکەکەی و زەقیی وێنە ئاڵۆشییەکانی ڕووبەڕووی سەرکۆنەی توند بووەتەوە. بیزێ…

Read More »

ئۆپێرا چییە؟

ئۆپێرا چییە؟1 ئۆپێرا درامایەکی نووسراوەیە، بە موزیک و گۆرانییەوە پێشکەش دەکرێت. بە دەقەکەی دەوترێت ئۆپێرانامە (لیبرێتتۆ، لیبرێتۆ libretto). موزیک لە ئۆپێرادا کرۆک و چەقی بابەتە و لێی جیا ناکرێتەوە. واتە موزیک لە ئۆپێرادا تەنها پاشکۆ و ڕێکەوت نییە. خودی وشەی ئۆپێرا لە ڕیشەدا وشەیەکی ئیتالی و لاتینییە، بە واتای کار دێت. بەڵام بەرەبەرە لە جیهاندا بووەتە زاراوەیەکی موزیکی (زاراوە: وشەی…

Read More »

١٠٠ فیلمی دڵخوازم

[table id=3 /]

Read More »

بوولێڵی خوداکان

بوولێڵی خوداکان ئۆپێرای چوارەم و کۆتاییە لە زنجیرە ئۆپێرای موستیلەکەی نیبێلونگەکانی ڕیچارد ڤاگنەر. بە ڕای هەندێ لە توێژەران، ئەمە ئۆپێرای سێیەمی زنجیرەکەیە. ڤاگنەر ئەم ئۆپێرایەی لە پێشەکییەک و سێ پەردەدا داڕشتووە. ئەم ئۆپێرایە نزیکەی ٢٨٠ خولەکە. بوولێڵ وشەیەکی کوردییە، واتە ئەو دەمەی ئاسمان نیلییە، پێش خۆرهەڵهاتن، یان دوای خۆرئاوابوون. لێرەدا و لە ناوی ئەم ئۆپێرایەدا بە تایبەت مەبەستی لە دوای…

Read More »
Back to top button