ڤاگنەر
-
بوولێڵی خوداکان
بوولێڵی خوداکان ئۆپێرای چوارەم و کۆتاییە لە زنجیرە ئۆپێرای موستیلەکەی نیبێلونگەکانی ڕیچارد ڤاگنەر. بە ڕای هەندێ لە توێژەران، ئەمە ئۆپێرای سێیەمی زنجیرەکەیە. ڤاگنەر ئەم ئۆپێرایەی لە پێشەکییەک و سێ پەردەدا داڕشتووە. ئەم ئۆپێرایە نزیکەی ٢٨٠ خولەکە. بوولێڵ وشەیەکی کوردییە، واتە ئەو دەمەی ئاسمان نیلییە، پێش خۆرهەڵهاتن، یان دوای خۆرئاوابوون. لێرەدا و لە ناوی ئەم ئۆپێرایەدا…
-
زیگفرید
زیگفرید ئۆپێرای سێیەمە لە زنجیرە ئۆپێرای موستیلەکەی نیبێلونگەکانی ڕیچارد ڤاگنەر. بە ڕای هەندێ لە توێژەران، ئەمە ئۆپێرای دووەمی زنجیرەکەیە. ڤاگنەر ئەم ئۆپێرایەی لە سێ پەردەدا داڕشتووە. ئەم ئۆپێرایە نزیکەی ٢٥٠ خولەکە. پەردەی یەكەم میمێ لە ئەشكەوتەكەی خۆیدا، كە نزیكی دارستانەكەی نیبێلونگەكانە، خەریكی دروستكردنی شمشێرێكە. ساڵانێكە زیگفرید پەروەردە و بە خێو دەكا، بەڵام مەبەستی ئەو لەم…
-
زێڕەکەی ڕاین
زێڕەکەی ڕاین ئۆپێرای یەکەمە لە زنجیرە ئۆپێرای موستیلەکەی نیبێلونگەکانی ڕیچارد ڤاگنەر، یان ئەوەیە کە پێی دەڵێن: «پێشباس»ی سێ ئۆپێراکەی تر. ڤاگنەر پەردەی بۆ ئەم ئۆپێرایە دانەناوە، بەڵکو تەنها چوار دیمەنە. هەر لەبەر ئەمەیە کە هەندێ لە توێژەران دەڵێن: «زنجیرە ئۆپێرای موستیلەکەی نیبێلونگەکان لە ڕاستیدا سێ ئۆپێرای سەرەکی و پێشباسێکە، پێشباسەکە زێڕەکەی ڕاینە. بە بڕوای من…
-
زنجیرە ئۆپێرای موستیلەکەی نیبێلونگەکان
زنجیرە ئۆپێرای موستیلەکەی نیبێلونگەکان[1] زنجیرەکە زنجیرەیەک ئۆپێرایە، بە دیاریکراوی چوار ئۆپێران، ڕیچارد ڤاگنەر دایناون. یەکەمیان ناوی زێڕەکەی ڕاینە؛ دووەمیان ناوی ڤاڵکیرییەکەیە؛ سێیەمیان ناوی زیگفریدە؛ چوارەمیان ناوی بوولێڵی خوداکانە. بە کۆی هەر چوار ئۆپێراکە دەوترێ زنجیرە ئۆپێرای موستیلەكەی نیبێلونگەكان – Der Ring des Nibelungen. وەك هەموو ئۆپێراكانی تری ڤاگنەر، خۆی ئۆپێرانامەکەی نووسیوە و لە ساڵی ١٨٤٨ەوە…
-
ڕیچارد ڤاگنهر
ژینکارنامیلکەی ڕیچارد ڤاگنهر1 ڤیلهێلم ڕیچارد ڤاگنەر ساڵی ١٨١٣ لە شاری لایپتزیگ لە ئەڵەمانیا لە دایک بووە. شەش مانگ دوای لەدایکبوونی باوکی مردووە. پاش ساڵێک دایکی شووی بە هاوڕێیەکی مێردەکەی کردووەتەوە، کە ناوی لودڤیگ گایەر بووە. لودڤیگ ئەکتەر و شانۆنووس بووە. ڤاگنەر هەر زوو لە ڕێی لودڤیگەوە حەزی لە شانۆ بووە و ئەویش جارجار لە شانۆکانیدا…




