هۆنوسیاس

  • چیرۆکلاقەکردنی دیاس

    هۆنوسیاس: لاقەکردنی دیاس

    هۆنوسیاس: لاقەکردنی دیاس[1] وەرە ھەی خەمۆک دەردت چارە کەم، ئاسوودەیی لە دڵت مارە کەم، ڕۆشنی بکەم دەروونی تارت، لەسەرت سووک کەم قورسایی بارت، گومانەکانت بۆ بخنکێنم، چێژی ژیانت پێ بناسێنم، ڕزگارت کەم لە جەللادپەروەران، بتگەیەنم بە گەشیی ناخ و گیان، ھەڵەی گوتاری کۆنخوازان دەرخەم، تا دەرتبێنم لەناو جغزی خەم، ببم بە کەست لە بێکەسیتدا، ئەو دەستە ببڕم کە گورزی لێت…

    Read More »
  • هەواڵ

    هۆنوسیادم کرد بە هۆنوسیاس

    هەندێک چیرۆکم هەن کە لەژێر ناونیشانی گەورەی هۆنوسیاددا دەمنووسین، ئێستا ناوی هۆنوسیادم کرد بە هۆنوسیاس. پاشگری -یاس، کە لە ئینگلیدا بووە بە -یاد پاشگرێکی گریکیی کۆنە بە واتای بەیت، ھۆنراوە دێت، وەک: ئیلیاس، ئەینیاس، ئۆڵۆمپیاس، تیلێماخیاس. پێشتر نەمدەزانی کە -یاس لە -یاد ڕاستترە و دوای گێڕانەوە گشتییە ئینگلییەکە کەوتبووم کە ئینگلییەکان دەڵێن «ئیلیاد» نەک «ئیلیاس» و منیش ئاوھا ئەم بەرھەمەم ناو…

    Read More »
  • چیرۆک

    یەکەم دیبەیتی هۆنوس

    هۆنوسیاد: یەکەم دیبەیتی هۆنوس[1] هۆنوسی ماک، هۆنوسی بپرس، لە ترسی دوژمنانی پرسیار ناوی خوازراوی (نادیار پەیامهێن)ی لە خۆی نا. لە ئێستا بە دواوە هەر کاتێک ناوی نادیار پەیامهێنتان دی، ئەوە هۆنوسە. بیگرن، لەسەر پرسیارەکانی پارچەپارچەی بکەن؛ لە خاچی بدەن؛ بە زیندوویی بیکەن بە قوڵفەی پۆڵادا؛ ژەهر بڕێژنە داڵانی گوێچکەکانییەوە؛ بە زیندوویی پێستەی بکەن و بیخەنە خوێیاوەوە؛ دەستی ڕاست و قاچی…

    Read More »
  • چیرۆک

    هۆنوسیاس: میهرەبانەکان

    هۆنوسیاس: میهرەبانەکان پێشەکیی میهرەبانەکان[1] ئەم ئەڵقەیە پێشکەشە بە هەر کەسێک کە ڕۆژێک لە ڕۆژان کردەوەیەکی بچووکی میهرەبانانەی بەرانبەر کەسێکی نەناس نوواندبێ، بە تایبەتی بەرانبەر مناڵێکی پەڕەوازە. ڕەنگە لای تۆ تەنها کردەوەیەکی سادە بووبێ، بەڵام لای ئەو بۆ تاتایە وێنەی میهرەبانی لە یادگەیدا هەڵدەکۆڵرێ. چونکە لەوانەیە ئەو کەسەی بەرانبەرت تا ئەو چرکەیە نەیزانیبێ میهرەبانی بە کردەوە چییە، کە تۆ پیشانیت دا،…

    Read More »
  • چیرۆک

    هۆنوسیاس: پزیشکی چێشتەنگاوێک

    پێشەکی[1] نەوا موکرجی هۆنوس زۆر جار گێڕەرەوە و کەسێتیی چەقی ئەم چیرۆکانەیە، تا ڕادەیەکی زۆر وێنەی وێژەیی خۆمە. پاشگری -یاد پاشگرێکی گریکیی کۆنە بە واتای داستان، وەک: ئیلیاد، ئەینیاد، ئۆڵۆمپیاد، تیلێماخیاد. زۆربەی ئەم چیرۆکانەم لە کات و ساتی جیاوازدا نووسیوەتەوە و پەیوەندییەکی زۆریان بە یەکەوە نییە، جگە لەوەی چەند کەسێتییەکیان تێدایە و هۆنوس کۆیان دەکاتەوە. زیاتر هەندێ یادداشتی خۆمن و…

    Read More »
Back to top button