پشتیوانی لە زمانی کوردی1 ئینگلەکان و شکۆ هەندێک کەس دەڵێن: «مادەم ئینگلی(زی) ئەوەندە زمانێکی دەوڵەمەند و گەورە و بەشکۆیە، کەواتە با کوردی لابدەین و هەموومان ئینگلی(زی) فێر ببین». (تێبینی: من پێم دروستترە بوترێت ئینگلی، نەک ئینگلیزی، لەسەریشیم نووسیوە، دەتوانن بیخوێننەوە). بەهەرحاڵ، بەڵام داخۆ ئایا زمانی ئینگلی هەمیشە ئەم شکۆیەی هەبووە؟ یان داخۆ ئەگەر شکۆی هەیە، ئەم شکۆیەی لە کوێوە هێناوە؟…
Read More »بابەتی گرنگ
ئەلفوبێی هاوبەش1 سەرچاوەی فرەیی ئەلفوبێ کە لە کۆتایی نەوەدەکانەوە ئینتەرنێت بە جیهاندا بڵاو بووەوە و کوردستانی گرتەوە، ئەو پیتانەی نەدەخوێندەوە کە پێیان دەڵێین پیتە ئارامی یان کەنعانی یان عەرەبییەکان، کە کوردییش بە گۆڕاوێکی ئەو پیتانە دەنووسرێت. بەڵکو تەنها ئەلفوبێی لاتینیی دەخوێندەوە. بۆیە زۆربەی نەتەوەکان لە چات و نامەدا ناچار بوون جۆرە ئەلفوبێیەک دابهێنن کە بە پیتە لاتینییەکان دەنووسرا. ئێمەی کوردیش…
Read More »فینالێ: دەمەوێت ببم بە…1 لە منداڵییدا تەنها یەک ئاواتم هەبوو، ئەویش ئەوە بوو ببم بە گۆرانیبێژ. پێم وا بوو بۆ ئەوە لە دایک بووم ببم بە گۆرانیبێژ. داخەکەم هیچ تۆمارێکی دەنگی و ڤیدیۆیی ئەو سەردەمەم نەماوە تا لە هۆشی ئێستامەوە لە خۆمی ئەو کاتە بڕوانم و بزانم چەندێک شیاویی ئەوەم تێدا بووە ببم بە گۆرانیبێژ. بەڵام بە گوێرەی هەستی خۆم…
Read More »ئایا سنوور بۆ چێژبینین دادەنرێت؟[1] ئایا پرسیوتە بۆچی زۆر لە خەڵکی کوردی نابیستیت بڵێت: «بەیانیان دوگمەبەندی باشکۆککراوی یۆهان سێباستیان باخ زۆر خۆشە»؟ لە کاتێکدا ئەم بەرهەمە (کە لە خوارەوە بەستەری یوتیوبەکەیم داناوە) یەکێکە لە نایابترین کارەکان کە هەرگیزاوهەرگیز لە مێژووی موزیکدا دانرابێت. چەند جار گوێی لێ بگریتەوە هێشتا هەر شتت پێ دەبەخشێت. جگە لە پێگەکەشی لە بواری موزیکدا کە بە…
Read More »هۆنوسیاس: لاقەکردنی دیاس[1] وەرە ھەی خەمۆک دەردت چارە کەم، ئاسوودەیی لە دڵت مارە کەم، ڕۆشنی بکەم دەروونی تارت، لەسەرت سووک کەم قورسایی بارت، گومانەکانت بۆ بخنکێنم، چێژی ژیانت پێ بناسێنم، ڕزگارت کەم لە جەللادپەروەران، بتگەیەنم بە گەشیی ناخ و گیان، ھەڵەی گوتاری کۆنخوازان دەرخەم، تا دەرتبێنم لەناو جغزی خەم، ببم بە کەست لە بێکەسیتدا، ئەو دەستە ببڕم کە گورزی لێت…
Read More »باش و خراپیی خستنەڕووی بەرهەم1 خۆم ئالوودەی بەرهەمهێنانم من خۆم بە کەسێکی بەرهەمدار دەزانم. نەک تەنها ئەوە، بەڵکو ئەوەندەی بتوانم بە یادم بێتەوە، لە منداڵییمەوە تووشی جۆرە ئالوودەییەک بووم بە بەرهەمدارییەوە. لە ٢٠٠٦یشەوە ئەم ئالوودەییەم خەستتر بووەتەوە. گرنگ ئەوەیە لە ڕۆژێکمدا، لە ڕابوونمەوە بۆ نووستم، هیچ نەبێت بەرهەمێکم هەبێت. ئیتر ئەگەر پێنج دێڕ نووسینیش بێت هەر ئاسوودەم دەکات و وەک…
Read More »هونەر و داهێنانی کوردی1 چۆن وا بکەین هونەری کوردی نەشێوێت؟ چۆن برەوی پێ بدەین؟ باشە شیاوتر نییە پێشتر بپرسین کە خودی هونەری کوردی و داهێنانی کوردی کامەن و چین؟ من چواردە ساڵە خەریکی هونەرم. ئەگەرچی خولیای ترم زۆرە و تا ڕادەیەکیش ماخۆلانم هەیە، بەڵام هەمیشە هونەر چەقی خولگەکانم بووە و وەک هەسارەیەک بە دەوریدا سووڕاومەتەوە. ڕەنگە لە زۆربەتان زیاتر بەر…
Read More »ئایا موزیک گرنگە؟[1] بەستێنی نووسینی ئەم وتارە (خاتوو شەهێن سابیر لە ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٨دا بابەتێکی نووسیوە بە ناونیشانی ئایا موزیک گرنگە؟ مامۆستا سەڵاح ڕەئوف (وا بزانم) لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩دا وەڵامی داوەتەوە. من لە تشرینی دووەمی ٢٠١٩دا هەردوو بابەتەکەم دی و خوێندمنەوە. حەزم کرد لە گفتوگۆکەدا بە وتارێک بەشدار ببم، بۆیە ئەم وتارەم نووسی.) وتارەکە سوپاس بۆ ئێوە و…
Read More »دەسەڵات و مرۆڤ1 سەربردەی ڕاکردنی بەیانییەک هەندێک جار بەیانییان دەچم بۆ ڕاکردن. بۆچی؟ قەرزاریت؟ مەبەستم وەرزشە. لەولا ماڵی خۆمانەوە تا گڵەزەردە دەشتاییەکی فراوانە و لەوێ ڕادەکەم. هەندێک جار تووشی بەزمی سەیر دەبم. بەیانییەک زۆر ڕامکرد و کەمێک وەستام و لە ئاسمان ڕامام. مانگ چواردە بوو و هێشتا بە ئاسمانەوە مابوو، بە دەستییەکەم وێنەیەکی خۆم و مانگم گرت و کەوتمەوە ڕێ.…
Read More »