خۆم دەربارەی ئولیس
-
خوێنەری نموونەیی
خوێنەری نموونەیی1 یەکێک لە گەورەترین بەخشینەکان بە مرۆڤی بەرهەمدار ئەوەیە بەرهەمەکەی بخوێنرێتەوە و بپشکنرێت و لێی بکۆڵرێتەوە. واتە خوێنەر پەیدا بکات. شێکسپیر، میڵتن، جەیمز جۆیس، سیانن لەو کەسانەی کارەکانیان بە چڕی خوێنراونەتەوە و پشکنراون و لێیان کۆڵراوەتەوە. تەنانەت خەڵکانێک هەن پسپۆڕییەکەیان کارەکانی ئەم نووسەرانەیە. جۆیس لە هەموو جیهاندا خوێنەری دەستپێکەری ئێجگار زۆرە، بەڵام خوێنەری تەواوکەری…
-
بەرگی دووەمی ئولیس و ڕاڤەکانی: چاپی ژیناکان
بەرگی دووەمی ئولیس و ڕاڤەکانی: چاپی ژیناکان1 ئەمڕۆ (٢٠ی ئاداری ٢٠٢٥) یەکەم دەرکردەی بەرگی دووەمی ئولیس و ڕاڤەکانیم بێبەرانبەر بە دیاری بۆ هەموو کوردستانییان بڵاو کردەوە. ئەم دەرکردەیە ناوی چاپی ژیناکان-ە و هاوتەریبی چاپی ژیناکانی بەرگی یەکەمە. ئەو دەرکردەیەش نوێترین و باشترین دەرکردەی بەرگی یەکەمە. هەر ئەمڕۆ لەگەڵ ئەم پەڕتووکەدا بڵاوم کردەوە. بەرگی دووەمی ئولیس…
-
بەرگی یەکەمی ئولیس و ڕاڤەکانی: چاپی ژیناکان
بەرگی یەکەمی ئولیس و ڕاڤەکانی: چاپی ژیناکان1 نوێترین و باشترین دەرکردەی بەرگی یەکەمی ئولیس و ڕاڤەکانی ئەمڕۆ (٢٠ی ئاداری ٢٠٢٥) دەرکردەیەکی نوێتری بەرگی یەکەمی ئولیس و ڕاڤەکانیم لە هەمان بڵاوگەی پێشووتری ڕۆمانەکە: Ulysses.krd یان www.nawa.netدا بڵاو کردەوە. ئەم دەرکردەیەیان ناوی چاپی ژیناکان-ە (ئەوەی پێشوو ناوی چاپی ژینا بوو). چاپی ژیناکان لەوانەی ٢ی شوباتی ٢٠٢٢ و…
-
شێکسپیر و هاثەوەی، ویل و ویست و ڕەگەزدۆزی
شێکسپیر و هاثەوەی، ویل و ویست و ڕەگەزدۆزی1 بۆ داگرتنی ئەم ڕاڤەیە بە پی دی ئێف لێرەدا کلیک بکە. ئەمەی لێرەدا نووسیومە ڕاڤەی ڕستەیەکی ڕۆمانی ئولیسی جەیمز جۆیسە، کە بەم شێوەیە وەرمگێڕاوە: «ئەگەر ئەوانی تر ویستی خۆیان ھەبێت ئان ڕێیەکی هەیە»؛ ڕستەکە لە دەقە ماکەکەدا (کە ئینگلییە) بەم شێوەیەیە: If others have their will Ann2…
-
بەرگی یەکەمی ئولیس: چاپی ژینا
بەرگی یەکەمی ئولیس: چاپی ژینا1 ئەمڕۆ (٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢) بە بۆنەی تەواوبوونی سی و پێنجەمین گۆرانیی تەمەنم و دەستپێکردنی سی و شەشەمین گۆرانی، دەرکردەیەکی نوێتری بەرگی یەکەمی ئولیسم لە هەمان بڵاوگەی پێشووتری ڕۆمانەکە: Ulysses.krd یان www.nawa.netدا بڵاو کردەوە. ئەم دەرکردەیەیان، کە بە «چاپی ژینا» ناوزەدم کردووە، لەوانەی ٢ی شوبات و ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٢ زۆر…
-
ئولیس: چاپی یەکەمی تەواوکراو
ئولیس: چاپی یەکەمی تەواوکراو1 لە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٢دا ئەم پەڕتووکەم بە پی دی ئێف بڵاو کردەوە، ناوم نا چاپی یەکەمی تەواوکراو. پێک هاتووە لە شەش ئەڵقەی ١ تا ٦ی ڕۆمانی ئولیس-ی جەیمز جۆیس، لەگەڵ ڕاڤەکانی گیفرد و سایدمان و ڤیڤیەن ئیگۆ لەسەر ئەو شەش ئەڵقەیە. پێش ئەم پی دی ئێفە لە ٢ی شوباتدا پی دی…
-
یولیسیس یان ئولیس
یولیسیس یان ئولیس؟1 بەڕێزان، یەکەم ڕاڤەی ئەڵقەی یەکەمی ڕۆمانەکەم بۆ ئەو باسە تەرخان کردبوو کە ئایا یولیسیس یان ئولیس کامیان ڕاستە؟ ئێوەی بەڕێزیش لە بەردەستتاندایە و لە لاپەڕە ٣٠ و ٣١ی ئولیس و ڕاڤەکانیدایە، بفەرمن بیخوێننەوە. لام وا بوو ئەو ڕاڤەیە بەس بێت بۆ تێگەیشتن. بەڵام لە دووی شوباتی ٢٠٢٢ەوە دەیان… نازانم ناوی بنێم ڕەخنە…
-
ئولیس: چاپی یەکەمی تەواونەکراو
ئولیس: چاپی یەکەمی تەواونەکراو1 لە ٢ی شوباتی ٢٠٢٢دا ئەم پەڕتووکەم بە پی دی ئێف بڵاو کردەوە، ناوم نا چاپی یەکەمی تەواونەکراو. پێک هاتووە لە پێنج ئەڵقەی ١ تا ٥ی ڕۆمانی ئولیس-ی جەیمز جۆیس، لەگەڵ ڕاڤەکانی گیفرد و سایدمان و ڤیڤیەن ئیگۆ لەسەر ئەو پێنج ئەڵقەیە. لەبەر ئەوەی دەمانویست لە یادی سەد ساڵەی بڵاوکردنەوەی پەڕتووکەکە لە…
-
ئولیس بە کوردی
تێبینییەک پێش وتارەکە: ئولیس ڕۆمانێکە جەیمز جۆیس بە حەوت ساڵ نووسیویەتی، لە ٢ی شوباتی ١٩٢٢دا بڵاوکراوەتەوە. لە ١٢ی تەممووزی ٢٠١٨ەوە خەریکی وەرگێڕانی خۆی و ڕاڤەکانیم بۆ زمانی کوردی. کۆتا بەرھەمەکە بە پێنج بەرگ دەردەچێت، ئەمڕۆ و لە یادی سەد ساڵەی بڵاوکردنەوەی ڕۆمانەکە، کە ھاوکاتە لەگەڵ یادی لەدایکبوونی سەد و چل ساڵەی لەدایکبوونی جەیمز جۆیس خۆیدا،…
-
ڕۆژی بلووم ٢٠٢٠
ڕۆژی بلوومی ٢٠٢٠ ئەمڕۆ لای هەوادارانی ڕۆمانی ئولیس-ی جەیمز جۆیس بە ڕۆژی بلووم ناسراوە. بلووم کەسێتییە سەرەکییەکەی ڕۆمانەکەیە. بۆ زانیاریی زیاتر دەتوانیت لێرەدا کلیک بکەیت بۆ ئەوەی وتاری ساڵی ڕابردووم ببینیت سەبارەت ڕۆژی بلوومی پار. ئاشنایەتیی سەرەتام بە ڕۆمانەکە ساڵی ٢٠٠٩-٢٠١٠ لە کۆلێژی زمان لە وانەی ڕۆماندا مامۆستاکەمان، دکتۆر میران جەلال محەمەد، وەک نموونەی وێژەی…
-
ڕۆژی بلووم ٢٠١٩
ڕۆژی بلووم ٢٠١٩1 لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا و لە ساڵی ١٩٠٤دا ڕۆماننووسی بەناوبانگی ئایر جەیمز جۆیس خاتوو نۆرا بارنیکڵی ناسی. پاش ساڵانێک ھاوسەرگیرییان کرد و تا کۆتایی تەمەنیان پێکەوە ژیان. جۆیس بڕیاری دا ڕۆژی یەکناسینەکەیان لە وێژەی ئەوروپا و جیھاندا بە نەمری بھێڵێتەوە، بۆیە کردی بە ڕۆژی ڕووداوەکانی ڕۆمانی ئولیس. زۆربەی ڕووداوەکانی ڕۆمانی ئولیس لە…










