ئولیس

  • وتار و ڕاپۆرت

    شێکسپیر و هاثەوەی، ویل و ویست و ڕەگەزدۆزی

    شێکسپیر و هاثەوەی، ویل و ویست و ڕەگەزدۆزی نووسینی: نەوا موکرجی شوێنی بڵاوکردنەوە: ماڵپەڕی خۆم: www.nawa.net بۆ داگرتنی ئەم ڕاڤەیە بە پی دی ئێف، لێرەدا کلیک بکە. ئەمەی لێرەدا نووسیومە ڕاڤەی ڕستەیەکی ڕۆمانی ئولیسی جەیمس جۆیسە، کە بەم شێوەیە وەرمگێڕاوە: «ئەگەر ئەوانی تر ویستی خۆیان ھەبێت ئان ڕێیەکی هەیە»؛ ڕستەکە لە دەقە ماکەکەدا (کە ئینگلییە) بەم شێوەیەیە: If others have…

    Read More »
  • u

    ٥. لۆتوسخۆران

    ئەڵقەی پێنجەم: لۆتوسخۆران شوێن: بلووم لە ماڵی خۆیانەوە لە شەقامی ئێکلس بەرەو لەنگەرگای سێر جۆن ڕۆجەرسن دەڕوات کە لای بەری باشووری ڕووباری لیفیی ناوەڕاستی شاری دەبلنە، بەرەو پۆستەخانەکەی شەقامی وێستلاند ڕۆو دەسووڕێتەوە، پاشان بەرەو گەرماوەکەی شەقامی لەینستەر دەگەڕێتەوە – دەبلن کات: ١٦ی حوزەیرانی ١٩٠٤، کاتژمێر ١٠ی بەیانی میستەر بلووم بە لای لەنگەرگای سێر جۆن ڕۆجەرسندا تێدەپەڕێت کە لەوێ کار ھەیە…

    Read More »
  • u

    ٤. کالیپسۆ

    ئەڵقەی چوارەم: کالیپسۆ شوێن: ماڵی میستەر بلووم بە ناونیشانی ٧ی شەقامی ئێکلس – دەبلن؛ دواتر بلووم دەردەچێت و لە گۆشتفرۆشێکی نزیک ماڵی خۆیان گورچیلەی بەراز دەکڕێت و دەگەڕێتەوە ماڵەوە. کات: پێنجشەممە، ١٦ی حوزەیرانی ١٩٠٤، کاتژمێر ٨ی بەیانی. لە پاش نزیکەی چل لاپەڕە لە چاپە ئینگلییەکەی ھانس واڵتەر گابڵەر، بۆ یەکەم جار کەسێتییە ھەرە سەرەکییەکەی ڕۆمانی ئولیس دەبینین و دەناسین، کە…

    Read More »
  • u

    ٣. پرۆتێفس

    ئەڵقەی سێیەم: پرۆتێفس شوێن: گوێئاوی ساندیماونت – دەبلن کات: پێنجشەممە، ١٦ی حوزەیرانی ١٩٠٤، کاتژمێر ١١ی بەیانی بەشی زۆری ئەم ئەڵقەیە لە شەپۆلی هۆشی ستیفن پێکهاتووە، واتە گێڕانەوە دەچێتە ناو مێشکی ستیفنەوە و بیرەکانی دەردەخات. مەڵیگن لە کۆتایی ئەڵقەی یەکەمدا داینا کاتژمێر دوانزە و نیو لە مەیخانەی ذە شیپ لەگەڵ ستیفن یەک ببینن و ستیفن پارەی خواردنەوەیان بۆ بدات، بۆیە لەم…

    Read More »
  • u

    ٢. نێستۆر

    ئەڵقەی دووەم: نێستۆر شوێن: قوتابخانەیەکی تایبەتی کوڕان لە دالکی – دەبلن کات: پێنجشەممە، ١٦ی حوزەیرانی ١٩٠٤، کاتژمێر ١٠ی بەیانی ستیفن لە قوتابخانە وانەی کلاسیک بە قوتابییەکانی دەڵێتەوە، وانەکە لە بارەی پیرۆس (٣١٨-٢٨٢پ.ز.) و جەنگەکانییەوەیە، لە قوتابییەک دەپرسێتەوە کە ئەو نازانێت پیرۆس تەنانەت چییە، نەک کێیە، پێی وایە پیرۆس لەنگەرگایە! قوتابییەکانی تر پێی پێدەکەنن. ستیفن لەم پێوابوونەی قوتابییەکەیەوە خەیاڵی دەڕوات بۆ…

    Read More »
  • u

    ١. تیلێماخۆس

    بەشی یەکەم: تیلێماخیاد (بەیتی تیلێماخۆس) ئەم بەشە ڕۆمانی هونەرمەند لە تافی لاویدا دەبەستێتەوە بە ئولیسەوە، لە سێ ئەڵقە پێکهاتووە کە کەسێتیی سەرەکیی هەر سێ ئەڵقەکە ستیفن دێدەلسە. ئەڵقەی یەکەم: تیلێماخۆس شوێن: قەڵای مارتێللۆ لە ساندیکۆڤ – دەبلن کات: پێنجشەممە، ١٦ی حوزەیرانی ١٩٠٤، کاتژمێر ٨ی بەیانی بەک مەڵیگن، کە خوێندکارێکی پزیشکییە و لە ڕاستیدا ناوی «مەلاخی مەڵیگن»ە و کوڕێکی زیرەک و…

    Read More »
  • فێرکاری

    خولی دروستکردنی پەڕتووک

    خولی دروستکردنی پەڕتووک لە ١٩-٢٣ی ئاداری ٢٠٢٢ هەر لە ماڵی خۆم خولێکی دروستکردنی پەڕتووکم کردەوە و بە کامێرای مۆبایلەکەم تۆمارم کرد و لە ٢٤ی مانگەوە تا ئەمڕۆ، ٢ی نیسانی ٢٠٢٢، ڤیدیۆکانم مۆنتاژ کرد و ئەمڕۆ لە هەموو خولەکە بوومەوە و لە کەناڵەکەی خۆم لە یوتیوب کۆرسەکەم بڵاو کردووەتەوە. بە کۆی هەموو ڤیدیۆکان پێنج سەعات و نیوی ڕێکە. لەگەڵیدا دوو موزیکی…

    Read More »
  • u

    بەرگی یەکەمی تەواوکراوی ئولیس

    بەرگی یەکەمی تەواوکراوی ئولیس بڵاو کرایەوە کاتژمێر ٩ی ئەمڕۆ، ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٢ هەر لەم ماڵپەڕە (www.nawa.net) و بە دیاری و خۆڕایی و بێبەرانبەر بەرگی یەکەمی تەواوکراوی ئولیسم لە دووتوێی پەڕتووکێکی پی دی ئێفی ٦٥٧ لاپەڕەییدا بە زمانی شیرینی کوردی بڵاو کردەوە. لێرەدا کلیک بکە بۆ دابەزاندنی ئەم پی دی ئێفە. ئەم چاپەم ناو ناوە «بەرگی یەکەمی تەواوکراو» چونکە پێش ئەمە…

    Read More »
  • u

    یولیسیس یان ئولیس

    یولیسیس یان ئولیس؟[1] بەڕێزان، یەکەم ڕاڤەی ئەڵقەی یەکەمی ڕۆمانەکەم بۆ ئەم باسە تەرخان کردبوو، ئێوەی بەڕێزیش لە بەردەستتاندایە و لە لاپەڕە ٣١ی ڕۆمانەکەدایە، بفەرمن بیخوێننەوە. لام وا بوو ئەو ڕاڤەیە بەس بێ بۆ تێگەیشتن، بەڵام لە دووی شوباتەوە دەیان… نازانم ناوی بنێم ڕەخنە یان نا، چونکە ئەوە زیاتر سەرکۆنە و گاڵتەپێکردنە، نەک ڕەخنە، بۆیە دەیان سەرکۆنە و گاڵتەپێکردنم پێ گەیشتووەتەوە…

    Read More »
  • u

    ئولیس

    ئولیس بڵاو کرایەوە ئولیس ڕۆمانێکە،جەیمس جۆیس بە حەوت ساڵ نووسیویەتی، لە ٢ی شوباتی ١٩٢٢دا بڵاوکراوەتەوە، لە ١٢ی تەممووزی ٢٠١٨ەوە خەریکی وەرگێڕانی خۆی و ڕاڤەکانیم بۆ زمانی کوردی، کۆتا بەرهەمەکە بە پێنج بەرگ دەردەچێ، ئەمڕۆ و لە یادی سەد ساڵەی بڵاوکردنەوەی ڕۆمانەکە، کە هاوکاتە لەگەڵ یادی لەدایکبوونی سەد و چل ساڵەی لەدایکبوونی جەیمس جۆیس خۆیدا، بە دیاری و بە پی دی…

    Read More »
Back to top button